پەكەكە پوچەڵكردنەوەی پیلانێكی توركیا دژ بە باشوری كوردستان ئاشكرا دەكات

لەلایەن ستاندار Posted on 305 جار بینراوە

ستاندەر

بەسێ هۆزات، هاوسەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەری کۆما جڤاکێن کوردستان- کەجەکە، رایدەگەیەنێت، پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستان بەشدارە لەو پیلانەی کە تورکیا بۆ لەناوبردنی پەکەکە دایڕشتووە، دەشلێت دوو مانگە لە هەفتانین بەرخۆدانی گەورە هەیە، ئەو بەرخۆدانە ڕێگری لە مەترسیەکی گەورە کرد، پلانەکە داگیرکردنی بادینان، مەتینا، زاپ و ئاڤاشین بوو، بۆ ئەوەی لێرە جێگیر بێت.

بەسێ هۆزات له‌چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ میدیای ستێرك تیڤی راشیگەیاندووە پێش هەموو شتێک وتمان کە هەڵویستی پەدەکە (پارتی دیموكراتی كوردستان) هاوکاری دەوڵەتی تورکە، پیلانێک لەگەڵ دەوڵەتی تورک دا دەگێڕدریت، دەیانەوێت لەم قۆناغەدا پەکەکە لەناوببەن، دەیانەوێت ئەو ئاستەنگیە لەناوببەن تا گەلی کورد قڕ بکەن و هەموو دەستکەوتەکانی گەلی کورد لەناوببەن، دەیانەوێت گەلی کورد لەم سەدەیەدا بەبێ ماف بهێڵنەوە و لەناویبەرن، لە ڕۆژئاوا، لە عەفرین ئەمەمان بینی، سەرێکانی و گرێسپی لە بەرچاوە، باشور لە بەرچاوە، لە باشور ٥٠٠ گوند چۆڵ کران، لە باکوور دەیان ساڵە سیاسەتی پاکتاوکردن پەیڕەو دەکرێت ئێستا هەندێک لە بەرپرسانی پەدەکە دەڵێن کە دەبێت پەکەکە چەک دانێت بۆ ئەوەی سیاسەت لە تورکیا بکات، با تۆزێک ویژدانیان هەبێت، کەمێک ئەخلاق، کەمێک بەهای وڵاتپارێزییان هەبێت


بەسێ هۆزات تیشكی خستۆتە سەر پیلانێكی توركیا بۆ دەگیركاری باشوری كوردستان، رایگەیاندووە زیاتر لە دوو مانگە لە هەفتانین بەرخۆدانی گەورە هەیە، ئەو بەرخۆدانە ڕێگری لە مەترسیەکی گەورە کرد، پلانەکە داگیرکردنی بادینان، مەتینا، زاپ و ئاڤاشین بوو، بۆ ئەوەی لێرە جێگیر بێت و بە بڵاوەکردنی هێز لەو ناوچانەدا پلانی ئەوەی دانا بوو کە بپەڕنەوە بۆ ناو دەشتەکانی باشوری کوردستان، پیلانێکی وایان هەبوو، بەڵام لە هەفتانین بەرخۆدانێکی زۆر بێ وێنە کرا و ئەم پیلانە پوچەڵ کرایەوە، ئێستا لەوێدا چەقیون، لە کوێ شەڕ هەبێت، دەیان سەربازی داگیرکەری تورک سزا دەدرێن، لەم بوارەدا بێگومان بەرخۆدان گەورەیە و شەهیدبوونیش گەورەیە، ئێمە هەموو شەهیدانی هەفتانین جارێکی دیکە بە ڕێز و سوپاسەوە بە بیردێننەوە، ئەو کاتەی گەلەکەمان لە باشوری کوردستان بەشداری بەرخۆدانی گەریلایە ببن، کۆتایی بە داگیرکاری دێت و پیلانی سەد ساڵەی کۆمەڵکوژیی کورد تێکدەشکێت.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.