نهێنیەكانی كۆبونەوەكەی كۆشكی ئەلیزێ لەنێوان وەفدی رۆژاڤای كوردستان و ماكرۆن

لەلایەن ستاندار Posted on 670 جار بینراوە

ستاندەر

ئیمانیۆل ماكڕۆن، سەرۆك كۆماری فەرەنسا بە شێوەیەكی فەرمی لە كۆشكی ئەلیزێ پێشوازی لە وەفدێكی باڵای ئیدارەی خۆسەری رۆژاڤای  کوردستان بەسەرۆكایەتی ئیلهام ئەحمەد هاوسەرۆكی ئەنجومەنی سوریای دیموكرات کرد.

ئەو كۆبونەوە دوای ئەوە دێت ئەردۆغان دژایەتی خۆی بۆ ئەو هەوڵەی ماكرۆن پیشاندا و داوای كرد پێشسوازیان لێنەكات.

بەگوێرەی راگەیەنراوی كۆشكی ئەلیزێ لە كۆبونەوەكە ماكرۆن جەختی لەسەر پێویستی پاراستنی سەقامگیری باكوری رۆژهەڵاتی سوریا(رۆژاڤا) كردۆتەوە.

ناوبراو ستایشی رۆڵی شەرڤانان و قوربانیدانی كردونەتەوە لە شەڕی داعش بۆ پاراستنی هاوڵاتیان، جەختی لەوەش كردۆتەوە شان بەشانی شەرڤانان لە شەڕی دژی تیرۆر بەردەوام دەبن.

ماكرۆن بەڵێنی بەردەوامی هاوكاریە مرۆییەكانی بەنوێنەرانی ئیدارەكە داوە.

بێریڤان ئەحمەد، یەكێك لە نوێنەرانی ئیدارەی خۆسەر لەبارەی دانیشتنەكە بە فرانس پرێسی راگەیاندووە لە دیدارەكە بە پلەی یەكەم گفتوگۆ لەبارەی پشتیوانی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی كراوە بۆ داننان بە ئیدارەی خۆسەری رۆژاڤا.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.