ستاندەر بەگوێرەی بۆچونی بەرپرسێكی پێشووی دیبلۆماسی ئەمریكی رۆژهەڵاتی ناوەراست و عێراقیش بەتایبەت ئەوپ پێگەی جارانیان نەماوە لە سیاسەتی دەرەوەی ئەمریكا ئەویش بەهۆی دابەزینی نرخی نەوت و بەهێزبونی چین و مەترسیەكانی ئەو وڵاـتە. ڕۆبێرت فۆرد، باڵیۆزی پێشووی ئەمەریكا لە سوریا و جەزائیر لەمبارەیەوە لە وتارێكی رۆژنامەوانی كە شەرقەول ئەوسەت بڵاوی كردۆتەوە رایگەیاندووە بەلای سەركردەكانی هەردوو پارتی كۆماری ...
ستاندەر بەگوێرەی ئاژانسەكانی هەوأل سەرەڕای نارازی بوونی ناتۆ و ئەمریكا بەتایبەت، تورکیا پلانی هەیە هەفتەی داهاتوو سیستمی بەرگری ئێس ٤٠٠ی روسی تاقیبکاتەوە. بەگوێرەی هەواڵێكی ئاژانسی بلومبێرگی رووسی، سیستمی بەرگری ئێس ٤٠٠ی روسیا لە تورکیا بووەتەهۆی دروست کردنی دڵەڕاوکێ لای هاوپەیمانانی ناتۆ و گومانی ئەوە دەکەن مۆسکۆ لەڕێی ئەم رێککەوتنەوە زانیارییە هەواڵگرییەکان لەبارەی تواناکانی هاوپەیمانانەوە کۆبکاتەوە. ...
هێمن سەید فەرەج بۆچی ئێران پشتیوانی ئەرمینیای مەسیحی دەكات و توركیاش پشتیوانی ئازربایجانی شیعی دەكات؟ زیادبوونی گرژیەكانی نێوان ئەرمینیا و ئازربایجان، سەریكێشا بۆ جەنگ و پێكدادان لەنێوان هەردوولادا، ئەوەی جێگەی سەرسوڕمانە هەڵوێستی لایەنە دەرەكییەكانە لەمەڕ ململانێی نێوان ئەو دوو وڵاتە. هەرچەندە ئێران رایگەیاند بێلایەن دەبێت، بەڵام بەئاشكرا دیارە پشتیوانی ئەرمینیا دەكات، ئەوەش پرسیار درووست دەكات، ...
دلشاد مەجید ھەر باندێکی دزی و چەتەگەری و مافیایی و مورتەزەقە.. بەشێوەیەک لەشێوەکان خاوەنی سیستەمێکی ئیداری و بەرێوەبردن و دارایی و بەرگری تایبەت بەخۆی ھەیە.. ئەویش بۆ درێژەدان بەژیانی باندەکە و بەردەوام بوونی..بۆ مانەوە لەسەرپێ و تۆکمە بوونی تەنیا کەسە دلسۆزەکانی باندەکە لەھەیکەلی ئیداری و بەرێوەبردنی باندەکە جێگایان دەبێتەوە.. !! لەھەرێمیش باندەکانی دزی و چەتەگەری.. ...
ستاندەر جەمیل بایك هاوسەرۆكی دەستەی بەڕێوەبەری كەجەكە لە نوێترین دیداری لەبارەی پرسی مانەوەی ئۆجەلان لە زیندان رایدەگەیەنێت، گەلی كورد لەو بڕوایەدایە كە تا ڕێبەر ئاپۆ لە زینداندا بێت، ئەویش لە زینداندایە و لەژێر فشاری قڕكردندایە، هێشتنەوەی ئاپۆ لە زینداندا،لە مێشك و دڵی كورددا بارێكی قورسە. دەشلێت:” كاتی ئەوەیە كە عەبدوڵا ئۆجەلان ئازاد بكرێت، چونكە چیتر گەلی ...
لهتیف فاتیح فهرهج ههوڵێكی زۆر ههیه بۆ ئهوهی داعش له سنوری پارێزگای كهركوك ودیاله خۆی رێكبخاتهوه ،ئهم ههوڵه ههر ههوڵی دهستهو گروپه بچوكهكانی داعش نیه كه تا ئێستا به هاوكاری خهڵكی ناوچهكه له حهویجهو حهمرین و دهوروبهری شارهبان و خاڵس و عوزێم ماون و جم و جۆڵیان ههیه ، ههوڵهكه پێدهچێت دهستی دهرهكیشی تیا بێت ...
ستاندەر بەگوێرەی بەدواداچۆنی ستاندەر بۆ بەرگە گرتن لەپەخشکردنی هەر گرژیەک لە دانیشتنی ئەمرۆی پەرلەمان کوردستان بە بەشداری سەرۆکی حکومەت، لەکاتی پەخشکردنی دانیشتنەکە بەجۆرێک ڕێکخرابوو کە ۱۰ خولەک لە دواوبێت بۆ ئەوەی هەر حاڵەتێک ڕووبدات پەخش ڕەبگیڕێت، سەرچاوەیەکی پەرلەمان لەمبارەیەوە ڕایگەیاند بێ ئاگەین لە هەوڵێکی لەو شێوەیە بەڵام چاوەڕوانکراوە.
ستاندەر سێرجی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی ڕوسیا رایدەگەیەنێت ئەمریكا هەوڵی دروستكردنی خۆبەرێوەبەریەكی كوردی لە سوریا دەدات كە دەسەڵاتەكانی هاوشێوەی دەوڵەت بێت، راشیگەیاندووە وەك بیستومانە هەوڵدەدات توركیاش بەوە رازی بكات. لاڤرۆڤ هۆشیداری دەدات لەو هەنگاوە كە لە خزمەت پرسی كورد دەشكێتەوە و رایگەیاندووە:” یاری كردن بە یەكپارچەیی خاكی سوریا پێشێلكاری یاسای نێودەولەتیە و هەر كاریگەریشی لەسەر سوریا ...
ستاندەر باقر جەبر زوبەیدی سەرکردە لەئەنجومەنی باڵای ئیسلامییو وەزیری پێشوی ناوخۆی عێراق، لەنوسینێکیدا هۆشداریدەدات لەپلانی کودەتای سەربازیی لەعێراق بەسەرۆکایەتی عیزەت دوری جێگری سەدام حسێنی سەرۆکی لەسەرکارلادراوی عێراق. ناوبراو نوسیویەتی “ئەو کۆنگرانەی حزبی بەعسی هەڵوەشاوە لەئەمریکاو وڵاتە رۆژئاواییەکانی تر گرێیان دەدات لەگەڵ ئەو بەعسیانەی لەهەرێمی کوردستانو عێراقو وڵاتانی ڕۆژئاوایی نیشتەجێن کڕۆکی ئەو پیلانەیە”
ستاندەر دوای ئەوەی ئۆپۆزسیۆن لە دووەم هەوڵیاندا بە ئیمزای عەلی حەمەساڵح پەرلەمانتاری گۆڕان دواجار سەركەوتوو بن لەوەی ڕێژەیی یاسایی ژمارەی ئەندامانی پەرلەمان بۆ پرساندنی سەرۆکی حكومەت و جێگرەكەی و وەزیری دارایی تەواو بكەن، هێشتا یاداشتەكە ئاراستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان نەكرابوو، سەرۆكی حكومەت پێشیان كەوت و داوای لە سەرۆكایەتی پەرلەمان كرد میوانداری بكرێـت بۆ ڕوونكردنەوەی چەند پرسێكی ...