راپۆرتێكی ورد لەبارەی دۆخی زیندانیانی بادینان ئاشكرادەكرێـت و فشارەكان چڕ دەكرێنەوە

لەلایەن ستاندار Posted on 381 جار بینراوە

ستاندەر

بەگوێرەی بەدواداچونی پەرلەمانتارێكی عێراق لە زیندانەكانی بادینان خۆپیشاندەران ئازار و ئەشكەنجەدراون.

ئەحمەد حاجی رەشید پەرلەمانتاری كورد لە ئەنجومەنی نوێنەران كە بەدواداچوونی بۆ ژمارەی زیندانییەكانی  زاخۆ لە سنووری پارێزگای دهۆك كردووەو رایگەیاند، كە زیاتر لە 70 كەس بەتۆمەتی بەشداری لەخۆپیشاندانەكان دەستگیركراون.

ناوبراو ئەوەشی ئاشكراشیكرد، كە ئەو ژمارەیەی دەستگیركراون، زۆرینەی زۆریان كەسانی ئاسایی بوون‌و لەزیندانەكانیش ئازارو ئەشكەنجە دراون.

ئەحمەد حاجی رەشید راشیگەیاندووە، ئەنجامی بەدواداچوونەكانیان دەگەیەننە پەرلەمانی عێراق‌و رێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی، جا لەناوخۆی عێراق بێت یان لەدەرەوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.