دوای بەرزبونەوەی نرخی نەوت هەرێم دەتوانێت موچە بێ لێبرین و رێكەوتن لەگەل بەغدا دابەشبكات؟

لەلایەن ستاندار Posted on 463 جار بینراوە

ستاندەر

شارەزایەكی بواری نەوت پێی وایە بەرزبونەوەی نرخی نەوت و دابەزینی بەهای دینار بەرامبەر دۆلار پاساوی لێبرینی مووچەی نەهێشتوە.

رامیار رزگار شارەزا لە بواری نەوت رایدەگەیەنێت:” ئێستا بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لەلایەك و دابەزینی بەهای دینار بەرامبەر دۆلار لەلایەكی دیكەوە داهاتی مانگانەی هەرێم بۆ 896 ملیار دینار بەرزبووەتەوە لە كاتێكدا هیچ بڕە پارەیەكی لە عێراقەوە بۆ نایەت بۆیە ئێستا هەرێم دەتوانێت هەموو مانگێك بەبێ لێبڕین مووچە لەكاتی خۆیدا دابەشبكات.”

ناوبراو بە پۆڵەتیك پرێسی وتوە:،”ئەگەر پشكی كورد لە پرۆژە یاسای بودجەی 2021 جێگیرببێت بڕی پشكی هەرێم 13 ترلیۆن و 466 ملیار دینارە كە 10 ترلیۆن و 800 ملیار دیناری بۆ مووچە تەرخان دەكرێت و بڕی دوو ترلیۆن و 666 ملیار دیناریشی حكومەت دەتوانێت بۆ وەبەرهێنان تەرخانی بكات.

پێشی وایە:” ئێستا لەگەڵ ئەوەی نرخی نەوت بەرزبووەتەوە باشترین شت ئەوەیە هەرێم لەگەڵ بەغدا رێكبكەوێت”.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.