کێشەکانی گۆڕان لەگەڵ گروپەکەی حکومەت کەی دەستی پێکرد

لەلایەن ستاندار Posted on 582 جار بینراوە

هونەر عومەر کۆڕی
دەبێت ئەو ڕاستە بڵێین، كاتی خۆی لەسەردەمی کاک نەوشیروان کە بزوتنەوەی گۆڕان لەو پەڕی بەهێزی خۆیدا بوو، هەمان كێشەو كەمووكوڕی ئێستای هەبوون، بەلام خەلك لەبەر خۆشەوویستی و دوونیا بینی كاك نەوشێروان چاوی لەو كەم و كوڕیانەی بزووتنەوەكە ئەپۆشین.

بۆ نمونە چەند ڕۆژێك دوایی ڕێگریەكانی پارتی لە سەرۆكی پەڕلەمان د. یوسف محەمەد، جڤاتی نیشتیمانی بزووتنەوەی گۆڕان كۆ بوونەوەیەكی لەگردی زەرگەتە گرێدا، لەبەرئەوەی ڕەحمەتی كاك نەوشێروان لەوكاتەدا لەدەرەوەی وڵات بوو خوا لێخۆش بوو. كاك قادری حاجی علی سەرپەشتی ئەو كۆبوونەوەی گرتە ئەستۆ مەبەستی كۆبوونەوەكە مانەوە یان. كشانەوەی گۆڕان بوو لە حکومەتی ئەوكات ئەوە بوو بە كۆیی دەنگی ئەندامانی جڤات و بە پاڵپشتی ڕاستەوخۆی كاك قادر بڕیاری كشانەوەی گۆڕاندرا لە حكومەت، بەلام هەر دوای تەواو بوونی كۆبوونەوەكە، كاك نەوشێروان پەیوەندی بە قادری حاجی علیەوە ئەكات، پێی ڕائەگەیەنێ ئەو بڕیارەی داوتانە ڕایگرن كاك قادر لە كاك نەوشێروان ئەپرسێت بۆچی؟ لە وەلامدا كاك نەوشێروان ئەلێت برادەرانی ناو حوكمەت پێیان ووتوم گەر بڕیارێكی لەو شێوەیە جێبەجێ بكەن حەتمەن ئێمەش هەڵوێست و كاردانەوەمان ئەبێت، بۆیە بەوشێوەیە لەوكاتەوە تائێستا بزووتنەوەی گۆڕان دەستەمۆیی تاقمێكی بەرژەوەندخواز بوون، کە تەنها گرنگی بە مانەوەی خۆیان لە حکومەتێکی شکستخواردوو دەدەن بۆ پۆست و بەرژوەندی شەخسی.

تەنانەت خودی نەوشێروان مصطفی تا كۆچی داویشی كرد نەیتوانی كۆنتڕۆلی ئەو تاقمەی بەرژەوەندخوازەی ناو گۆڕان بكات.

تێبینی; ئەوە گێرانەوەی خۆی ڕەحمەتی كاك قادر بوو كە بۆمنی باس كرد ئەوكاتەی لەژیاندا بوو: ڕۆحی شاد بێت هەزاران. ڕەحمەت لە گۆڕی