ناوەرۆكی خشتەیەكی كاتی بۆ رێكەوتنی هەولێر و بەغدا ئاشكرا دەكرێت

لەلایەن ستاندار Posted on 318 جار بینراوە

ستاندەر

ڕاوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایشی عێراق رایدەگەیەنێت،  بە سەرپەرشتی نەتەوە یەکگرتووەکان، لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان لەسەر خشتەیەکی کاتی ڕێککەوتوون بۆ جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکەی شنگال.

قاسم ئەعڕەجی راوێژكاری ئەنجومەنی ئاسایشی عێراق كە ئەمرۆ بە سەرۆكایەتی وەفدێك هاتە هەرێمی كوردستان لەبارەی رێكەوتنی شەنگال، دوای تەواوبوونی کۆبوونەوەی لەگەل لایەنی هەرێم، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی لەگەڵ ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: “هەنگاوی باشمان بڕیوە لە ڕێککەوتنی شنگال، خەشتەیەکی کاتیمان بۆ جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکە لەگەڵ حکومەتی هەرێم بە چاودێریکردنی نەتەوە یەککگرتووەکان داناوە، هیچ هێزێکی ناعێراقیش نابێت لەناو شنگالدا بوونی هەبێت”.

لە بەرامبەردا ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: “ئیدارەی قەزاکە دەدرێت بە خەڵکەکەی، لەگەڵ حکومەتی ناوەندی ڕێککەوتوین لەسەر دانانی قائیمقامێک بۆ قەزاکە ولە ئایندەیەکی نزیکدا ناوەکەی ئاشکرا دەکرێت”.

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.