بەهۆی تەزویر لە هەڵبژاردن و سەركوتكردنی هاوڵاتیان ئەمریكا هەوڵی دوورخستنەوەی سەرۆكی وڵاتێك دەدات

لەلایەن ستاندار Posted on 675 جار بینراوە 0 سەرنج
bla rws

ستاندەر
جەیمس گیلمۆر نێردەی ئەمریكا لە ڕێكخراوی ئاسایش و هاریكاری ئەوروپا ڕایگەیاند، دەبێت ئەلیكساندەر لۆكانشینكۆ سەرۆكی بێلاروس ڕازی بكرێت كە نابێت چیتر سەرۆكی ئەو وڵاتە بێت. وتیشی، لوكانشینكۆ لەو بڕوایەدایە كە هەڵبژاردنی ساختە و سەركوتكردنی گەل كارێكی قبوڵكراوە.

جێی باسە  ئەمریكا تا ئێستا دانی نەناوە بە دەرەنجامی هەڵبژاردنەكانی بیلاروسدا و لەگەل ژمارەیەك لە وڵاتانی خۆرئاوا هەڕەشەی سەپاندنی سزا بەسەر ئەو وڵاتەدا دەكەن. ئەلیكسەندەر لوكانشینكۆ لەلایەن خەڵكی وڵاتەكەیەوە بە ساختەكردنی هەڵبژاردنەكان و گەندەڵی تۆمەتبار كراوە و ئەوەش بیلاروسی ڕووبەڕووی خۆپیشاندان و ناڕەزایی كردووەتەوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *