دامەزراوەیەكی ئەمریكی زانیاری ئاشكرادەكات لەبارەی ئەو 25 ملیار دۆلارەی عێراق لەسەر فرۆشتنی نەوتی هەرێم لە توركیای داوادەكات.

لەلایەن ستاندار Posted on 233 جار بینراوە

ستاندەر

بەگوێرەی لێكدانەوەی بەرپرسێكی دامەزراوەی ئەتلەنتیكی ئەمریكی كە یەكێكە لە ناوەندەكانی لێكۆلینەوە. ئەگەر عێراق لەسەر كەیسی فرۆشتنی نەوتی هەرێم سكاڵاكەی دژی توركیا درێژە پێبدات دەیباتەوە.

عەباس كازم بەرپرسی دۆسیەی عێراق لە دامەزراوەی ئەتلەنیكی ئەمریكی رایگەیاند:” یەكێك لەو كارتانەی كە عێراق دەتوانێت دژی پێشێلكاریەكانی توركیا بەكاری بهێنێت دۆسیەی رێگادانی توركیایە بە فرۆشتنی نەوتی هەرێم بەبێ رەزامەندی بەغدا لە رێگای بۆریەكی نەوتی كە راستەوخۆ نەوت بۆ بەندەری جەیهان دەگوازێتەوە.

ناوبراو راشیگەیاندووە ئەگەر عێراق ئەو سكاڵایەی كە تیایدا دژی توركیا لە دادگای نێودەوڵەتی كاری لەسەر دەكات و داوای 25 ملیار دۆلار قەرەبوو دەكات بەردەوام بێت، پێدەچێت دواجار دادگا لەبەرژەوەندی عێراق بڕیاربدات و توركیا ناچار بكرێت لەسەر رێگادانی بە گواستنەوەی نەوتی هەرێم بێ رەزامەندی بەغدا بۆ خاكی وڵاتەكەی قەرەبوی عێراق بكاتەوە.

جێی باسە چەند ساڵێكە باس لە رێكەوتنی نەوتی 50 ساڵەی حكومەتی هەرێم و توركیا دەكرێت بۆ فرۆشتنی نەوتی هەرێم، بەگوێرەی ئاگایی شارەزایان ئێستا ئەو كەیسە یەكێكە لە بەربەستەكانی بەردەم گەیشتنە رێكەوتنی تەواوەتی هەرێم و بەغدا.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.