یەكێتی لە بەغد داوای هەڵوێستی توندی حكومەتی ناوەندی بەرامبەر هەرێم دەكات

لەلایەن ستاندار Posted on 254 جار بینراوە

ستاندەر

حەسەن ئەحمەد پەرلەمانتاری یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت هەرێم بەشێكە لە عێراق بۆیە پێویستە پابەندی سەرجەم رێكەوتنەكان بێـت كە لەگەل حكومەتی ناوەندی ئەنجامی دەدات.

وتیشی خاڵە سنوریەكانی هەرێم گەندەڵی و بەهەدەردانی زۆری تێدا دەكرێت و كەس نازانێت پارەكانیان بۆ كوێ دەچێت،  داواش دەكات بەغدا دەست بەسەر داهات خاڵە سنوریەكان دابگرێت و لێپرسینەوە لەگەل حكومەتی هەرێم بكات لەبارەی چارەنوسی داهاتەكانیان و رێگری بكات لەو بەهەدەردانە.

راشیگەیاند هۆكاری سەرەكی كێشەی هەرێم و بەغدا پابەند نەبونی هەرێم بە رێكەوتنەكان كە لە بەغدا دەنگی لەسەر دەدرێت.

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.