ستاندەر
مونا قەهوەچی، سکرتێری پەرلەمانی کوردستان لە بابەتێك بەناونیشانی “هەرێمی کوردستان و ئەزمونی پر سەروەری” كە لە تویتەر بڵاوکردوەتەوە و ستایشی ئەزمونی حکومڕانی و سیستەمی سیاسیی كوردستان دەكات.
نوسیویەتی ، ئەزمونی حکومرانی لە هەرێمی کوردستان و “پێشکەوتنی خزمەتگوزاریی لە هەمو ئاستەکان” دەرخەری سەرکەوتویی حکومەت و سیستەمی سیاسییە لە هەرێمی کوردستانە.
ئەو هەڵوێستە لەدوای سەردانە دوو رۆژیەكەی كازمی بۆ هەرێمی كوردستان دێت، كە دەنگدانەوەی گەورەی بەدوای خۆیدا هێنا و بەشێكی هاوڵاتیان پشتیوانی خۆیان بۆ كارەكانی كازمی پیشاندا، چاودێرانیش پێیان وایە شكستی ئەزمونی بەرێوەبردنی كوردستان وای كردووە خەڵك لە دەرەوەی كوردستان بەدوای فریادرەس بگەرێت.