ستاندەر بریارە لەماوەیەكی نزیكی داهاتوو وەفدێكی باڵای توركیا سەردانی بەغدا بكات بۆ تاوتوێكردنی چەند پرسێكی پەیوەندیدار بەرهەردوو لا، ئەوە لەكاتێكدایە لە چەند رۆژی رابردوو هاكان فیدان بەرپرسی دەزگای هەواڵگری توركیا لە بەغدا بووە. بەگویرەی چەند سەرچاوەیەكی باڵا ئامانجی سەردانەكە لەپاڵ مەلەفی بڵاوبونەوەی كۆرۆنا و گلدانەوەی ئاو، لەسەر بونی هێزەكانی پەكەكە دەبێت لە سنوری هەرێمی كوردستان. ...
سهنگهر رسول دوای تهواوبوونی گفتوگۆی ستراتیژی نێوان عیراق و ئهمریكا كه لهرێی ڤیدیۆیی تێلهكۆنفرانس بهرێوهچوو، لهبهیاننامهیهكی هاوبهشدا، ههردوو لایهنی ئهمریكی و عیراقی جهختییان لهسهر رێككهوتنی ستراتیژی ساڵی 2008 (Strategic Framework Agreement) ، ههردوو نامهی وهزیرانی دهرهوهی عیراق (زێباری و جهعفهری)، بۆ ئهنجومهنی ئاسایش لهساڵی 2014 به ژماره (S/2014/440) و (S/2014/691)، كردۆتهوه. لهبارهی رێككهوتنی ستراتیژی ساڵی ...
ستاندەر لەتیف نێروەیی، ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان رایدهگهیهنێت هەقە تیمی دەروازەی باشماخی پێنجوێن “داخ بکرێن” چونکە بههۆی ئهوانهوه کۆرۆنا لە دەروازەی حاجی ئۆمەران بڵاوبووەتەوە، خەتای ئەوان بووە کە کۆرۆنا لە دەڤەری باڵەکایەتی بەتایبەتی لە شاروچکەی چاومان و حاجی ئۆمەران لە تەشەنەکردندایە!!”. بە تەنزەوە هەروەها نوسیویەتی: “تیمی باشماخ داخ بکەن.. چونکە خەتای ئەوان بووە ...
ستاندەر دوێنێ لە هەولێر وەفدێكی باڵای حیزبی ئیسلامی عێراقی سەردانی بەرەی توركمانییان كرد بۆ تاوتوێكردنی بەهێزكردنی پەیوەندی دوو لایەنە، هاوكات باس لە پرسی حكومەتی نوێی عێراقیش كراوە. جێی باسە بەگوێرەی بۆچونی شارەزایان ئەو دوو لایەنە لە قۆناغی جیاجیا دژایەتی خۆیان بۆ پرسی كوردستانی بوونی كەركوك دەربریوە، بەگوێرەی زانیاریەكان پێشتریش تارق هاشمی سەرۆكی پێشوی حیزبی ئیسلامی ...
لوقمان حاجی قادر نه شیش سوتا و نه كهباب، بهمهش حكومهتهكهی كازمی به سازان له نێوان داواكارییهكانی شهقام و پارته خاوهن ههژموونهكانی عێراق پێكهات، ئهمهش كۆتاییهكی واقعی بوو بۆ بگرهبهردهیهكی ئاڵۆز و تێكچڕژاوی پڕۆسهی سیاسی عێراق كه بهرجهستهی جومگهكان هێزی دهكرد له هاوكێشه ناوخۆیی و ههرێمی و نێودهوڵهتییهكاندا، ئهمه جگه لهوهی لێكهوتهكانی ڤایرۆسی كۆرۆناش ڕۆڵی ...
ستاندەر كەیسی چوارسەد ملیار دینارەكەی بەغدا بۆ مووچەی فەرمانبەران كە ئێستا بەشێكی لەلایەن حكومەت وا راگەیەنراوە بۆ دانەوەی قەرزی مووچەی مانگی یەكی فەرمانبەران كە لە كۆمپانیاكان وەرگیراوە، ئەگەرچی حكومەت هیچ بەلگەنامەیەكی فەرمی نەخستۆتە روو بیسەلمێنیت قەرزی وەرگرتوە و داویەتیەوە، ئێستا قسە لەسەر چارەنوسی ئەو 12 ملیار دینارەش دەكرێ كە بەناوی دانەوەی قەرزی بانكە ئەهلیەكان گێردرایتەوە، ...
ستاندەر سەركەوت شەمسەدیین پەرلەمانتاری عێراق لە ئەنجومەنی نوێنەران رایدەگەیەنێت هیچ بەلگەیەك نیە كە پێش جەژن حكومەتی هەرێم بۆ پێدانی مووچە قەرزی كردبێت، دەشلێت:” ئەگەر ئەو قەرزەش کرابێت دیسان کارەکە نایاساییە و نابێت بابی موچە بۆ دانەوەی قەرز بەکاربهێنرێت بە هیچ جۆرێ”. راشیگەیاندووە رونكردنەوەكەی وەزارەتی دارایی بۆ دەستەی نەزاهەی عێراق دەنێرین. دەقی لێدوانەكە بخوێنەوە: تەنانەت ئەگەر ...
ستاندەر چاوەرێ دەكرێت یەكشەممەی داهاتوو جارێكی تر وەفدی هەرێمی كوردستان سەردانی بەغدا بكات بۆ رێكەوتن، وەفدەكە بە سەرۆكایەتی قوباد تالەبانی جێگری سەرۆكی حكومەت، ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی، خالید شوانی وەزیری هەرێم بۆ كاروباری بەغدا و ئومێد سەباح سەرۆكی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران. سەرچاوەیەك باڵا ئاشكرای كرد سەرۆكی حكومەت بە ئەندامانی وەفدەكەی رایگەیاندووە هەموو جۆرە نەمریەك ...
ستاندەر هەڤاڵ ئەبوبەكر، پارێزگاری سلێمانی رایدەگەیەنێت وەك لیژنەی باڵای رووبەروبونەوەی كۆرۆنا لە پارێزگای سلێمانی پەیاممان ئاراستەی حكومەتی هەرێم كردوە كە پێویستە تا شەممە مووچەی فەرمانبەران بەگشتی بەتایبەت كەرتی تەندروستی دابەشبكرێت بە پیچەوانەوە كارەسات ڕوودەدات. وتیشی كۆرۆنا مەترسیەكی گەورەیە لەبەردەم دەرگای هاوڵاتیان پێویستە خۆیان بپارێزن و بەدوای پروپاگەندەی سیاسی نەكەون.
ستاندەر سەمیر هەورامی وتەبێژی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم رایدەگەیەنێت بە سەرپەرشتی قوباد تاڵەبانی هەفتەی ئاییندە وەفدی حكومەتی هەرێم جارێگی تر دەچیتەوە بەغدا بۆ تەواوكردنی گفتوگۆكان. وتیشی لەلایەن هەردوو لاوە ویستێكی باش هەیە بۆ رێكەوتن لەبواری تەسلیمكردنی نەوت و دابینكردنی شایستە داراییەكانی هەرێم، بەشێك لە گفتوگۆمان لەگەل حكومەتی پێشوو كراون و وەفدی ئەو جارە بۆ تەواوكردنی ...