ستاندەر نازم شەمەری، جێگری سەرۆكی بەرەی عەرەبی لە كەركوك رایدەگەیەنێت بەهۆی بونی هێزەكانی پێشمەرگە لە دیبەگە و مەخمور و دەوروبەری دوبس كێشە بۆ هاتوچۆی هاوڵاتیانی كەركوك دروست بوە بۆ موسڵ. ناوبراو رایگەیاندووە پێویستە لەسەر حكومەتی ناوەندی لە چوارچێوەی پلانی سەپاندنی یاسا مەلەفی ئەمنی ئەو ناوچانە وەربگرێتەوە بە تەواوی و بدرێتە هێزەكانی ئیتیحادی و پۆلیس و ...
ستاندەر لە كۆبونەوەی قاسم ئەعەرەجی، راوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی عێراق و فاتح یەڵدز باڵیۆزی تورکیا لە عێراق، هەردولا باسیان لە هەماهەنگی نێوان هەردولا، تێپەڕاندنی ئاستەنگییەکان و چارەسەرکردنی کێشەکانیان کردوە لەسەر بنەمای بەرژەوەندی هاوبەش. بەگوێرەی راگەیەنراوی دوای كۆبونەوەكە، باڵیۆزی تورکیا لەدیدارەکەدا ئاماژەی بەوەکردوە، بانگهێشتنامەیەکیان ئاڕاستەی مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق کردوە بۆ ئەوەی لەزوترین کاتدا سەردانی ئەنقەرە ...
ستاندەر بەگوێرەی سەرچاوەیەكی ستاندەر بڕیارە بەیانی دووشەممە لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆكی یەكێتی سەردانی قەزای رانیە بكات و لەوێ چەند پرۆژەیەك بكاتەوە لەنێویاندا دوو سایدی رانیە و چەند پرۆژەیەكی تر، و ماوەی سێ رۆژیش لە قەزاكە بمێنێتەوە و چەندین دیدار سازبكات، سەرچاوەكە وتیشی بەهەمان شێوە بریارە رۆژی سێ شەممە مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەت سەردانی رانیە بكات ...
دیلمان حەمە صالح ناونیشانی ئەم کتێبە نوێیەی راوێژکاری پێشووی سەرۆکی ئەمریکایە بۆ ئاسایشی نەتەوەیی. ژانرە ی ژیاننامەیە، بەڵام وەسفی کێبی پەردەلەسەرهەڵماڵین “Enthüllungsbuch” ی وەرگرتووە. هەرواشە، کتێبەکە شەبەنگێکە لە رۆشنایی خستنەسەر زۆر بابەت و لایەنی جیاواز، لەوانە: بە وردی و درێژی گێڕانەوەی رووداوەکانی جیهان و تێڕوانین و هەڵسەنگاندنیان لە دیدگای کۆشکی سپیەوە، باسی ململانێ و ...
ستاندەر فازل فەتلاوی پەرلەمانتاری عێراق لە هاوپەیمانی فەتح رایدەگەیەنێت پێویستە بەغدا مەلەفی دارایی هەرێمی كوردستان یەكلابكانتەوە بۆ تێپەراندنی كێشەی داراییش ئەو پارەی لای هەرێمە وەریبگرێتەوە. راشیگەیاندووە ئەگەریش كوردستان ئامادەنەبوو پارەكە بگێرتەوە بۆ بەغدا پێویستە حكومەتی ناوەندی هەڵوێستی یەكلاكەرەوە وەربگرێت، نەوەك وەك ئێستا حكومەتی هەرێم هیچ پارەیەك بۆ بەغدا ناگێرێتەوە كەچی پارەی بۆ رەوانە بكرێـت. ...
ستاندەر بەگوێرەی سەرچاوەیەكی میدیایی مووچەی ئەو جارە هی مانگی نیسان دەبیت و لەناوەراستی ئەو هەفتەیەش دەست دەكرێت بە دابەشكردنی. بەگوێرەی زانیاریەكانی ئێس ئێن ئێن سەرچاوەیەكی وەزارەتی دارایی رایگەیاندووە: “ بەو پارەی ئامادەیە لە ناوەراستی ئەو هەفتە موچەی وەزارەتی تەندروس و چەند وەزارەتێكی تریش دەدریت”. وتیشی پێدەچێت تا كۆتایی ئەم هەفتەیەش بەغدا 320 ملیار دینارەكە بنێرێت، ...
ستاندەر تاریق حەرب، پسپۆری یاسایی عێراقی لەبارەی رێكەوتنی حكومەتی ناوەندی و هەرێم لەسەر پرسی شەنگال رایگەیاند دوپاتكردنەوەی دەسەڵاتی حكومەتی ناوەندیە لە هەمو عێراق و تەئكیدكردنەوەیە لە جێبەجێكردنی بریارەكان لە باكور و باشوری عێراق. ناوبراو بە ئاژانسی مەسەلەی راشیگەیاند رێكەوتنەكە هیچ دەسەڵاتێك بۆ هەێم و هیچ ئیدارە و حیزب و گروپێكی چەكدار ناهێڵێتەوە بەڵكو تەواوی دەسەڵات ...
ستاندەر چاوەرێ دەكرێت لە ماوەیەكی نزیکی داهاتوو جارێكی تر شاندی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر پرسی بوودجە و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان بچنەوە بەغدا بۆ درێژە دان بەگفتوگۆكان. بەگوێرەی هەواڵێكی ئێس ئێن ئێن چاوەرێ دەكرێت: لەکۆبوونەوەی ئەمجارە گفتوگۆكان لەسەر دوو تەوەر بێت یەکەم ناردنی بەشە بوودجەی هەرێمی لەکات و ساتی دیاری کراوی خۆیدا پاش ئەوەی رێکەوتن ...
ستاندەر بەگوێرەی هەواڵێكی ئاژانسی فورات نیوزی پەكەكە، تورکیا بڕیاریداوە بۆ ماوەى شەش مانگ هەموو جۆرە پەیوەندییەکى تەلەفۆنى لە عەبدوڵا ئۆجالان، رێبەرى زیندانیکراوى پەکەکە قەدەغەکردووە، ئەویش بە پاساوی ئەوەى نەخشەڕێیەكی رادەستی دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا کردووە. ئاژانسەكە ئاشكرای كردووە بڕیارەكە لەلایەن سەرۆکایەتیی دەستەى چاودێریی و ئیداریی بەرێوەبەرایەیتی دەزگای سزای زیندانی ئیمراڵییەوە دەرکراوە و لە 7ی ئەم مانگەوە ...
ستاندەر محەمەد غازى، ئەندامى لیژنەى یاسایى ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەبارەی یاسای نوێی هەلبژاردن رایگەیاند، پەرلەمان دەنگ لەسەر بڕگەى یاسایى هەڵبژاردن تیابەت بەفرە بازنەى دەدات کە لە 3 بازنە تا 5 بازنەى هەڵبژاردن پێکبیت. وتیشی:ـ دواى دەنگدانى پەرلەمان لەسەر یاساى هەڵبژاردانەکان خشتەیەکى تایبەت بەبازنەکانى هەڵبژاردن دادەندرێت. لەلای خۆیەوە كاوە محەمەد، پەرلەمانتاری گۆڕان لەبارەی یاسای نوێی هەلبژاردن هۆشداری ...