ستاندەر ناوەرۆكی رێكەوتنی ئەنجومەنی سوریای دیموكرات و حیزبی میللی روسیا بڵاودەكاتەوە

لەلایەن ستاندار Posted on 219 جار بینراوە

ستاندەر

ئەنجومەنی سوریای دیموكرات و حیزبی ئیرادەی میللی رووسیا ئەمرۆ دووشەممە لێكتێگەیشتنێكیان واژوو كرد.

قەدری جەمیل، ئەمینداری گشتی حیزبی ئیرادەی گەل رایگەیاند رێكەوتنەكە بەبێ نێوەدگیری هیچ لایەك بوە تیایدا هاتووە كە سوریا دەوڵەتێكی یەكگرتووە بەهەموو پێكهاتەكانیەوە.

گرنگترین خالەكانی رێكەوتنەكە:

یەكەم: سوریای نوێ، سوریایەكی یەكگرتووە بە گەل و خاكەوە، دەوڵەتێكی دیموكراتیە و مافی هاونیشتیمانیان بەشێوەی یەكسان و عەداڵەتی كۆمەڵایەتی پارێزراوە، شانازی بە پێكهاتەكانی دەكات كە ( عەرەب، كورد، سریان وئاشوری، توركمان و ئەرمان و شەركس) دەگرێتەوە، دەستورەكەی دیموكرتیە و بنەمای لامەركەزی جێبەجێدەكرێت بۆ ئەوەی گەل خۆی دەسەڵاتەكانی بەكاربهێنێت.

دووەم: چارەسەری سیاسی تاكە دەرچەیە بۆ قەیرانی سوریا، ئەو چارەسەریەش پشت بەدەستێت بە سەروەری گەل بەهەموو پێكهاتەكانیەوە و دیاریكردنی چارەنوس بەلایەن گەلی سوریەوە، بۆ ئەوەش هەردوو لا پشتگیری بریاری 2254 دەكەن لەنێویاندا راگەیەنراوی جنێف، بۆ ئەوەش پێویستە لایەنەكانی تری ئۆپۆزسیۆن بەشداریپێكردن لەگفتوگۆكان لەنێویان ئەنجومەنی سوریای دیموكرات.  كۆتایی هێنان بەهەموو دەستێوەردانێكی دەرەكی  و داگیركاری، بۆ گەیشتن بە دەرچونی هەموو هێزە دەرەكیەكان لە خاكی سوریا.

سێیەم:  دەولەتی هاوڵاتی و یەكسانی لە سوریا جەخت لەسەر جۆرایەتی كۆمەلگەی سوری دەكاتەوە، وە پابەند بونی بە چارەسەری دیموكراتی پرسی كورد لە سوریا بەگوێرەی رێكەوتن و بەلگە نامەنێودەولەتیەكان و داننانی دەستوری بەمافەكانیان، هەروەها پێویستە مافی ئاشوری و سریان و پێكهاتەكانی تریش پارێزراو بێت.

چوارەم: ئیدارەی خۆسەری لە باكور و رۆڤهەڵاتی سوریا پێویستیەكی بابەتی و كۆمەلگاییە، پەیوەندیدارە بەو بارودۆخەی سوریای پێدا تێدەپەرێت. پێویستە سود لەو ئەزمونەی خۆ بەرێوەبەرییە وەربگیرێت بەدیوی ئیجابی وسلبیەوە، وەك شێوازێكی حكومرانی گەل،  پێویستیشی بەگەشپێدان هەیە لەسەر ئاستی گشتی.

پێنجەم: سوپای سوریا دامەزراوەیەكی نیشتیمانی گشتیە، هەڵگرتنی چەك بۆ ئەو یەكلادەكرێتەوە و هیچ دەستێوەردانێك لە سیاسەت ناكات، پێویستە سوپای سوریای دیموكرات لەپێكهاتەی هەبێت، كە بەشداریەكی كارای لە شەری تیرۆكردووە و كار بۆ پێكەوە ژیانی ئاشتیانە دەكات.

لەسەر بنەمای ئەو رێكەوتنە هەردوو لایەن رێكەوتن بۆ بەهێ.كردنی پەیوەندی و هەماهەنگی لەسەر ئاستی سیاسی و لەسەر ئاستی كاری هاوبەش، هەردوو لا جەخت لەسەر پێویستی كاری هاوبەش دەكەنەوە كە گەرەنتی بەشداری ئەنجومەنی سوریای دیموكرات بكات لە پرۆسەی سیاسی بە هەموو وردەكاریەكانەوە لەسەری هەمووشیان لیژنەی نوسینەوەی دەستور

 

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.