ژمارەی ئەو كورسیانەی پەرلەمان ئاشكرا كرا كە كورد لە هەلبژاردنی ئاییندە ئەگەری هەیە لەدەستی بدات

لەلایەن ستاندار Posted on 302 جار بینراوە

ستاندەر

بەگوێرەی بۆچونی پەرلەمانتارێكی یەكگرتوو، ئەگەر هەڵبژاردن بەشێوەی فرە بازنەیی لەسەر ئاستی پارێزگاكان ئەنجامبدرێت كورد زیانێكی زۆر دەكات و ژمارەیەكی بەرچاو كورسی لە دەست دەدات، ئەوەش مەترسی لای لایەنە كوردستانیەكان دروست كردووە و داوای یەك ریزی دەكەن.

غالب محەمەد پەرلەمانتارى فراکسیۆنى گۆڕان لە پەرلەمانى عێراق  لەبارەی پرسی یەكریزی كورد بە ناسكوردی ڕاگەیاندووە “پرسی یەکڕیزى بەو شێوەیەى پارتى داوای دەکات ئێمە لەگەڵیدا نین، چونکە ناکرێت ئەوان لەکاتى دەنگدان بە یاساکە چونە ژورەوە و نیسابى یاساییان تەواوکرد ئێستاش داواى یەکڕیزى دەکەن”.

بەوتەى جەمال کۆچەر سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتوو لە ئەنجومەنی نوێنەران، لەئەگەرى پشتبەستن بە فرە بازنەییدا کورد دەوروبەرى 10-12 کورسی لەناوچە جێناکۆکەکان لەدەستدەدات و شیعەکان چاویان لەو کورسییانەیە.

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.