(پشتیوانیەکەی) جێگری سەرۆکی پەڕلەمان ئاماژەی لاوازی دبلۆماسیەتی کورد

لەلایەن ستاندار Posted on 556 جار بینراوە

عەلی قەڵادزەیی

لەدونیای  ئیسلامی  واباوبووە  کەهەمیشە  کەمینەی  دەسەڵاتدار  خاوەن  ئایدیۆلۆژیایەک  و زۆرینەی  خەڵکیش  خاوەن  ئایدیۆلۆژیایەکی  تر  بن، بەڵام  گرفتە  بنەڕەتیەکە  لەم  جیاوازبونەدا  نیە  بەڵکو  لەوەدایە  کەنوخبەی  فەرمانڕەوا  هەڵگری  پڕۆژەی  سەپاندنی  ئایدیۆلۆژیا و جیهانبینیە  سیاسیەکەیان  بن  بەسەر  زۆرینەی  کۆمەڵگەدا، ئەوەتا  ئەتاتورک  دێت و جیهانبینیە  دژە  دینیەکەی  بەسەر  کۆمەڵگەی  تورکیدا  بەرجەستە  دەکات و لەپڕێکا  هەموو  سیمایەکی  ئیسلامی  لەوڵات  یاساغ  دەکات، لەتونسیش (حەبیب بۆڕقێبە) دەبێ  بەڕەمزی  پاکتاوکردنی  سیما  دینیەکان  و دەیەوێت  لەم  ڕێگەیەوە  کۆمەڵگەی  تونسی  لەپڕێکا  بەئەوروپا  بکات.
لەکوردستان  هەر  لەدوای  حەفتاکانەوە  نوخبەی  شۆڕشگێڕی  کورد  بەئایدیۆلۆژیایەکی  جیاوازترەوە  لەشەقامی  کوردی  هاتنە  سەر  شانۆی  شۆڕشکردن و چەپ  بوون  و  مارکسی  بونیان  وەک  تاکە  فریادڕەسی  سەرخستنی  دۆزی  کورد  ئەداکرد، لەواقعدا  ئەداکردنی  مارکسیەت  نەیتوانی  ببێ  بەفریادڕەس  لەڕێگەی  دەستخستنی  پاڵپشتی  بلۆکی  سۆڤێتی  مارکسی  بۆ  شۆڕشی  کورد، بەڵکو  بوو  بەفاکتەرێک  بۆ  ناشیرینکردن  و لێدان  لەجوڵانەوەی  کوردایەتی  لەلایەن  نەیارانی  شۆڕشەوە  لەڕێگەی  وێناکردنی  کوردستان  بەئیسڕائیلی  دووەم  لەناوچەکەدا، ئەم  وێناکردنەش  فاکتەرێک  بوو  بۆ  لەدەوری  یەکتر  کۆکردنەوەی  نەیاران و زیادکردنی  ناحەزانیش  بۆ  لێدان  لەخواستە  ڕەواکانی  گەلی  کورد  نەبێ  هیچ  دەستکەوتێکی  ئەرێنی  تری  لێسەوز  نەبوو.
لێدوانەکەی  ئەم  دواییەی  سەرۆک  ماکڕۆن و نمایشە  کاریکاتێریەکەی  دژ  بەئیسلام  فاکتەرێک  بون  کە زۆرینەی  شەقامی  کوردی  توڕەو  نیگەران  کرد، بۆیە  واچاوەڕوان  دەکرا  کەدەسەڵاتی  کوردیش  پشتیوانی  ئەم  نیگەرانیەی  شەقام  بێ  و لانی  کەم  کەدەنگی  ناڕازیش  نەبێ  ئەوا (أضعف الإيمان) دەنگێکی  بێدەنگ  بێت، کەچی  بەپێچەوانەی  چاوەڕوانیەکان  وەفدەکەی  پەرلەمان  لەزاری  جێگری  سەرۆکی  پەرلەمانەوە  دوای  سەردانی  ڕەسمی  کۆنسۆڵخانەی  فەڕەنسا  بەئاشکراو  لەزومی  کامیڕاکانەوە  پشتیوانی  بۆ  سیاسەتی  فەڕەنسا  و  سەرۆک  ماکڕۆن  ئاماژە  پێدا، لەکاتێکدا  دبلۆماسیەتی  کارا و عەقڵانی  کورد  لەم  دۆسێدا  ئەوەی  دەخواست  کەجێگری  سەرۆکی  پەڕلەمان  پشتیوانی  ڕەهای  سیاسەتی  فەڕەنسا  نەبوایە، چونکە  بەر  لەهەر  کارێک  ئەم  پشتیوانیە  پێچەوانەی  حەز و خواست  و  لەهەمان  کاتیشدا  لێدانیشە  لەهەست  و  شعوری  ئاینی  زۆرینەی  دەنگدەرانی  حزبەکەی، لەوسۆنگەیەوە  کە گرفتەکە  گرفتێکی  سیاسی  نیە  تاکو  پشتیوانی  بۆ  نیشانبدرێت، بەڵکو  سیاسەتەکە  بەرگێکی  ئاینی  لەخۆی  گرتووە  و بریتیەلە  سوکایەتیکردن  بەئیسلام و کەسایەتی  بەرزی  پێغەمبەری  ئیسلام (د.خ)، بۆیە  هەندێ  جار  دەکرێت  ئەم  پشتیوانیە  ڕەهایە  لەسیاسەتی  فەڕەنسا  لای  هەندێ  شڕۆڤەکار  واشڕۆڤە  بکرێت  کەدەربڕینی  پشتیوانی  بێت  لەلێدوانی  سەرۆک  ماکڕۆن و نمایشە  کاریکاتێریەکەی  دژ  بەئیسلام، کەواتە  ئەم  پشتیوانیە  بەهەموو  عوڕفە  عەقڵانی و هەنگاوە  دبلۆماسیەکان   کارێکی  هەڵەیە و  لەلاوازی  و  نەشارەزایی  عەقڵی  دبلۆماسی  نوخبەی  دەسەڵاتداری  کوردەوە  سەرچاوەی  گرتووە، کەبەداخەوە  لەدوای  ڕاپەڕینەوە  خەڵکی  کوردستان  و  دۆزە  ڕەواکەی  قوربانی  وەها  دبلۆماسیەتێکی  هەڵەشەن.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.