ئەرمینیا و ئازربایجان..ململانێیەكی ئاڵۆز هێمن سەید فەرەج

لەلایەن ستاندار Posted on 305 جار بینراوە

هێمن سەید فەرەج

بۆچی ئێران پشتیوانی ئەرمینیای مەسیحی دەكات و  توركیاش پشتیوانی ئازربایجانی شیعی دەكات؟

زیادبوونی گرژیەكانی نێوان ئەرمینیا و ئازربایجان، سەریكێشا بۆ جەنگ و پێكدادان لەنێوان هەردوولادا، ئەوەی جێگەی سەرسوڕمانە هەڵوێستی لایەنە دەرەكییەكانە لەمەڕ ململانێی نێوان ئەو دوو وڵاتە.

هەرچەندە ئێران رایگەیاند بێلایەن دەبێت، بەڵام بەئاشكرا دیارە پشتیوانی ئەرمینیا دەكات، ئەوەش پرسیار درووست دەكات، كە ئاخۆ بۆچی سەرەڕای ئەوەی ئازربایجان وڵاتێكی موسڵمانی شیعە مەزهەبە، بەڵام ئيَران پشتیوانی ئەرمینیای مەسیحی دەكات، لەكاتێكدا ئێران خۆی بە رابەری شیعەكانی جیهان دەزانێت؟

ئەو نهێنیە چیە كە وادەكات، ئێران و رووسیا پاڵپشتی ئەرمینیا بكەن و توركیاش بەئاشكرا پشتیوانی ئازربایجان بكات؟ هەروەها یەكێتی ئەوروپا و ئەمەریكا هەڵوێستیان چیە؟ بۆ سەریان سوڕماوە و نازانن چ بەرەیەك هەڵبژێرن؟.

بۆ تیَگەیشتنی هەڵوێستی ئێران و رووسیا و توركیا و رۆژئاوا سەبارەت بە ناكۆكی نێوان ئەرمینیا و ئازربایجان دەربارەی هەرێمی كاراباخ دەبێت سەرەتا لە سروشتی ئالۆزی جوگرافیای ناوچەكە بگەین.

ئازربایجان دەكەوێتە نێوان وڵاتانی ئێران و توركیا و رووسیا لەرووی جوگرافیا و سیاسی و رەگەزی و مێژووییەوە.  97% ی دانیشتوانەكەی موسڵمانن و لەو رێژەیەش 85%یان موسڵمانی شیعە مەزهەبن، بەوپێیەش ئازربایجان دووەم گەورەترین وڵاتی شیعە مەزهەبە لەجیهاندا لەدوای ئێرانەوە، بەڵام لە واقعدا، ئازربایجان دەوڵەتێكی عەلمانیە و رژێمەكەی پەیڕەوی سیستەمی عەلمانی دەكات، بەگوێرەی راپرسییەكی رێكخراوی گالوپ، تەنها لە21% ـی هاوڵاتیانی ئازربایجان وتوویانە ئاین بەشێكی گرنگە لە ژیانی رۆژانەی تاك.

بۆچی ئێران پاڵپشتی ئەرمینیاى مەسیحی دەكات دژی ئازربایجانی شیعی؟

هەرچەندە ئێران بەفەرمی هەڵوێستی خۆی وەك میانگیر راگەیاندووە، بەڵام كاروانی بارهەڵگرە ئیَرانیيەكان بەئاشكرا دەبینریَن كة چەك و تەقەمەنی دەگوازنەوە بۆ ئەرمینیا. محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند: “وڵاتەكەی وەك نێوەندگێرێكی بێلایەن دەمێنێتەوە لە نێوان ئەرمینیا و ئازربایجان”. بەڵام چاودێرانی سیاسی لەوبڕوایەدان جێوسیاسی و ديمؤطرافياي ئێران و مێژووی ئازربایجان وادەكات ئێران نەتوانێت بێلایەن بێت، ضونكة لەكۆندا، ئازربایجان لانكەی ئاینی زەردەشتی بوو، كەلەهەمانكاتدا ئاینی نەتەوەیی ئیمپراتۆری فارسی بوو پێش ئیسلام. ئازربایجان بەشێكی گرنگی ئەو ئیمپراتۆریەتە بووە بەدرێژایی مێژوو، بەڵام پاش هاتنی ئیسلام گۆڕانێكی رەگەزی گرنگ روویدا لەناوچەكە، هۆزە توركەكان رژانە ناو ئێرانەوە، بەوهۆیەشەوە بوون بەبەشێك لەمێژووی گرنگی ئێران و رۆڵی كاریگەریان هەبوو لە دامەزراندنی دەولَەتی ئێران. بەشێكی زۆری فەرمانڕەواو فەرماندە سەربازیەكانی ئێران بەدرێژایی مێژوو تورك بوون، بەهۆی كۆچی توركەكان بۆ ناوچەی ئەنادۆڵ، ئێران گۆڕانی رەگەزی بەسەردا هات و ئازربایجانیش توركێنرا.

هاوشان لەگەڵ گۆڕانی رەگەزی ئازربایجان بۆ تورك، بەڵام لەژێر ئیمپراتۆریەتی فارسییدا مایەوە، لەو نێوەندەدا ئازربایجانیيەكان وەك هاوكێشەیەكی ئاڵۆز لە نێوان تورك و فارسدا لە ئێران مانەوە، بەڵام لەئیَراندا بەشی زۆری نوخبەی سیاسی توركەكان نویَنەرایەتیان دەكردن، بۆنمە قاجاریەكان ئازربایجانی بوون، هەروەها نادر شای ئێران بەرەگەز ئازربایجانی بوو.

سەفەویەكان بەهۆی ململانێیان لەگەڵ عوسمانیەكاندا، ئیَرانیەكانیەكان بە ئازربایجانیەكانیشەوە ناچاركرد مەزهەبەكەیان بگۆڕن لە سونەوە بۆ شیعە، لەكاتێكدا سەفەویەكان خۆیان لەبنەڕەتدا هۆزێكی توركی سونین لە باكووری ئێران لەئازربایجان و ناوچەكانی چواردەوری دەژیان. لەبەرئەوە ئازربایجانیەكان مێژوویەكی ئاڵۆزیان هەیە، وەك گەل تێكەڵ بوون لەگەڵ توركدا، بەڵام وەك مێژوو بەشێكن لە ئێران، هەروەها ئازربایجانییەكان باڵادەستبوون بەسەر ئیمپراتۆریەتی قاجاردا كەناوچەكانی قەوقاز و جۆرجیا و ئەرمینیای دەگرتەوە.

 ئازربایجانیەكان لە ئیران لە16% دانیشتوان پێكدێنن، كوردەكانیش 10% پێكدەهێنن، بەشێكی گەورەی ئازربایجان خاكی ئێران پێكدەهێنن، لەگەڵ ئەوەی ئازربایجانییەكان دووەم نەتەوەی گەورەن لە ئێران كەچی لەو 16% یە، ئێرانییەكان نوێنەرایەتی ئازربایجانییەكان دەكەن، لەكاتێكدا نەتەوە بچوكەكانی دیكە خۆیان نویَنەرایەتی نەتەوەكانیان دەكەن، ئەوەش وایكردووە ئازربایجانییەكان دوورةثةريَزبن لە حكومەتی ئێران.

بەهۆی ئەوەی ساڵانێكی زۆر یەكێتی سۆڤیت باڵادەست بوو بەسەر ئازربایجاندا و تا ساڵی 1991 لەژێر فەرمانڕەوایی یەكێتی سۆڤێتدا مایەوە و خۆیان تەسلیمی حزبی شیوعی كرد،  رۆڵی ئاین لە ئازربایجان لاواز بوو، لەگەڵ بەرزبوونەوەی هەستی نەتەوەیی ئازەری، نەوەكانیان زیاتر لەرووی زمان و نەتەوەوە لەتوركیا نزیك بوونەوە، ئێستا زمانی ئازەری نزیكترین زمانە لە زمانی توركی لە توركیا.

لەلای زۆریك لە نەتەوەییەكانی كۆماری ئازربایجانی سەربەخۆ، نەك ئەوەی ئێران وەك برایەكی گەورەی شیعی بێت بۆی، بەڵكو ئێران جیاوازییەكی زۆری لەگەڵ رووسیای داگیركەری پێشوو نیە، چونكە ئێران بەشێكی زۆری نیشتیمانی ئازربایجانی لكاندووە بەخۆیەوە.

ئازةرييةكانى ئێران، پێكهاتەیەكی رەگەزی كەنارگیر نین وەك كورد و تورك و بلوچ، وە نەتەوەیەك نین ئینتمایان بۆ كۆمەڵێك لە پێكهاتەی رەگەزی ئێرانی پاشكۆی فارس هەبێت وەك لوڕ و میزاندەرەین و جیلاكین كە زمانەكەیان لەدەستداوە و گۆڕاوە بۆ فارسی و لەئێستادا نەوەكانیان بە فارسی قسە دەكەن. بەڵكو لەناو ئێراندا، ئازربایجانییەكان لەرووی ئاین و بازرگانیەوە پێگەیەكی گەورەیان هەیە لەناودەوڵەتدا بەپێچەوانەی كورد، بۆنمونە عەلی خامنەیی رێبەری باڵای ئێران بەڕەچەڵەك ئازەرییە، وە هەرێمی ئازەری لە ئێران لەزۆربەی ناوچەكانی دیكە پێشكەوتووترە لەرووی شارستانی و ئابووری.

ئەو پێگەیەی ئازربایجان  لە ئێراندا وایكردووە لەسەر خۆیانی ناچاربكەن بكەن كە دەوڵەتی فارسی بەفەرمی ئازربایجانیە. بەهۆی ئەوەی ئازەرییەكان بەشێكن لەمێژووی ئێران و هەروەها بەهۆی ئەوەی نەتەوەی فارسی شیعی لەبنەڕەتدا دەگەرِێتەوە بۆ توركی، خۆیان بەخاوەنی مێژووی ئێران دەزانن، بەڵام تائێستا زمانی ئازربایجانی زمانێكی فەرمی نیە  لە هەرێمە ئازربایجانیە ئیرانییەكان، لەكاتێكدا ژمارەی قسەكەرانی ئازربایجانی لە ئێراندا زیاترن لە ژمارەی ناوخۆی دەوڵەتی ئازربایجان.

كاتێك یەكێتی سۆڤیت دوای جەنگی جیهانی دووەم ویستی فەزڵی ئازربایجانیەكانی ئێران بسەپێنێت بەسەر تاراندا، ئێران زۆر بەوە ناڕەحەت بوو، لەوكاتەدا یەكێتی سۆڤێت رەتیكردەوە دەسبەرداری زەوییە ئێرانییەكان ببێت لەكاتی داگیركردنی لەجەنگی جیهانی دووەم.

لەژێر چاودێری یەكێتی سۆڤێت ئازربایجانییەكانی ئێران سەربەخۆی خۆیان راگەیاند لەساڵی 1946 بەناوی كۆماری ئازبایجانی میللی. لەم لاشەوە كوردەكان كۆماری كوردستانیان راگەیاند، بەڵام ئەحمەد قەوام، سەرۆك وەزیرانی ئێران لەرێگەی ئەمریكاوە فشاری خستە سەر یەكێتی سۆڤێت تا لە ئێران كشایەوە. كشانەوەی یەكێتی سۆڤێت لە ئێران یەكەم سەرەتای قەیران بوو لە جەنگی ساردی نێوان یەكێتی سۆڤێت و ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا، ئیدی هەردوو كۆمارەكە هەڵوەشایەوە و كۆتاییان پێهات، كە بەهۆیەوە زیاتر لە 2000 كەس بوونە قوربانی. 

لەروانگەی ئێرانەوە، ئازەربایجانییەكان مەترسین بۆسەر نەتەوەی فارس و دەوڵەتی ئێرانی شیعی، چونكە ئازربایجانیەكان زیاتر جەخت لەسەر لایەنە نەتەوەییەكە دەكەنەوە كەسەر بەنەتەوەی توركن و ئەوەش هەڕەشە و مەترسییەكی گەورەیە بۆسەر یەكێتی و یەكپارچەیی خاكی ئێران.

هەڵوێستی ئێران لە ململانێی ئازربایجان – ئەرمەنی

لەگەڵ هەڵوەشانەوەی یەكێتی سۆڤێت و درووستبوونی هەردوو دەوڵەتی ئازربایجان و ئەرمینیا و سەرهەڵدانی ناكۆكی نێوانیان، ئێران بەپێچەوانەی ئەوەی لایەنگیری ئازربایجان بكات، لایەنگیری ئەرمینیای كرد، بەڵام پشتیوانییەكەی ئێران بۆ ئەرمینیا بەشێوەیەك بووە راستەوخۆ دژایەتی نەبووە بۆ ئازربایجانییەكان، بۆئەوەی لەلایەك ئیحراج نەبێت كە دەوڵەتێكی ئیسلامی شیعی پشتیوانی لە دەوڵەتێكی مەسیحی بكات و لەلایەكی دیكەش ئێران بەو كارە هەمیشە ویستویەتی ئازربایجانییەكان لاوازبن تا رانەگەن بە بابەتە نەتەوەییەكەیان كە ئەگەر ئازربایجان بەهێزبێت كاریگەی بۆ سەر هەرێمە ئازەرییەكانی سەربە ئێران دەبێت.

ئیدی لە درووستبوونی ئازربایجانەوە، بۆشایی نێوان ئازربایجانییەكان و ئێران زیاتر دەبوو، بەپێچەوانەوە ئازربایجان بەهۆی سیستەمە عەلمانییەكەیەوە زیاتر كرایەوە بەرووی رۆژئاوا و توركیا، نزیكبوونەوەی توركیا و ئازربایجان زیاتر بەرەوپێشەوە چوو، كاتێك پارتی داد و گەشەپێدانی ئیسلامی دەسەڵاتی گرتە دەست لە توركیا، ئیدی زیاتر لە ئیرانێكی داخراوەوە دووركەوتەوە بۆ توركیایەكی كراوە.

لەبەرانبەردا، ئێران زیاتر بەرەو ئەرمینیا هەنگاوی نا، بەتایبەت كاتێك واشنتۆن و تەل ئەبیب لەهەوڵدان بۆ خستنی تاران لە رێگەی شەبەكەیەكی بەهێزی پەیوەندی لەگەڵ وڵاتانی قەوقاز و ئاسیای ناوەندی بەسەرۆكایەتی ئازربایجان لەلایەك و گۆڕانكارییە خێراكانی ئەمدواییەی ناوچەكە بەتایبەت بەرەوپێشچونەكانی  توركیا.

ئێران بەردەوام ترسەكانی لە كۆماری ئازربایجان زیاتر دەكات، بەتایبەت كە ئێستا وەك كارتێكی فشار لەلایەن ئەمەریكا و یەكێتی ئەوروپاوە دژی ئێران بەكاردەهێنرێت بۆ شكست پێهێنانی بەرنامە ئەتۆمییەكەی ئیَران بە ختوكەدان و بەكارهێنانی هەستی نەتەوەیی ئازەرییەكان بەتایبەت كە ئێستا باس لە یەكگرتنەوەی ئازربایجانی گەورە دەكەن، ئەوە جگەلەوەی لەنێوان ئێران و ئازربایجان ناكۆكی توند هەیە لەسەر دەریای قەزوین و لەوبارەشەوە شەڕە قسەی زۆر روودەدات لەنێوان سەركردەكانی هەردوولا، ئیَران پێداگری دەكات لە دابەشكردنی دەریایەكە بەیەكسانی لەنێوان هەردوولا، بەڵام ئازربایجان سورن لەسەر جێبەجێكردنی یاسای نێودەوڵەتی ئاوی لەسەر دەریاكە. جگەلەوانەش ئیلهام عەلییف، سەرۆكی ئازربایجان پەیوەندییەكی پتەو و تۆكمەی هەیە لەگەڵ رۆژئاوا و ئیسرائیل و دەسەڵاتەكەی ناترسن لە دژایەتیكردنی ئاشكرای ئێران. هەموو ئەوانەش وایكردووە كەلێنێكی گەورەی ئابووری لەنێوان هەردوو وڵات درووست ببێت و بەرژەوەندییە ئابووریەكانی ئازربایجان زیاتر لەگەڵ توركیا بەرەپێشەوە بچێت، كە بێگومان ئەوەش لەرووی سیاسی و ئابووریەوە بۆ توركیا خاڵێكی بەهێزە كە ئازربایجانێكی دەوڵەمەند بە وزە داببڕێت لە ئێران و كێبڕكێی غاز و نەوتی پێبكات لەگەڵ سەرچاوەكانی وزەی ئێران.

لەبەرانبەردا، ئێران وەك بەدیلی ئازربایجان و گەڕان بۆ دۆزینەوی دەروازەیەكی دیكە كە جێگەی ئازربایجان بگرێت و بیگەیەنێتە رووسیا و ئەوروپا و قەرەبووی داخستنی دەروازەی ئازربایجان- توركیای بۆ بكاتەوە، پێویستی بە وڵاتێكی جێگە متمانەی وەك ئەرمینیا هەیە. بێگومان ئەرمینیاش وەك وڵاتێكی هەژار لەرووی سەرچاوەكانی وزەوە ئەو نزیكبوونەوەی ئێران لەبەرژەوەندییەتی. هەربۆیە لە ئێستادا پەیوەندییەكانی ئێران – ئەرمینیا گەشتوەتە ئاستی هاوبەشی، لەبەرانبەردا پەیوەندییەكانی ئێران – ئازربایجان بەپێچەوانەوە روو لە گرژی و نائارامی زۆری كردووە.

ترسەكانی نزیكبوونەوەی ئێران – ئەرمەنی

بەهۆی پتەوی پەیوەندی و هاوكاری متمانەداری نێوان ئەنجومەنی بەرگری ئەرمینیا و ئێران، رەگەزەكانی هەواڵگری ئێرانی بەتەواوی بڵاوبوونەتەوە لەسەر خاكی ئەرمینیا، ئەوەش بەلای ئێرانەوە دەسكەوتێكی گرنگە و  پێیخۆشە چالاكی هەواڵگری و كاری سیخوری لە هەموو ئەرمینیادا بكات.

ئێران لەو بڕوایەدایە بەهۆی نزیكی ئێران لە ئەرمینیا، ئێران توانیویەتی شكست بەپلانی پێشووی ئەمەریكی كە لەلایەن پۆڵ گۆبڵ، راوێژكاری پێشووی وەزیری دەرەوەی ئەمەریكی بۆ كاروباری نەتەوەكان لەیەكێتی سۆڤێت بهێنێت كە بریتیە لە پلانی ئاڵوگۆڕی زەوی لەنێوان ئەرمینیا و ئازربایجانی. هەرچەندە ئەرمینیا بەشێكی لە هەرێمی كاراباخ داوە بە ئازربایجان، بەڵام ئازربایجان داوای ئەوشوێنانە دەكات كە ئاو و رووباری زۆرە و زۆربەی خەڵكەكەشی ئازەرین.

ئەگەر ئێران شكستی بەپلانەكەی گۆبڵ هێنابێت بۆ رادەستكردنەوەی خاكی ئازربایجان، بەڵام نەیتوانی رێگە بگرێت لە گواستنەوەی بازرگانی ئازربایجان بۆ توركیا، كە ئێستا رێگای سنوری نێوان توركیا و ئازربایجان كراوەتەوە و هێڵی بۆری باكۆ(ئازربایجان) راستەوخۆ بەستراوەتەوە بەنقەرەوە و كۆتایی یەكجارەكی بە پرۆژەی هێڵی بۆری نەوتی و غاز هێنا لەنێوان یەریڤان و تاران بۆ ئەوروپا. جێگەی باسە ئەو پلانەی گۆبڵ چەندە ئازربایجانی لەڕووی ئابووریەوە كردەوە بەڕووی توركیادا، ئەوەندەش ئەرمینیای بەڕووی ئێراندا كردەوە.

چی وای لەتوركیا كردووە بە ئاشكرا پاڵپشتی ئازربایجان بكات؟ 

لەسەرەتای ململانێكانی نێوان ئەرمینیا و ئازربایجان، هەڵویَستی توركیا روون و ئاشكرایە، كە پاڵپشتی و هاوكاری ئازربایجان دەكات. رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا لەمیدیاكانەوە بەئاشكرا باسی لە پاڵپشتییەكانی وڵاتەكەی بۆ ئازربایجان و پێویستی كشانەوەی ئەرمینیای كرد، ئەوەجگەلەوەی هەردووگەلەكە(گەلی ئازربایجان و توركیا) لەرووی زمان و رەگەزیەوە زۆر نزیكن لەیەكەوە.

لەبەرانبەردا، نیكۆل باشینیان، سەرۆك وەزیرانی ئەرمینیا داوای لە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی كرد، كە توركیا نابێت ببێتە بەشێك لە ململانێی نێوان ئازربایجان و ئەرمینیا. 

بەگوێرەی هەندێك لە چاودێران، هۆكاری هەڵوێستی ئەنقەرە لەو ململانێیە، دەگەڕێتەوە بۆ جیاوازیەكی كۆنی میَژوویی  لەنێوان توركیا و ئەرمینیا كە ئەویش كۆمەڵكوژی ئەرمەنییەكانە بەدەستی عوسمانییەكان، كە لەئێستا داوا لە حكومەتی توركیا دەكات دانبنێت بەو تاوانەدا.

هەندێی دیكە هۆكارەكە دەگەڕێننەوە بۆ ئەو پەیوەندییە میَژوویە ڕەگەزییەی لە نێوان توركیا و ئازربایجاندا هەیە، جگەلەوەی گەلی ئازەری بەڕەگەز توركن، هەروەها یەك ئاینی هاوبەشیان هەیە، كە ئاینی ئیسلامە، هەرچەندە جیاوازن لەسەر مەزهەب، هەروەها توركیا یەكەم دەولَەت بوو دانینا بە سەربەخۆیی ئازربایجاندا كاتێك لەساڵی 1991 سەربەخۆی راگەیاند.

بەشێكی دیكە لە چاودێران دەڵێن توریكا دەیەوێت هەنگاو هەڵگرێت بۆ بەدەستهێنانی ناوچەی قەوقاز لەسەر سنوری رووسیا بۆ بەكارهێنانی وەك كارتێكی فشار لە دانوستانەكانی لەگەلَ رووسیا و سازشپێكردنی رووسیا لە دۆسییەی لیبیا و سوریا.

رووسیا..دۆخی باوی پێناخۆشە

ئازربایجان و ئەرمینیا بەشێك بوون لەیەكێتی سۆڤیت هەتا هەڵوەشانەوەی یەكێتی سۆڤیت لە نەوەدەكاندا، لەساڵی 1991 ئازربایجان سەربەخۆی وەرگرت. لەبەرەوپێشچونەكانی ئەمدواییەی ماملانێی ئەرمینیا و ئازربایجان، مۆسكۆ داوای لە هەردوولا كرد شەڕ رابگرن، بەڵام لەپشتەوە پاڵپشتی و هاوكاری ئەرمینیا دەكات، بەگوێرەی هەندێك لەچاودێران كەوتنی ئەرمینیا واتە كەوتنی مۆسكۆ لەهەندێك ناوچەی یەكێتی سۆڤیتی جاران، كە هەتا ئێستاش كاریگەرن بە یەكێتی سۆڤێت سەرەڕای سەربەخۆییان .

ئەرمینیا لەئێستاداهاوپەیمانێكی ستراتیژی و ئابووری مۆسكۆیە و مۆسكۆ بنكەیەكی سەربازی هەیە لە ئەرمینیا، ئەوە جگەلەوەی مۆسكۆ 40% وەبەرهێنانی بیانی لە ئەرمینیا پێكدێنێت. بەدرێژایی مێژوو، ئەرمەن نزیكترین نەتەوەی مەسیحی بوو لەرووسیاوە لەناوچەی قەوقاز بەپێچەوانەی جۆرجیا، كە لەگەڵ رووسیا ئەو پەیوەندییە پتەوەیان نەبووە و لەئێستاشدا پەیوەندی جۆرجيا لەگەڵ رووسیا گرژی زۆری تێدایە.

هەندێكیتر لە چاودێران لەو بڕوایەدان مۆسكۆ رازیە بە بەردەوامی ململانێی ئەو دوولایەنە بۆ ئەوەی بە ملیاران دۆلار چەك بفرۆشیَتە ئەو دوو وڵاتە. 

ئەمەریكا..بێلایەنێكی سەرسوڕماو لەنێوان مێژوو و بەرژەوەندی

هەڵوێستی ئەمەریكی وەك رایگەیاندووە بێلایەنە و دەیەوێت چارەسەری ناكۆكیەكانی نێوان هەردوولا بكات، كاتێكیش ململانێكانی ئەمدواییەی نێوان ئەرمینیا و ئازربایجان بەرزبوویەوە بۆ پێكدادانی سەربازی، ئەمەریكا داوای لەهەردوولا كرد بەزووترین كات هێرشەكان رابگرن و ئیدانەی زیادبوونی توندوتیژیەكانیشی كرد لەگەڵ سەرەخۆشی بۆ هاوڵاتیانی قوربانی. ئەمەریكا لە بەیاننامەكەی رۆژی یەكشەممەيدا رایگەیاند “هەر بەشدارێكی لایەنەكانی دەرەكی لەو ململانێیە، هیچ لەبەرژەوەندی ناوچەكە نابێت و دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی ئالۆزی هەرێمی”. داوای لەلایەنەكانیش كرد بگەڕێنەوەی سەر مێزی گفتوگۆ لەنزیكترین كاتدا، هەروەها ستیڤن پیگان، یاریدەرەی راوێژكاری وەزیری دەرەوەی ئەمەریكی پەیوەندی بەهەردوو لایەنەوە كردووە لە پێناو كۆتایهێنان بەهەر كارێكی دوژمنكارانە بەخێرایی و بەكارهێنانی كەناڵی پەیوەندی راستەوخۆ بۆ كەمكردنەوی گرژییەكان و كەمكردنەوەی كاری نابەرپرسانە. سەرەڕای راگەیاندنی بێلایەنی لەلایەن وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا، بەڵام پێشتر ئید ماركی، ئەندامی لیژنەی دەرەوەی ئەنجومەنی شیوخ هێرشی كردە سەر ئازربایجان و داوای لێكرد پاشەكشە بكات. ماركی وتی “لەپشت ئەرمینیاوە دەوەستین لەپێناو پارێزگاری لە پاراستنی یەكپارچەیی خاكی ئەرمینیا”. هەروەها وتیشی” پێویستە لەسەر  ئازربایجان و توركیا رێزی سنوری نێوان ئەرمەنی – ئازربایجانی بگرن و رێزی ژیانكردنی ئەرمەنیيەكانی كارابخ بگرن .

سەرەڕای ئەوەی پێشتر ئەمریكا دانیناوە بەوەی زەوی ناگۆرۆی كارابخ خاكی ئازربایجانە، بەڵام بەگشتی دەتوانین بڵێین هەڵوێستی ئەمەریكی و رۆژئاواییەكان دابەش بووە بۆ دوو ئاراستە، ئاراستەیەكیان پشتگیری لە بەرژەوەندییە ئابووریەكان دەكات، بەوپێیەش ئازربایجان دەوڵەتێكی دەوڵەمەندە بە وزە و سەرچاوەیەكی ئابووری باشە بۆ رۆژئاوا و لەئێستاشدا رووی وەرگێڕاوە لە رووسیا و ئێران، لەبەرانبەردا بەشێكی دیكەیان كاریگەرن بە رابردووی ئەرمەنی كە گەلێكی زوڵملێكراوی مەسیحین و هاوسۆزن لەگەڵیان. لەبەرانبەردا، ئەرمەن هاوسۆزی رۆژئاوا و ئاینە مەسیحییەتەكەی بەكارهێناوە بۆ ململانێكانی لەگەڵ دەوڵەتانی ناوچەكە و گەلانی ئیسلامی چواردەوری وەك؛ رووس و تورك و ئیرانیيةكان، بەڵام گرنگی ئازربایجان لە رووی ستراتیژیەوە كە خاوەن نەوتێكی زۆرە و لەدوای سەربەخۆبوونیەوە، گرنگییەكی زۆری پەیداكردوە لەناوچەكە.

هەمیشە رووسیا و ئەمەریكا لە پرسەكانی دەرەوە هەڵوێستی دژیان هەبووە، بەڵام ئەمڕۆ پشتگیریكردنی ئەرمینیا لەلایەن رووسیاوە هەڵوێستی رۆژئاوای تووشی سەرسوڕمان و شڵەژان كردووە و دۆخێكی تایبەتی داوەتە كەیسەكە. بەپێچەوانەوە لەملاوە توركیا هەڵدێت لە رۆژئاوا و ئەمەریكا و پاڵپشتی ئازربایجان دەكات بە ئاشكرایی.

فەرەنساش كە ئێستا سەركردایەتی یەكێتی ئەوروپا دەكات لەدەرەوە، بەمدوایانە پەیوەندییەكانی لەگەڵ توركیا لەناوچەكە گرژی زۆری تێكەوتووە، ململانیَی نێوان ئەو دوو وڵاتە لە لیبیاوە بۆ مالی و لە لوبنانەوە بۆ  سوریا وادەكات دەستوەردانی فەرەنسی – ئەوروپی لەبەرژەوەندی ئەرمینیا بێت بەتایبەت كاتێك فەرەنسا مێژوویەكی تولانی هەیە لە پشتیوانیكردنی كەمە نەتەوەكانی مەسیحی لەرۆژهەڵات، هەروەها فەرەنسا هەوڵدەدات بەناوی شۆڤیَنیەتەوە یەكێتی ئەوروپا بكات بەگژی توركیا و دەوڵەتانی ئیسلامیدا، بۆیە دەكرێت دەستوەردانی ئەوروپی – فەرەنسی لە ململانێی ئەرمینیا – ئازربایجان لەبەرژەوەندی ئەرمینیا بێت لە ژێر سەرۆكایەتی فەرەنسا.

  

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.