ستاندەر لەدوای ئەوەی ماوەی ڕابردوو لەلایەن خۆبەڕێوبەری باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا (ڕۆژئاوای کوردستان)، ڕێگە بە ئەنەکەسە درا بارەگاکانیان لە ڕۆژاوای کوردستان بکەنەوە، ئەمڕۆ ئەنەکەسە لەگەڵ مەولود چاوەش ئۆغڵۆ کۆبوویەوە. مەولود چاوەش ئۆغڵۆش لە تویتێکدا نوسیویەتی لەگەڵ نوێنەرانی ڕەوای کودانی سوریا کۆبوینەوە، نوسیویەتیشی لە کۆبونەوەکەدا ئاماژەمان بە ڕێکخستنەکانی تیرۆر پەکەکە و یەپەگە کردووە کە زیان بە کورد ...
ستاندەر محمود مەشهەدانی سەرۆکی پێشوی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشکرایدەکات کە محمد تۆفیق عەلاوی کاندیدی ڕاسپێردراو بۆ تەشکیلکردنی کابینەی نوێ ناوی ۲۲ کاندید و نزیکەی ٦۰ بەدیلیشی ئامادەکردوە بۆ ئەوەی متمانەی پەڕلەمان بۆ کابینەکەی بەدەست بێنێت. ناوبراو وتوشیەتی ژمارەی ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران ئەوانەی بڕیاریان داوە پاڵپشتی کابینەکەی عەلاوی بکەن لەزیادبوون دایەوە لەئێستادا گەیشتۆتە ۱۷۰ پەڕلەمانتار لەکاتێکدا ...
ستاندەر نزیکەی ٢٤ کاتژمێر تێپەردەبیت بەسەر دیاریکردنی هەریەکە لە پاڤڵ تاڵەبانی و لاهوری شێخ جەنگی بە هاوسەرۆکانی یەکێتی و تائێستا مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکرات و دوو سەرۆکایەتیە جێبەجێکارەکەی هەرێمی کوردستان کە لەلایەن بارزانیەکانەوە سەرۆکایەتی دەکرێن هیچ پیرۆزبایەکیان ئاڕاستەی هاوسەرۆکانی یەکێتی و یەکێتی نەکردووە. ئەمە لە کاتێکدایە مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی دیموكرات دوای هەڵبژاردنەوەی وەك ئەمینداری یەكگرتوو پیرۆزبایی ...
ستاندەر تورکیا بەردەوام دەبێت لە ناردنی هێزەکانی بۆ ئدلبی سوریا و لە ئەنجامی گفتوگۆکانی لەگەڵ ڕوسیا ڕازی نییە. ئیبڕاهیم کاڵن وتەبێژی سەرۆکایەتی تورکیا ڕایدەگێنێت ئەنجامی گفتوگۆکانمان لەگەڵ ڕوسیا جێگای ڕەزامەندی ئێمە نییە، دەشڵێت بنچینەی گفتوگۆکانمان لەگەڵ ڕوسیا گەڕانەوەیانە بۆ ئەو سنورەی لە ڕێککەوتننامەی سوچی بڕیاری لێدرابوو. ناوبراو ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات کە لە نادنی هێزەکانیان ...
ستاندەر بۆردی توێژینەوەی دەزگای ستاندەر لە نوێترین توێژینەوەی خۆیدا وردەكاری دابەشكردنی دەسەڵاتەكان لە سەرۆكایەتی پەرلەمان و كێشەكانی ئەم دواییەی نێوان دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان دەخاتە روو. توێژینەوەكە لەلایەن توێژەر سەنگەر رەسوڵ لە ژێر ناونیشانی “سیسته‌می دیموكراسی له بازنه‌ی ته‌وافوق- دابه‌شكردنی ده‌سه‌ڵاته‌كانی په‌رله‌مانی له نێوان ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان له‌هه‌رێمی كوردستان-دا” بڵاوكراوەتەوە. سەنگەر رەسول لەبەشێكی توێژینەوەكە نوسیویەتی ...
ستاندەر ئێوارەی دوێنێ وەفدێکی هاوبەشی کوردی، کە وادیارە کۆتایی بەکارەکانی گڕووپی 15 دێنێت گەیشتـتنە بەغداو، لەگەڵ بەیتی شیعی کۆبوونەوە. وا بڕیارە ئەمڕۆش، لەگەڵ:محمد تۆفیق عەلاوی و بەرهەم ساڵح دا کۆببنەوە. کۆبوونەوەکان تایبەتن بە دابەشکردنی پۆستەکانی حکوومەتی نوێی عێڕاق و داواش دەکەن، کە لە پشکی کورد کاندیدی سەربەخۆ دانەنرێت و حزبەکان کاندید دیاری بکەن. ئەندامێکى ئەو ...
کەمال رەئوف لە دنیادا زۆر تێزى فکرى و تێروانینى فەلەسەفى هەبووە، کەتەنها هەر لەسەر کاغەز ماونەتەوەو لەئەسەر ئەرزى واقیع هچیان لێ شین نەبووە و بۆ ژیان تاقى نەکراونەتەوە، یان بەدەردى ئەوە نەهاتون، لەواقیعى ژیاندا کاریان پێبکرێت. لەئەنجامى گفتوگۆکانى ئۆجەلان و بیرمەندى ئەمریکى مارى بوچین، ئەوە تێزە بۆ ئیدارەو بەرێوە بردن هاتە ئاراوە کە بە سیستەمى ...
دانا مه‌نمی له‌ئاست پیویستی قۆناغه‌كه ده‌مه‌وێ دیدی خۆم له‌سه‌ر بزوتنه‌وه‌ی گۆران ده‌رببرم ، بزوتنه‌وه‌ی گۆران به‌ناوی رێكه‌وتن له‌گه‌ڵ پارتی دیموكرات له پره‌نسیپه چه‌سپاوه‌كانی ڕه‌وانشاد (نه‌وشیروان مسته‌فا ) لایانداوه‌و هه‌موو سالێكیش بۆ یادی ڕه‌وانشاد ده‌لێن : ئێمه درێژه پێده‌ری رێبازه‌كه‌ی كاكه‌نه‌وه‌ین ! نه‌وشیروان مسته‌فا جه‌نگاوه‌ریك بوو بۆ ئازادی تیده‌كۆشا ،ره‌مزو قوتبێكی بزوتنه‌وه‌ی ڕزگارخوازی كورد بووه ، ...
دەریا محمد – یاساناس بڵاوكردنه‌وه‌و دروستكردنی وێنه‌و ڤیدیۆیی سێكسی و رووتی كه‌سایه‌تیه سیاسیه‌كان و به‌رپرسان یه كێكه له دیارده ناشیرن و قێزه‌ونه‌كان كه له جیهاندا بونی هه‌یه . ئه‌م جۆره كردارانه له‌لایه‌ن ده‌زگا موخابه‌راتیه‌كانه‌وه وه‌كو چه‌كێك دژی نه‌یاره‌كانیان به‌كاریده‌هێنن ،قسه‌كه‌ش له‌سه‌ر ئه‌وه‌نیه كه ئه‌م وێنه‌و گرته ڤیدیۆیانه تاچه‌ند راسته یاخود راست نیه به‌ڵكو قسه‌كه له‌سه‌ر ...
مه‌ریوان وریا قانع ئەمەی خوارەوە نامەیەکی ھاوبەشی کاک ئاراس فەتاح و بەختیار عەلی و منە بۆ خۆپیشاندەرانی سەرای ئازادیی لە سلێمانی لە ڕۆژی دووھەمی ڕووداوەکاندا. ئەمڕۆ لە یادی ئەو ڕۆژەدا جارێکی تر ئەو نامەیە بڵاودەکەمەوە. لەگەڵ ڕێزمدا. دوور لە مەنتقی پێڵاوھاویشتن خۆشەویستان، سەرەتا حەزدەکەین پێتان ڕابگەێنین، کە ئێمە هەموو شتێک دەکەین و هەموو هەوڵێک دەدەین ...