خوێندنی ئەمساڵ و قەیرانی پلانێکی شایستە

لەلایەن ستاندار Posted on 331 جار بینراوە

عمر علی محمد

دەست پێکردن وەی خوێندنی ئەمساڵ لە ئەم دۆخە ناهەموارەی کۆرۆنادا .سەرەڕای قەیرانە کۆنەکان .بەرەو ڕوی چەندان قەیرانی تر دەبێتەوە
.چونکە ئەم بابەتە پێویستی سەرەتا بە دڵسۆزی و خەمخۆری گەورە هەیە لەسەر ئاستی سەرۆکی  حکومەت و کابینەی وزاریەکەی و وەزیری پەروەردە. دەبێت لەئاستی باڵای حکومەت بێن بەدەم ئەوەی کە پلانێکی ستراتیجی بۆ دابڕێژن و بەجیاوازی لەگەڵ هەمو کەرتەکانی تری حکومەت مامەڵەی لە گوڵدا بکەن، واتە ببێتە خەمی سەرەکی حکومەت و وەک بابەتێکی زیندەیی و ژیاری مامەڵەی لەگەڵدا بکەن .چونکە لە ئێستاوە ئەم بابەتە دەبێتە خەمێکی گەورەی هەمو خێزانەکانی کۆمەڵگە .بەتایبەتیش لەم کاتی پەتای کۆرۆنا یەدا کە ئێستا بوەتە هەڕەشەیەکی جدی لەسەر هەمو کۆ مەڵگا .هەموان لەخەمی ئەوەدان کە ئایە چۆن لەو دۆخە پڕ مەترسیدارە دا منداڵەکانیان بنێرنەوە بۆ قوتابخانە؟. لەکاتێکدا کە زۆربەی قوتابخانەکان پۆلەکانیان لەسەرو ٤٠ قوتابی تیایە، یان چەندان قوتابخانە هەن سێ دەوامیە .باشە ئەگەر قوتابیەکی توشبوو لە پۆلێکدا هەبێت دەتوانێت هەمو پۆلەکە توش بکات .یان ئەگەر مامۆستایەک توش ببێت. دەتوانێت ستافی مامۆستای قوتابخانەیەک توش بکات.لەلایەەکی ترەوە لە ئێستادا نەخۆشیەکە زۆر بڵاوە ،کەم ماڵ هەیە نەخۆشێکی تیانەبێت .لەو کاتەدا بەشێکی زۆر لە قوتابی و مامۆستا بەرکەوتەن.لەلایەکیتر ڕاستە مناڵان تاتەمەنی ١٤ ساڵی توش نابن . بەڵام بە پێی لێدوانی پزیشکیەکان ئەوانە هەڵگرن و دەتوانن کەسانی تر توش بکەن .لەلایەکی تر ئەگەر مامۆستایەک لە ستافی مامۆستایان توش بوو ،دەبێت هەمو مامۆستاکان بڕۆنەوەو ١٠ ڕۆژ خۆیان کەرەنتینە بکەن .لە پۆلێکیشدا هەر بەو شێوەیەیە .هەروەها ئەگەر سەیری فەرمانگەکانی تری حکومەت بکەین لە سێ ڕۆژ زیاتر دەوام ناکەن ،هەشیانە دوڕۆژیان یەک ڕۆژ.
.ئەوان گرفتیان نیە، چونکە کارەکانیان ڕایی دەبێت .بەڵام ئایە قوتابخانە بەو شێوەیە بەڕێوە دەچێت.!
هەتا ئێستا ئەوەی گوێبیستی دەبین لە پرۆژەکەی یەکێتی مامۆستایان و لێدوانی بەرپرسەکانی وەزارەت لە ئاستێکی باڵای بەرپرسیارێتی و ئەو دۆخە مەترسیدارە دا نیە. کە ئێستا پەروەردە ڕوبەڕوی بۆتەوە .چونکە ئەوەی ئەوان باسی دەکەن شتێکی سادەو ڕووکەشە  ، لە ئاست مەترسیەکانی دزخەکەدا نیە .بەبڕوای من دەبێت .حکومەت لە ئاستی سەرۆک و کابینەی وزاریەکەی کۆبوونەوەیەکی تایبەت ساز بکەن بە بەشداری کۆمەڵێک کەسی پسپۆڕ لەبواری پەروەردەو فێرکردن .لە هەمان کاتدا بوجەیەکی تایبەت بۆ وەزارەتی پەروەردە تەرخان بکەن .بۆ ئەوەی لەلایەک پێداویستی تایبەت بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی نەخۆشیەکە تەرخان بکەن ،لەلایەکی تریش مامەڵەیەکی تایبەت لەگەڵ موچەی وەزارەتی پەروەردە بکەن و بەلای کەمەوە هەر سی ڕۆژ.جارێک موچەی ئەم وەزارەتە بەبێ لێبڕین بدرێت .ئەگەر بەم گرنگیەوە حکومەت مامەڵە لەگەڵ خوێندنی ئەمساڵدا نەکات ئەواتوشی گرفتی گەورە دەبێت و سەرای بڵاوبونەوەی زۆری پەتاکە ،توشی ناڕەزایەتی و خۆپیشاندانی گەورەی مامۆستایان دەبنەوەو دورنیە کەس و کاری قوتابیانیش پشتیوانیان لێ بکەن.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.