سەرەنجامی هەوڵی دروستكردنی هەرێمی سوننە و كاریگەری لەسەر كوردستان

لەلایەن ستاندار Posted on 336 جار بینراوە

ستاندەر

بەگوێرەی بۆچونی توێژەرێكی سیاسی عێراقی شیعە هێنانە بەرباسی پرسی دروستكردنی هەرێمی سوننە لەعێراق، هەوڵێكی ئەمریكیە بۆ جێگیركردنی هێزەكانی خۆی و وەدەرنانی ئەو هێزانەی حەشدی شەعبیە كە لەو ناوچە سونی نشینانەی رۆژئاوای عێراق هەن.

ناوبراو راشیگەیاندووە:” ئەمریكا  و هەندێك دەوڵەتی كەنداو پشتیوانی ئەو هەوڵە دەكەن، لە كاتێكدایە كە ئەو ناوچانەی بریارە هەرێمەكەی لێ پێكبێت هیچ تایبەتمەندیەكی دروستكردنی هەرێمیان تێدا نیە.

بەیاتی ئەوەشی راگەیاندووە بەشێك لە سوننەكان ئێستا پشتیوانی دروستكردنی هەرێمی سوننە دەكەن و بەشێكیش دژی ئەو هەوڵەن.

حێی باسە بەگوێرەی بۆچونی چاودێران هەوڵی  دروستكردنی هەرێمێكی سوننە ئەگەر سەربگرێت، بەشێكی دەبێتە هۆی ئەوەی هاوشان لەگەل وڵاتانی كەنداو بونێكی ستراتیجی تر وەربگرێت لە چاو هەرێمی كوردستان كە ئێستا ئەمریكا زیاتر لە عێراق چاوی لەسەر هەرێمی كوردستانە بۆ پلانە ستراتیژی و درێژخایەنەكانی.

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.