ستاندەر پارتی دیموكراتی كوردستان لەبارەى پشکەکانى کابینەى نوێ بەجیا لەگەڵ گۆڕان و یه‌كێتی کۆبونەوەى ئەنجامداوە و لەگەڵیان بەمشێوەیە ڕێککەوتووە گۆڕان:12%ی پۆستی راوێژكار و به‌ڕێوەبه‌ره گشتییه‌كان. -چوار وه‌زاره‌ت له كابینه‌ی نۆیەم -جێگری سه‌رۆكی هه‌رێم -چوار بڕیكاری وه‌زیر ( شاره‌وانی، په‌روه‌رده، كاره‌با، ناوخۆ) -ئه‌مینداری گشتیی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه -24 ڕاوێژكار -24 به‌ڕێوەبه‌ری گشتیی -سێ نوێنه‌رایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی ...
ستاندەر ئەنجومەنى گشتى یەکێتى نیشتیمانى کوردستان، لە پاش بەستنى کۆنگرەوە، هەتا ئێستا نەیتوانیوە پەیڕەوى ناوخۆى هەمواربکاتەوە و تێیپەڕێنێت. جێی ئاماژەیە پێناچێت باڵ و گروپه‌كانى وا به ئاسانی بگەنە ئەنجام، ئەگەر قۆناغی پەیڕەوى ناوخۆی هەمواربکاتەوە، توشی قەیرانێکى تر دەبێت ئەویش تەشکیلکردنەوەى حیزب و دابەشکردنى پۆست و دەسەڵاتەکانیەتى.
ستاندەر بەپێی راگەیەندراوێکی کۆشکی سپی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ویلایەتەیەکگرتووەکانی ئەمریکا ئەمڕۆ کاتژمێر ١٢:٥٠ خولەک لەلوتکەی کۆربەندی ئابوری جیهانی داڤۆس لەسویسڕا لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە، بەپێی راگەیەندراوەکەی کۆشکی سپی بەرلەکۆبوونەوەکەی دۆناڵدترەمپ لەگەڵ جێ بەجێ کاری چەند کۆمپانیایەکی گەورەی ئەمریکا کۆدەبێتەوە دواتر لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی کۆبوونەوەئەنجامدەدات. لەبەشێکی تری راگەیاندراوەکەدا هاتووە هەرئەمڕۆ دۆناڵد ترەمپ لەکاتژمێر ...
ستاندەر ئه‌حمه‌د حاجی ره‌شید، ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق لە تۆڕى کۆمەڵایەتى فەیسبوک نوسیویەتى: له ئێستادا ئه‌و باجه‌ی خراوه‌ته سه‌ر كارتی موبایل و ئینته‌رنێت و بلیتی فڕۆكه نایاساییه. له چوارچێوه‌ی یاسای بودجه‌ی گشتی ساڵانی پێشوو دانراوه. هەروەها له‌ئێستادا یاسای بودجه هه‌موار نه‌كراوه و یاسای ساڵی 2019 ش گەیشتۆتە کۆتایی، بۆیه ده‌بێت حكومه‌ت ئه‌و زیاده‌یه وه‌رنه‌گرێت ...
ستاندەر شایان عەسکەری ئەندامى پەڕلەمانى کوردستان لە فڕاکسیۆنى گۆڕان لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، ھەرچەندە پرکردنەوەی فۆرم رێ لەوەرگرتنی خانەنشینی پەرلەمانتاری ناگرێت، بەڵام خەلک ئەو قەناعەتەیان لا دروست بووە کە بە پرکردنەوەی فۆرم دەستبەرداری خانەنشینی پەرلەمانتاری دەبین! لە کاتێکا رەتکردنەوەی خانەنشینی دوای تەواو بوونی کاری پەرلەمانتاری دەبێ خەلک بەدواداچوون بۆ ئەو پەرلەمانتارە بکات، کە بانگەشەی رەتکردنەوە دەکات. بزانێت گەراوەتەوە سەر ...
ستاندەر پەڕلەمانتارى کۆمەڵی ئیسلامی و ئه‌ندامی لیژنه‌ی یاسایی په‌رله‌مانی كوردستان، ڕوپاک ئەحمەد لەبارەى وەرگرتنى فۆڕمی خانەنشینی ڕایگەیاند، پڕكردنه‌وه‌ی فۆرمی خانه‌نشینی هیچ ئیعتیبارێكی نییه، چونكه ئه‌و فۆڕمه قوه‌تی قانونی نییه، چونكه نه فۆڕم هه‌یه له‌سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان تاوه‌كو داوای بكه‌یت خانه‌نشینی وه‌رنه‌گریت، تاوه‌كو ئێستاش یاساكه په‌سه‌ند نه‌كراوه‌و پێویستی به 90 رۆژه بۆ ئه‌وه‌ی په‌سه‌ند بكرێت.
ستاندەر بەپێی زانیارییە میدیاییەکان بێت، سه‌رۆككۆماری عێراق بەرهەم ساڵح، پێش ئەوەى بڕوات بۆ داڤۆس، سەرۆک وەزیرانى نوێی عێراق ڕادەسپێرێت، تاکو چالاک بێت و دەست بە کارەکانى بکات. بەوهۆیەش ئێستە کۆشکى سەلام لە کۆبونەوەدایە. سەرۆک کۆمار ڕێگە ناگرێتە بەر، تا سەرۆک وەزیرانی نوێی عێراق ڕانەسپێرێت.
ستاندەر ئەمڕۆ سێ شەمە ژمارەیەک لەدەرچوانی (زانكۆی ئیمام ئەعزەم، كۆلێژی قەلەم، زانكۆی نور، زانكۆی حەدبا و زانكۆی كتاب) لەبەردەم ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان گردبوونەوە، بەمەبەستی ئاراستەکردنی داواکارییەکانیان بۆ قبوڵکردنی بڕوانامەکانیان لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە، دەرچوانی زانکۆکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم لەبەیانامەیەکدا داوا لەئەنجومەنی وەزیران دەکەن وەڵامی ناوەڕۆکی کتابی ٢٠٠٤ی رێکەوتی ٨/١٢/٢٠١٩ ی وەزارەتی خوێندی باڵا و ...
ستاندەر ئەمڕۆ سێ شەمەکۆڕبەندی ساڵانەی جیهانی ئابوری داڤۆس بەئامادەبوونی دەیان سەرکردەی باڵا و سەرۆکی وڵاتان و سەرمایەدارانی جیهان لەسویسڕا دەستی پێ‌کرد، لەکۆڕبەندەکەدا هەریەک لە”بەرهەم ساڵح” سەرۆک کۆماری عێراق و “نێچیرڤان بارزانی” سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەشدارن و بڕیاریشە هەردووکیان لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا کۆببنەوە، لەم بارەیەوە سەرچاوەیەک لەکۆشکی سپی ئاشکرای کردووە لەسەر بارودۆخی ئێستای عێراق ...
ستاندەر كاتژمێر 5.30ی سەرلەبەیانى ئەمڕۆ سێشەممە، سالار سابیر كادری پارتی دیموكراتی كوردستان، پێشمەرگە و لایەنگرێكی پارتی و پاسەوانی تایبەتیی بەرپرسی ناوچەی پارتی لە دوزخورماتوو. له گه‌ڕه‌كی ڕزگاریی خورماتوو، لەناو ماڵەکەى خۆیدا تیرۆرکراوە. لەهەمانکاتدا پۆلیسی فریاکەوتنى عێراق لێکۆڵینەوەى لەسەر ڕوداوەکە دەست پێکردووە سەرەتاش كامێراكانی چاودێری كۆ كراونه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی هۆكار و وردەکاریی ڕووداوه‌كه بزانرێت.