هیوا حەسەن عەلی ڕوداوی 7ی ئایاری پەرلەمانی کوردستان زەنگێکی دیکەی مەترسیدارە لەپرۆسەی سیاسی و سیستمی حوکمڕانی لە کوردستاندا کە ئەگەر ڕێگری لێنەکرێت و بەردەوام بێت دڵنیاشم بەردەوام ئەبێت چونکە حزبێک بەناوی زۆرینەی پەرلەمانییەوە خوازیارە گەورەترین دامەزراوەی شەرعی کوردستان لەڕێڕەوە ڕاستیەکەی خۆی بەلاڕێدا بەرێت و بەپێی ئەجندای سیاسی و بەرژەوەندی خۆی بیجۆڵێنێ بێ گوێدانە بەهاو پرەنسیبە ...
ستاندەر ڕوپاک ئەحمەد پەڕلەمانتاری کۆمەڵی ئیسلامی لە پەڕلەمانی کوردستان لە چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ کەناڵی پەیام ڕایگەیاند فڕاکسیۆنی کۆمەڵ لەهەوڵدایە لەگەڵ فڕاکسیۆنەکانی تری پەڕلەمان بانگێشتی سەرۆکی حکومەت مەسرور بارزانی بکات بۆ بەردەم پەڕلەمان بۆ لێپێچینەوە لەسەر ئەوەی دوومانگە موچەی فەرمانبەرانی هەرێم دابەش نەکراوە. ئەو پەڕلەمانتارەی کۆمەڵ گووتیشی ئەگەر ئەندامانی پەڕلەمان ڕازینەبوون بە وڵامەکانی سەرۆکی حکومەت، ئەوا پەڕلەمان ...
بەختیار شارەزوری و سەرکەوتی جیهاز هەرێمی کوردسستان لەبەردەم ناچاری چاکسازیدایە ، واتا ئەگەر پێشتر کۆمەڵیک هۆکاری بەرژەوەندی کەسی و حیزبی و بنەماڵەیی وای کردبێت کە چاکسازی گشتی تەنها موزایەدە و کۆمەڵێک دروشمی کاتی هەڵبژاردنەکان بوبێ و دواتر دوای تای هەڵبژاردن تەنها سەرابێک بوبێت ، ئەوا ئێستا لەبەردەم کارەساتێکی ئیداری و حکومداریداین بە ناچاری دەبێت چاکسازی ...
سامانی وەستا بەكر كاتێ مام جەلال چاوی بڕییە پۆستی سەرۆك كۆماری عێراق و لە ھەوڵا بوو كە بگاتە ئامانجێك كە دوورنیە پێشتر خۆشی بە خەونی شاعیرانەی زانیبێ، ئیتر بۆ گەشتن بەو ئامانجە ھەموو تنازولێكی بۆ كاك مەسعود كرد و لەوەش خراپتر پشتی كردە ھاوڕێ دێرێنە چل ساڵییەكەی “كاكە نەوە” خۆی ووتەنی. كاك مەسعود سوودی زۆری ...
هەردی ئەحمەد لە دوانیادا سێ جۆر لە پڕۆسەی دیموكراسی بوونی هەیە كە وڵاتان بۆ بەڕێوەبردنی وڵات پیادەی دەكەن، ئەوانیش بریتین لە دیموكراسی (ڕاستەوخۆ، نیمچە ڕاستەوخۆ، ناڕاستەوخۆ)، لە دیموكراسی ڕاستەوخۆدا گەل خۆی دەبێتە نوێنەر و هەر خۆشی بڕیار دەردەكات و جێ بەجێی دەكات، وەك ئەوەی كە لە بەشێك لە كانتۆنەكانی وڵاتی(سویسرا) پیادە دەكرێت دیموكراسی ناڕاستەوخۆش یان ...
عومەر عەلی محمد ئەم هەنگاوەی پەڕلەمانی کوردوستان بۆ لێسەندنەوەی پارێزبەندی لە پەڕلەمانتاران ،شتێکی تازە نیە بەڵکو ڕەنگدانەوەی ئەو عەقڵیەتەیە کە حوکمڕانانی هەرێمی کوردوستان هەیانە بۆ کاری سیاسی و ئەو جیهانبینیە خێڵەکیەی کە دەیانەوێت لە واقیعدا بیچەسپێنن ،ئەوانەی کە بەدرێژایی 29 ساڵی ڕابردو حوکمی هەرێمی کوردوستانیان کردوە هیچیان خاوەنی ئایدیاو فەلسەفەی حوکم نەبوون ،لەبەر ئەوە ئەو ...
ستاندەر عەمار حەکیم بە وەفدی هەرێمی ڕاگەیاندووە هاتنی وەفدەکانی هەرێم بۆ بەغدا بێ سوودە. عەمار حەکیم سەرۆکی ڕەوتی حیکمە لە کۆبونەوەی لەگەڵ وەفدی هەرێم بەسەرۆکایەتی قوباد تاڵەبانی ڕایگەیاندبوو هاتنی وەفدەکانی حکومەتی هەرێم بۆ بەغدا بێ سووە چونکە کەس متمانەی بەقسە و ڕەقەمەکانتان نیە. ئەوەشی وتبوو ئەوەندەی لە بەغدا گوێ لەو هەشت بۆ نۆ پەرلەمانتارەی هەرێم ...
ستاندەر ئەمڕۆ هەینی لە بەغدا وەفدی هەرێم دوای پێکهێنانی حکومەتی نوێ، یەکەم کۆبونەوە ئەنجامدەدەن. کۆبونەوەکە لەگەڵ سامر غەسبان وەزیری نەوتی عێراق و هاوکات جێگری سەرۆک وەزیرانی عێراق دەبێت، ئەوەش بەهۆی ئەوەی وەزیری نوێی نەوت لە کابینەی نوێ هێشتا دیارینەکراوە. بڕیارە وەفدەکەی هەرێم ئەمڕۆ لەکۆبونەوەکە دەستپێشخەریەکی نوێ دەخەنەڕوو بۆ حکومەتی عێراق ئەویش لەبەرامبەر بەشە بودجەی مانگانە ...
دکتۆر بکر سەدیق بەھەموو پێوەرەکان یەکیتی نیشتمانی کوردستان لە سیبەری سەرکردایەتی ئێستاو ھاوسەرۆکەکانیدا ، جیاوازە لە سەراپای مێژوی خۆی . جیاوازیەک کە ھەموو بوارەکانی سیاسەکردن لە خۆدەگرێت . لێکەوتەکانی ئەم گۆرانەی بەسەر سەرو بنی ئەم حیزبەدا ھاتوە ، دۆخی ھاوکێشەی سیاسی ھەریمی کوردستان ، بەرەو ئاقاریک دەبات ، کە پێدەچێت دۆخێکی پێشبینی نەکراو بۆ نەیارە ...
ستاندەر سۆران عومەر پەڕلەمانتاری کوردستان لەبەرنامەی تاوتووێی کەناڵی ئێن ئاڕ تی ڕایدەگێنێت پارێزبەندی ئەوکاتە لەسەر پەڕلەمانتار هەڵدەگیرێت کاتێک پەڕلەمانتار کردەیەکی تاوانکاری بەرامبەر هاوڵاتی ئەنجام بدات. سۆران عومەر گووتیشی بۆ ئەوە پارێزەبەندیان لەسەر هەڵگرتووم بۆ ئەوەی دەزگیرم بکەن، و دەیانەوێت لەو ڕێگەیەوە پەڕلەمان بێدەنگ بکەن و پەڕلەمانتار چاوترسێن بکەن، دەشڵێت بەڵگەی تەواوم لەبەردەستە کە سەرۆکی حکومەت ...