ستاندەر
بەگوێرەی هەواڵێكی رۆیتەرز دەسلەكاركێشانەوەی فایز سەراج، سەرۆكی حكومەتی ویفاقی نیشتیمانی لیبینی هەواڵێكی چاوەروان نەكراو بوە بۆ توركیا، بەو پێیەی لە پێشوو ئەردۆغان داوای كردبوو تا ئۆكتۆبەری داهاتوو سەراج لە شوێنەكەی بمێنێتەوە.
سەرچاوەیەكی توركی بە ئاژانسەكەی راگەیاندووە توركیا پێی باشە سەراج لە پۆستەكەی بمێنیتەوە، لە پەیامەكەی ئەردۆغانیش كە نارازی بونی خۆی لە دەستلەكاركێشانەوەی ناوبراو پیشاندابوو، ئەو هەولە پیشان دەدات بۆ ئەوەی سەراج رازی بكەن دەستلەكاركێشانەوەكەی دوابخات.
بەگوێرەی زانیاریەكان ئێستا توركیا و حكومەتەكەی سەراج، چەندین هەوڵیان بۆ رێكەوتنی ئابوری لە بواری گەڕان بەدوای نەوت، بەرهەمهێنانی كارەبا و دەروازە ئاویەكان، بەڵام تا ئێستا هیچ یەكێكیان نەگەیشتۆتە كۆتایی، بۆیە چاودێران پێیان وایە بە گۆڕانی سەراج هەموو هاوكێشەكانی توركیا و ئەردۆغان دەگەرێنەوە خاڵی سفر،