پەروەردەو فێرکردن لەلێواری هەرەسهێنانە

لەلایەن ستاندار Posted on 735 جار بینراوە

نەبەز ئەكرەم

په روەردە پڕۆسەیەکی ئێجگار گرنگ و هەستیارە بۆپێگەیاندن و ئامادەکردنی مڕۆڤ بۆگشت قۆناغەکانی ژیان ، وەسێکتەرێکی گرنگەبۆدروست کردنی کەسایەتی مرۆڤ، بۆیە هەرخێزانێک یان دامەزراوەیەک یاووڵاتێک بییەوێت سەرکەوتن بەدەست بهێنیێ پێویستە هەنگاوی یەکەمی لەپەروەردەوە دەست پێبکات، چونکە پەروەردە شادەماری گۆڕانکاری هەرکەلێک یان ووڵاتێکە، ئەگەر سەرنج لەسیستەمی پەروەردەی هەرێمی کوردستان بدەین هەمان میتۆدو فێرکردنی سەردەمی ڕژێمی بەعسە ئەو گۆڕانکارییە کەمانەی لەساڵانی ڕابردوو لەکۆنگرەی پەروەردەیی کرا، پاشان ڕەنگیدایەوەلەپڕۆگرامەکانی خوێندن ڕیفۆڕمێکی ڕیشەی نەبوو بەڵکو تەنها دەسکارییەکی ڕووکەش و ماکیاجی پڕۆگرامەکان بو بێێ ئەوەی ڕەچاوی باروودۆخی ژینگەی و کۆمەڵایەتی واقعی کوردستان بکەن.

لەکوردستان سەرەڕای ئەوەی کەوەزارەتی پەروەردە هەیەو 180هەزار مامۆستاهەیە کەمووچەکەیان لەسەرحکومەتە و هەموو قوتابخانەو خوێندنگاکان سەربەحکومەتن، بەڵام ئەوەی دەبینرێ و هەستی پێدەکرێت خوودی حکومەت و وەزارەتی پەروەردە کار لەسەر لاواز کردن و بیێ بەهاکردنی خوێندن و بڕوانامەدەکەن بەتایبەت خوێندن لەخوێندنگا حوکومییەکان ،بەبەڵگەی ئەوەی ڕۆژ بەڕۆژو ساڵ بەساڵ خوێندنی حکومی بەرەو لاوازی دەچێت و ئاستی پەروەردەو فێرکردنی خوێندکاران نزم دەبێتەوە ،خێزانەکان و خوێندکارانیش متمانەیان بەخوێندنی حوکومی لاوادەبێت، لەبەرامبەردا خوێندنی ئەهلی بەتایبەتیش لەبنەڕەتی و ئامادەیی لەزۆربوون دان، لێرەدا پرسیارەکە ئەوەیە کەئایا بۆدەبێت کەقوتابخانەیەک بازڕگانێک دەیبات بەڕێوە باشتربێت لەقوتابخانەیەک کەحکومەتێکی لەپشتە،سەڕەڕای ئەوەش ساڵانە هەزاران خوێندکار دوای تەواو کردنی پۆلی 12ی ئامادەی ناویان لەهیچ زانکۆ و پەیمانگایەکی حوکومیی ناگەڕێتەوە،لەبەرامبەر ئەمەدا ڕۆژ بەڕۆژ ژماری زانکۆ و پەیمانگای ئەهلی لەزیادبووندان.

ئەمەش وای کردوە کەرتی پەروەردە و فێرکردن ئاڕاستەی بازڕگانی وەربگرێت ، لەئێستاش دا کۆمەڵێ بەرپرسی حوکومی و حیزبی و بازڕگان خۆیان خزاندۆتە نێو ئەم کەرتەوە دەیانەوێت قازانجێکی باش و خێرایان دەست بکەوێت، لێرەدا بەرهەمەکە فێرکردنەو و کڕیارەکانیش خوێندکارانن، ، ئێستا زیاتر هەست دەکرێت لەکوردستان نەحوکومەتی هەرێم و نەوەزارەتی پەروەردە ئه و گرنگیە نادات بەپڕۆسەی پەروەردەو فێر کردن کەشایەنی بێت ، هەروەها سەرهەڵدانی دیاردەیەکی تریش ئەویش زۆربوونی وانەی تایبەت لەلایەن هەندێک لەمامۆستاکانەوە، چونکەبەشێک لەمامۆستایانیش لاوازی ئاستی پەروەردەو فێرکردن لەقوتابخانەو خوێندنگا حوکومییەکانیان قۆستۆتەوە،بازاڕیان گەرم بووە خوێندکارانیش بەناچاری ڕوویان تێدەکەن.

ئەمەش وای کردووە هەندێک لەمامۆستایان بەشێوەی بازڕگان هەڵس وکەوت لەگەڵ خوێندن و پڕۆسەی پەروەردە دابکەن ،یەکێکی تر لەگرفتەکانی کەرتی پەروەردەی کوردستان، کەمی بینای خوێندن و زۆری ژمارەی خوێندکاران ،بوونی دوو دەوامی و سێێ دەوامی لەیەک بینا، وەبەشێک لەو بینایانە کەرناچاری نەبێێ بەکەڵکی پڕۆسەی پەروەردەو فێرکردن نایەن، بەدەنگەوە نەهاتنی حوکومەتی هەرێم و وەزارەتی پەروەردە بۆداوا ڕەواکانی چینی مامۆستایان کەبەشی زۆریان لەدۆخێکی خراپی ئابووری ژیان بەڕێدەکەن، ئەمەش کاریگەری خراپی لەسەر پڕۆسەی پەروەردەو فێرکردن دروست کردووە، لەدوای سەرهەڵدانی پەتای کۆڕۆنا کەم و کوڕی و فەشەلی کەرتی پەروەردە زیاتر دەرکەوت، هەموو ئەو بڕیارو ڕێنمایانەی لەوەزارەتی پەروەردە دەرچوون نەلەگەڵ واقعی پەروەردەی کوردستان و نەلەگەڵ ژینگەی پەروەردەی کوردستان دەگونجێ، نەتوانرا لەئەرزی واقع جیێ بەجیێ بکرێت ،سیستەمی بەئەلیکتڕۆن کردنی ناوەندەکانی خوێندن لەپارساڵ و ئەوساڵ بەهۆی پەتای کۆڕۆنا، یەکێک بوو لەو بڕیارە هەڵانەی وەزارەتی پەروەردە کەبەرۆکی پڕۆسەی پەروەردەو فێرکردنی گرتەوە زیاتر پڕۆسەکەی بەرەو نەهامەتی برد.

لەئێستادا خوێندنی ئەلیکتڕۆنی بۆکوردستان گونجاو نیە پار ساڵ و ئەوساڵ تائێستا کەمترین ژمارەی خوێندکار و مامۆستا ئەو سیستەمەیان بەکارهێناوە زۆربەی هەرەزۆری مامۆستایان و خوێندکاران ئەو سیستەمە ئەلیکتڕۆنیەیان ڕەت کردۆتەوەو بەکاری ناهێنن ، وەزارەتی پەروەردەش زۆرباش ئاگادارەو دەزانی کە ڕێژەی بەشداری کردن لەو سیستەمە لەئاستێکی زۆر خراپ دایە ،بەڵام جورئەتی ئەوەیان نیە دان بەشکستی ئەو سیستەمەدابنێن بڵێن ئێمە سەرکەوتونەبووین لەڕاگەیاندنی سیستەمی بە ئەلیکتڕۆنی ناوەندەکانی خوێندن،

لەداهاتوودا باجی خوێندنی ئەلیکتڕۆنی خوێندکارو کۆمەڵگا دەیدات کە کۆمەڵگایەکی نەخوێندەوار دەردەچێت ، خوێندنی ئەوساڵ کەزیاتر لەمانگێکە دەستی پێکردوە بۆ قۆناغەکانی (1و2)ی بنەڕەتی و 12ی ئامادەی لەناوپۆل، بەڵام زیاتر لەنیوەی کوردستان ممۆستایان بایکۆتیان ڕاگەیاندوە و ناچنەوە هۆڵەکانی خوێندن بەهۆی ئەو پێشێلکاریە بەردەوامانەی لەلایەن حوکومەت و وەزارەتی پەروەردە دەرحەق بەمامۆستایان ئەنجام دەدرێت ، کەسادەترین ماڤ و داوایان پێدانی مووچەیە 30ڕۆژ جارێک ، ئەوەی جیێ سەرنج و تێڕامانە تائێستا نەحوکومەتی هەرێم نەوەزیری پەروەردە بەیەک ووشەش باسی بایکۆتی مامۆستایانیان نەکردووە یاخود هەوڵیان نەداوە لەگەڵ مامۆستایان کۆببنەوەو کوێ بۆداواڕەواکانیان بگرن ، ئەمەش سەلمێنەری ئەو ڕاستیەیە کە حوکومەت و وەزارەتی پەروەردە باکیان بەپڕۆسەی پەروەردەو فێرکردن نیە ، ئەوەندەی خەریکی ململانێێ حیزبی و پاراستنی بەرژەوەندی حیزبین ئەوەندە لەخەمی پڕۆسەی پەروەردە دانین ، کەر وابڕوات ئەوەی هەشمانە لەدەستمان دەچێت،

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.