ستاندەر
ئه‌ندامێكى فراكسیۆنى یه‌كگرتوو له په‌رله‌مانى كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت هه‌رێمى كوردستان پێویستى به پێكهێنانى به‌ره‌یه‌كى فراوانه بۆ رزگاربوون له‌م دۆخه و ئەو پرۆژەیە لە ئێستا كاری بۆ كراوە.
ئه‌بوبه‌كر هه‌ڵه‌دنى، ئه‌ندامى فراكسیۆنى یه‌كگرتوو له په‌رله‌مانى كوردستان به ئێس ئێن ئێنی راگه‌یاندووە: “بۆ ئه‌وه‌ى له‌م قۆناغه سه‌خته ده‌ربچین پێمباشه و پێشنیارم كردووه به‌ره‌یه‌ك دروستبكرێت له ده‌ره‌وه‌ى هێزه سیاسیه‌كان، له رۆشنبیران و نووسه‌ران و كه‌سانى ئه‌كادیمى و بێلایه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى هاووڵاتییان له‌م نائومێدیه ده‌رباز بكرێن كه به‌هۆى قه‌یرانه یه‌ك له‌دواى یهكهكانهوه بۆیان دروستبووه، هه‌وڵبدات بۆ په‌ڕینه‌وه بۆ قۆناغێكى دیكه”.
وتیشى :” ئه‌و پرۆژه‌یه له‌ئێستادا كارى بۆ كراوه و رێگاكهشى سه‌خته، به‌ڵام سیاسیه‌تیش به‌رى ناگیرێت”.
هه‌ڵه‌دنى ره‌خنه‌ى تووند لەلایەنەكانی ئۆپۆزسیۆن دەگرێت رایگەیاند: “به‌داخه‌وه حزبه ئۆپۆزسیۆنه‌كان له هه‌رێمى كوردستان رۆڵیان له‌ئاستى پێویستدا نییه، به یه‌كگرتووى ئیسلامیشه‌وه، چونكه نه له‌ڕووى چۆنایه‌تی، نه له‌ڕووى وتاره‌وه، نه له‌ڕووى چاودێرى كردنى حكومه‌ت و نه له‌ڕووى ئیداره كردنى شه‌قامیشه‌وه له ئاستى پێویستدا نین”.