ستاندەر
لە لێدوانێكی رۆژنامەوانی، سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی ئەو زانیاریانە رەت دەكاتەوە كە باس لە هەوڵی دورخستنەوەی بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عێراق دەكەن كە پارتی بە پشتیوانی ئەو هەوڵە دادەندرێت.
سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره،لەبارەی ئەو زانیاریانەی كە ئاماژە بۆ ئەوە دەكەن پارتی هاوكاری سوننه‌كان ده‌كات بۆ دورخستنه‌وه‌ی سه‌رۆكی په‌رله‌مان و له‌به‌رامبه‌ردا سوننه‌كان هاوكاریی پارتی ده‌كه‌ن بۆ دورخستنه‌وه‌ی به‌رهه‌م ساڵح له‌پۆسته‌كه‌ی رایگەیاند، ئەو زانیاریانە راست نین و هیچ هه‌وڵێك نییه بۆ دروخستنه‌وه‌ی به‌رهه‌م ساڵح له‌پۆسته‌كه‌ی، یاخود پێدانی ئه‌و پۆسته به پارتی.
ناوبراو لە لێدوانێكی بۆ پەلەتیك پرێس لەبارەی ئەگەر ئەوەی كە پارتی ئەو هەنگاوە بنێت وتی “پارتی خۆی ده‌خاته گۆشه‌یه‌كی هه‌ڵه‌وه له‌گه‌ڵ سوننه‌كان كارێكی له‌وشێوه‌یه بكات”.