نەوزادى موهەندیس • ئاشكرایە ڕەوتى گەشەكردن و باڵاكردنى مێژووى مرۆڤایەتى بەچەندین قۆناغ و سەردەمى جیاوازدا تێپەڕبوە تاگەیشتۆتە ئەم قۆناغ و سەردەمەى ئێستامان و هەر قۆناغەش سیما و داهێنان و گۆڕانكارى تایبەت بەخۆى لەگەڵ خۆیدا هێناوە و كۆمەڵگا مرۆڤایەتیەكانیش بە ئەزمونى خۆیان سوود و كەڵكیان لێوەرگرتوە و چەندان بیرمەند و فەیلەسوف و توێژەر و ئەكادیمى هەڵكەوتوو ...
ڕێبوار ڕەشید لە ماوەی ڕابردوودا دەوڵەتی ئێران و تورکیا هێرشی پروپاگەندەییان دژ بە کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان زیاتر و بەربڵاوتر کردووە. نموونەی ئەو هێرشانە لە باشووری کوردستان دیارن و هاوکات لە ئوروپایش کەمپینێکی پروپاگەندەییان بەڕێ خستووە و واتەوات و ویتەویتێکی پشت پەردەش ساز کراوە. لە بیست ساڵی ڕابردوودا کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان لە سەر بناخەی دڵخوازانە و ...
ئارام هادی دوای 73جار لهجینۆسایدكردنیان و هاوكات بۆیهكهم جار لهمێژوودا، ئیزدیهكان بونه خاوهنی دوو “میر” و له ئێستاشدا داوای میری سێ یهم دهكرێت!!، ئهمهش لهكاتێكدا هێشتا برینهكانیان ساڕێژنهكراوه، ئاوارهكانیان نهگهڕاونهتهوه سهرماڵ و حاڵی خۆیان و ناوچهكهیان ئاوهدان نهكراوهتهوه، تهواوی ونبوهكان كه داعش لهگهڵ خۆیان بردیان یاخود فرۆشتیان چارهنوسیان دیارنیه، هێشتا ناشزانرێت چی لهو منداڵانه بكرێت ...
د. هیوا سهلام بەگوێرەی واقیعی ئەمڕۆی کۆمەڵگای تورکیا، خۆری ئەردۆگان ئاوا بووە و ئەگەرێکی زۆر لاواز پاڵپشتە بە مانەوەی لەدەسەڵاتدا. بەمجۆرەش بێت، ئەمە دوا خولی دەسەڵاتی ئیخوانەکان دەبێت لە سەرۆکایەتی تورکیا. بێگومان ئەمەش پشتئەستورە بە دو هۆکار؛ یەکەم، دۆڕاندنی پارتەکەی ئەردۆگان لە هەر چوار شارە گەورەکەی تورکیا، ئەستەنبوڵ (١٦ ملیۆن دانیشتووان، ئەنکەرە ٥.٥ ملیۆن، ...
خالد گڕاوی ئێمە کاتێک هەست بە دڵنیایی دەکەین و، زۆر ئاسودە دەبین، ئەگەر ببینین خەڵکی وڵاتەکەمان، هەرێمەکەمان، شارەکەمان، گوندەکەمان، هەموو ئەوانەی جیاواز بوونە لێمان، لەئێستادا ملکەچی داواکاریەکانمان بوونە. کاتێ دڵخۆش دەبین کەببینین هەموو خەڵک هەمان شوناس و ئاین و هەمان مەزهەب و ئایدۆلۆژیاو بیرکردنەوەی حزبیانەی ئێمەیان قبوڵکردوە. ئەگەرنا دەبێ دژایەتیان بکەین، خۆ ئەگەر توانامان هەبێ ...
شیکاری تایبەت بە ستاندەر دوای هەڵبژاردنی هەر سێ سەرۆکایەتیەکەی هەرێمی کوردستان سەرۆکی هەرێم تائێستا سەردانی سێ پایتەختی کردووە بەغدا و ئەنقەرە و پاریس بەگوێرەی چەند زانیاریەک چەندین بانگهێشت نامەی تریشی بەدەست گەیشتووە لەداهاتوودا سەردانی ووڵاتانی تر دەکات و کونسوڵی کۆماری ئیسلامی ئێران لەهەولێر دوای دیداری لەگەڵ هەرسێ سەرۆکایەتیەکە بانگهێشت نامەی تایبەتی عەلی لاریجانی دایە دەست ...
د. شوان عەبدوڵا حەمەد ئەمرۆ مرۆڤ لە پێشبڕکێیەکی نوێدایە بۆ گەیشتن بە مرۆڤایەتی سەردەم. مرۆڤایەتی سەردەم چۆنە؟ هەمومان ئەزانین کە مرۆڤایەتی رۆژ بە رۆژ لە بەرەوپێش چوندایە، کە ئەڵێم مرۆڤایەتی، مەبەستم مرۆڤە بە هەمو خاسیەتە مرۆڤبونیەکانیەوە لە دەرەوەی ئەو سیستمەی بێ خواستی خۆیی و بە زۆر بەسەریا سەپێنراوە. مەبەست لە مرۆڤایەتی سەردەم مرۆڤی ئازادە ...
ستاندەر ئەمڕۆ یەکەم ڕۆژی جەژنی قوربان بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دەربەندیخان ڕایگەیاند لە ئەنجامی کەوتنە خوارەوەی ئۆتۆمبێلێک لە ناوچەی گەشتیاری بانقۆین بۆ ناو دەریاچەی دەربەندیخان دوو کەس خنکان. ڕێژەن بورهان بەڕیوەبەری پۆلیسی هاتوچۆی دەربەندیخان ڕایگەیاند ” لە شەمێران و نزیک بانقۆین، ئۆتۆمبێلێکی جۆری تاکسی دوای ئەوەی کۆنتڕۆڵ لە دەست دەدات، دەکەوێتە ناو دەریاچەی دەربەندیخان و لە ئەنجامی گەڕان و ...
ستاندەر چەکدارانی ئەنجوومەنی راگوزەر “مجلس الانتقالي”ی باشووری یەمەن کە بە هاوپەیمانی ئیمارات ناسراون، کۆشکی سەرۆکایەتی و بارەگای حکومەتی دانپێدانراوی یەمەنییان لە شاری عەدەن و تەواوی شارەکە کۆنترۆڵکرد. ئەو هێرشەی چەکدارانی ئەنجوومەنی راگوزەر لە باشووری یەمەن بە گورزێک هەژمار دەکرێ دژی هاوپەیمانیی عەرەبی کە سعودیە سەرۆکایەتی دەکات. ئەم هاوپەیمانییە بە سەرۆکایەتی سعودیە لە ساڵی 2015 وە هەوڵی دەرهێنانی ...
ستاندەر تابلۆیەکی جەلال تاڵەبانی سکرتێری گشتی کۆچکردووی یەکێتی نیشتمانی کوردستان و سەرکۆماری پێشووی عێراق لە دەروازەی سەرەکی زانکۆی سلێمانی هەڵواسرا. سەر لە بەیانی ئەمڕۆ تابلۆیەکی جەلال تاڵەبانی سەرکۆماری پێشووی عێراق لە دەروازەی سەرەکی زانکۆی سلێمانی هەڵواسرا، ئەمە لە کاتێکدایە چاودێران و ڕۆژنامەنووسان ڕەخنە لە پارتە دەستەڵاتدارەکان دەگرن لەسەر بە کارهێنانی شوێنی گشتی بۆ مەرامی سیاسی ...