رێگا بە پەرلەمانتاران دەدرێت پرسیار و داوای رونكردنەوە لە سەرۆكی حكومەت بكەن؟

لەلایەن ستاندار Posted on 361 جار بینراوە

ستاندەر

بڕیاری سبەی دووشەممە لەسەر داوای خۆی سەرۆكی حكومەتی هەرێم و جێگرەكەیی و وەزیری دارایی بەشداری لە دانیشتنێكی پەرلەمانی كوردستان بۆ ڕوونكردنەوە لەسەر پرسەكانی پەیوەندیدار بە دارایی و مووچە و پەیوەندی لەگەل بەغدا و ناوچە دابڕاوەكان.

عەبدولستار مەجید سەرۆكی فراكسیۆنی كۆمەڵ لەمبارەیەوە رایگەیاندووە:” ئەگەر دەرفەتی گفتوگۆ بدرێت و رێگا بدرێت پەرلەمانتاران داوای رونكردنەوە لە سەرۆكی حكومەت بكەن، ئێمە بەشداری دانیشتنەكەی پەرلەمان دەكەین و بە هەنگاوێكی باشی دەزانین”. وتیشی ئەوەی هەیە تا ئێستا رایانگەیاندووە دەرفەتی گفتوگۆ دەدرێت ئەگەر دواتر بڕیارەكە نەگۆڕن.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.