ستاندەر دوو پەرلەمانتاری عێراق رایدەگەیەنن نوێنەرایەتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق پەیوەندیان پێوەکردین ، پرسیاری ئەوەیان كرد ،ئایا ئێوە دوای لێكۆڵینەوەتان كردوە بۆ ٤٠٠ ملیارەكە ؟ ئایا راستە ؟. هەریەك لە سەركەوت شەمسەدیین و د.غالب محەمەد لە راگەیەنراوێكدا رایانگەیاندووە ئێمەش وەڵامان دایەوە كە راستە و ٤٠٠ ملیارەكە كە لە بەغداد هاتوە نەدراوە بە موچەی فەرمانبەران لە هەرێم ، ...
ستاندەر ئەمرۆ یەكشەممە وەفدێكی باڵای یەكێتی بەسەرۆكایەتی بافل تاڵەبانی هاوسەرۆكی یەكێتی گەیشتە بەغدا، بەگوێرەی میدیای فەرمی یەكێتیش ناوبراو بەشداری لە كۆبونەوەی لایەنە سیاسیەكانی عێراق دەكات. لەلایەكی تر بەگوێرەی سەرچاوەیەكی ئاگادار تاڵەبانی بریارە هەر ئەمرۆ كۆبونەوەیەكی تایبەت لەگەل مستەفا كازمی ئەنجامبدات، تەوەری گفتوگۆش كێشەی مووچەی فەرمانبەران و رێكەوتنی نەوتی و كێشەی ئەمنی ناوچە كێشە لەسەرەكان دەبێـت. ...
ستاندەر جەمال كۆچەر، پەرلەمانتاری یەكگرتوو رایدەگەیەنێت خۆپیشاندان لەبەر دەرگای هەرێمی كوردستان، بەهۆی ئەوەی حكومەت موفلیسە چاوەرێی رێكەوتن لەگەل بەغدا دەكات، ئەگەریش دابەزینی نرخی نەوت بەو شێوەیە بەردەوام بێت و نەخۆشی كۆرۆناش درێژە بكێشێ هەرێم ناتوانێ بە تەنها بە پشت بەستن بە بەغدا مووچەی فەرمانبەران دابین بكات. ناوبراو لە لێدوانێكی بۆ رۆژنامەی قودسی عەرەبی راشیگەیاندووە هەرێم ...
ستاندەر دکتۆر موسەنا ئەمین ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە فڕاکسیۆنی یەکگرتوو لەمیانی بەرنامەیەکی کەناڵی پەیام ڕایگەیاند سەرەڕای خراپی گوزەرانی هاوڵاتیانی هەرێم بەڵام دەسەڵاتدارانی هەرێم هەر بەردەوامن لە دزینی سەروەت و سامانی ئەو وڵاتە و بە هاوڵاتیانی نادەن. ئەو پەڕلەمانتارە گوتیشی ئەگەر دۆخەکە بەو شێوەیە بەردەوامبێت ئەوا ناچارین پشتیوای پێشێلی دەستوور بکەین و داوا بکەین کە ...
ستاندەر رێبوار كەریم، پەرلەمانتاری سەربەخۆ لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت بەغدا بۆ پێدانی مووچەی فەرمانبەران ئامادەیە لە رێی بانكەوە كە لقیان لە هەرێم بكاتەوە مووچە دابەش بكات، بەڵام حكومەتی هەرێم رازی نیە. رێبواركەریم، ئەمرۆ یەكشەممە لە كۆنگرەیەكی رۆژنامانەوی ناوەرۆكی راپۆرتێكی لەبارەی گواستنەوەی مووچەی فەرمانبەران بۆ سەر حكومەتی عێراق خستەروو. ەو پەرلەمانتارە راشیگەیاند، پرۆژەكە خۆی لەچەند ...
ستاندەر سەركەوت شەمسەدین، پەرلەمانتاری عێراق رایدەگەیەنێت نابێت چیتر لەكاتی ململانێی نێوان حكومەتی عێراق و هەرێم، بەغدا پەنا بۆ برینی مووچەی فەرمانبەران بەرێت و پێویستە بابەتی مووچە لە كێشە سیاسیەكان جیابكرێتەوە. دەشلێت دەبێت حكومەتی ناوەندی دەستبگرێت بەسەر دۆسیەی نەوتی هەرێم و تێگەیشتن لەگەل كۆمپانیاكانی ئەوێ بكات كە كار لەكەرتی نەوتی هەرێم دەكەن، ئەویش بۆ دروستكردنی متمانە ...
عومەر عەلی محەمەد پەرلەمان پێکھاتەیەکی گرنگی سیستمی دیموکراسیە ، ،ئەو گرنگی پێدانەشی بە مەبەستی زیندوو ھێشتنەوەی سیستمەکەیەو پاراستنیەتی لە دەستی پارتە سیاسیەحوکمرانەکان ، بۆ ئەوەی بەرەو تاک رەوی و قۆرخکاری و گەندەڵی نەبەن ،بۆ ئەم مەبەستە کراوەتە یەکەمین دامەزراوە ، کەتوانای ھەبێت پرۆژە یاسا لە بەرژەوەندی گەل پێشنیار بکات و بووجە پەسەند بکات و چاودێری ...
ناوى كاندیدهكانى یهكێتیى بۆ پۆسته حكومییهكان سەرتیپ قەشقەیی مهكتهبى سیاسى یهكێتیى ناوى كاندیدهكانى بۆ پۆستى بڕیكار و سهرۆكى دهستهكانى له كابینهى نوێى حكومهتى ههرێمى كوردستان دیاریكرد، دواى رادهستكردنى ناوهكان له ماوهى چهند ڕۆژى داهاتوو سهرجهمیان دهست بهكاردهبن. ناوى كاندیدهكان بۆ پۆستى سهرۆكى دهسته و بریكارى وهزارهتهكان : 1.على عوسمان، جێگرى پێشووى پارێزگارى ههڵهبجه بۆ پۆستى ...
ستاندەر بە پێی سەرچاوەیەكی بەئاگا لەنزیك (م س)ی پارتی باس وخواسێكی زۆر لەوە دەكرێت كە 3 ئەندامی تری (م س)ی كۆنی یەكێتی پەیوەندیان كردوەو پێیان باشە سەنگەری خەبات بگوازنەوە ناو ڕیزەكانی (پ د ك) ، ئەو ئەندامانە دەلێن سەركردایەتی نوێی یەكێتی لەسەر ڕێباز و ڕێنمایی مام جلال ناڕۆن كە ووتبووی نابێت لە قسەی كاك مسعودبارزانی ...
ستاندەر راكان جبوری، كە دوای روداوەكانی 16ی ئۆكتۆبەر وەك پارێزگاری كەركوك بە وەكالەت دەستبەكاربوو، شەوی رابردوو رایگەیاند لەلایەن مستەفا كازمی سەرۆك وەزیران وەك پارێزگاری شارەكە جێگیركراوە. ئەو هەنگاوە لەكاتێكدایە لایەنی كوردی لەكاتی گفتوگۆكانی بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێ تاكە مەرجی هێشتنەوەی د.فوئاد حوسێن بوە لە ئەنجومەنی وەزیران، هیچ ئاماژەیەك بەوە نەكراوە كە دانانی پارێزگارێكی كورد بۆ ...