ستاندار

بایەخدار وتار

قانونەكەی ئیسرائیل و دەستورەكانی عربی وتوركی دژ بەكورد

لەلایەن ستاندار Posted on 391 جار بینراوە
مسعود عبدالخالق دوێنێ (قانون القومیە) لە كنیست دەرچوو پیك هاتوە لە 11 مادە ،لەمادەی(1 لقی ج) داكۆكی لەوە دەكا كە مافی چارەنوس لەدەولەتی ئیسرائیل تایبەتە بە گەلی یەهودی ( ممارسە حق تقریر المصیر فی دولە إسرائیل حصریە للشعب الیهودی) … ئیتر دنیا خرا بوو ..ڕاستە ئەو قانونە ڕەگەزپەرستیە ،بەلام بۆ سەیری قانونەكانی عربی وتوركی ناكەن ...
زیاتر بخوێنەوە
بایەخدار هەواڵی کوردستان

کارەکانی لیژنەی پێداچونەوە بەمووچەی خاوەن پێداویستی تایبەت کۆتایهات

لەلایەن ستاندار Posted on 494 جار بینراوە
ستاندەر چەند مانگێک بەرلەئێستا وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی بەهاوکاری و هەماهەنگی بەڕێوەبەرایەتی پلان دانان وبەدواداچون لێژنەیەکی تایبەتیان پێکهێنا بۆپێداچونەوە بەلیستی موچەی خاوەن پێداویستی تایبەت، بەئامانجی جیاکردنەوەی کەسانی شایستە لەکەسانی ناشایستە کە لەسەر بنەمای مەحسوبیەت و مەنسوبیەت و ولائی حزبی خزێنراونەتە نێو ئەو چینەو بەشێوەیەکی ناشایستە موچە وەردەگرن. لیژنەکە بڕیاریدا ڕێژەی کەمئەندامی لە ٥۰٪ وە بەرزبکرێتەوە ...
زیاتر بخوێنەوە
بایەخدار هەواڵی کوردستان

ئاسەوارەکانی ریفراندۆم و ١٦ی ئۆکتۆبەر ” بەرێوەبەرێکی گشتی تری کورد دورخرایەوە”

لەلایەن ستاندار Posted on 350 جار بینراوە
ستاندەر جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک ڕایدەگەیەنێت ئیدارەی خۆجێیی کەرکوک بەھاوکاری حکومەتی ناوەندی بەردەوامە لە دورخستنەوەی بەرپرسانی کورد و دامەزراندنی خەڵکی بەرەگەز عەرەب لە شوێنەکانیان. دیاری حوسێن جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک لەوبارەیەوە ڕایگەیاند ” لەنوێترین بریار کەریم وەلی بەرێوەبەری گشتی تەندروستی کەرکوک کە بەڕەگەز کوردە لە کارەکەی دوورخرایەوە و لەشوێنیدا کەسێکی عەرەب دامەزرێندراوە” جێی ...
زیاتر بخوێنەوە
بایەخدار هەواڵی کوردستان

شاندنی پارتی و یەکێتی لەبارەی حکومەتی نوێ لە بەغدان

لەلایەن ستاندار Posted on 373 جار بینراوە
ستاندەر وەفدێکی ھاوبەشی پارتی و یەکێتی دوێنێ بۆ بەشداری لە کۆبونەوەی سەرۆکایەتی کۆمار دوێنێ گەیشتنە بەغدا و مەلا بەختیاریش رایگەیاند وەک لایەنی کوردی کۆمەڵێک مەرجمان بۆ بەشداری لە حکومەتی نوێ ھەیە. بەگوێرەی زانیاریەکان وەفدەکەی پارتی و یەکێتی بریارە ئەمرۆ چەند کۆبونەوەیەک لەگەڵ لایەنە عێراقیەکان سازبکەن لەبارەی ھەنگاوەکانی پێکھێنانی حکومەتی نوێی عێراق.
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی جیهان

دواین نامەی سەدام حوسێن بۆ رەغدی کچی چەند نھێنیەک ئاشکرادەکات

لەلایەن ستاندار Posted on 641 جار بینراوە
ستاندەر یەکێک لەو خانمە پارێزەرانەی لەکاتی دادگایی کردنی سەدام حوسێن بەرگری لێکردووە ، لە دیدارێک لەگەڵ رادیۆی کاب ئێف ئێم-ی تونسی ناوەڕۆکی دوا نامەی سەدام حسێن، سەرۆکی رژێمی پێشوی عیراقی ئاشکراکردوە. بوشرا خەلیل خانمە پارێزەر ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە لە دوا نامە ی بۆ رەغد لە دوای شەوی ژیانیدا، سەدام وتویەتی: “ئەگەر نەتانتوانی لە عۆجە ...
زیاتر بخوێنەوە
وتار

                    سیاسەتی ئەمەریكا لە ترۆمان بۆ ترامپ

لەلایەن ستاندار Posted on 480 جار بینراوە
                                                                  هیوا سەید سەلیم دوای دیدارەكەی دۆنالد ترامپ، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا، فلادێمێر بۆتین، سەرۆكی روسیا، كە بە لوتكەی هلسنكی ناسراوە چونكە دیدارەكە لە وڵاتی سێیەم ئەنجامدرا،ئەمەش لە عورفی دبلۆماسی گونجاوە بەتایبەت كاتێك دوو وڵات پەیوەندیەكانیان ئاسایی نابن بۆ دیداریان ولاتی سێیەم هەڵدەبژێرن. دیدارەكەی نێوان (ترامپ- بۆتین)  كاردانەوەی توندی لە ئاستی شەقامی ئەمریكی لێكەوتۆتەوە، وە ...
زیاتر بخوێنەوە
وتار

‎درفەتەکە ئێستا بوو

لەلایەن ستاندار Posted on 244 جار بینراوە
ڕەوەند حمدامین ‎دوابەدوای خۆپیشاندانە بەرفراوانەکەی پارێزگاکانی خواروی عێراق باری ئەمنی ئەو وڵاتە بەتەواوی لەژێر پرسیاردایە، ئەوەشی کەھەیە بەزەبری ھێزو برینی ئینتەرنێت و دابینکردنی ھەرچی زووی خزمەتگوزاریە ‎سەرەتاییەکانە بەمەبەستی کپ کردنەوەی تورەیی خەلک. ‎ئەگەر بەچاوێکی سیاسیانە سەیری ئەوبابەتە بکرێت‎ دەبینین تەواوی ئەورووداوانە دەرفەتی گەورەی ئاسمانین لە ھەمبەر سیاسی کوردی بەنیازی بەدیھێنانی خەونی لە مێژینەی ھەر تاکێک ...
زیاتر بخوێنەوە
وتار

ھەڵبژاردنەکەی ١٢/٥ شکستی سیاسی یان گزیکاری

لەلایەن ستاندار Posted on 367 جار بینراوە
نازم عەبدوڵا لە ١٢/٥/ ٢٠١٨ ھەڵبژاردن کرا بۆ دیاریکردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ئەنجامی ھەڵبژاردنەکە چاوەڕوان نەکراو بو بۆ ھەمو خەڵکی کوردستان، خەڵکی کوردستان چاوەڕوانیان ئەکرد ھەردو پارتە دەسەڵاتدارەکە بە ڕێژەیەکی بەرچاو پێگەی جەماوەریان دا بەزیبێت و بە پێچەوانەشەوە لایەنەکانی ئۆپۆزۆسیۆن ھەرلایەنە بە ئەندازەی ئۆپۆزۆسیۆن بونی پێگەی جەماوەریان بەرز بوو بێتەوە، بەڵام ئەنجامەکان زۆر پێچەوانە بون، ...
زیاتر بخوێنەوە
بایەخدار

فوئاد مەعسوم مەرسومێك سەبارەت بە گشت پەرلەمانتاران دەردەكات

لەلایەن ستاندار Posted on 350 جار بینراوە
ستاندەر فوئاد مەعسوم سەرۆك كۆماری عێراق مەرسومێكی سەبارەت بە پەرلەمنتارانی خوولی سێیەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەركرد. لە 16/7/2018 كە واژؤی سەرۆك كۆماری لەسەرە، مەرسومی خانەنشینكردنی 328 پەرلەمانتار دەركراوە كە دەستپێدەكات بەناوی 1- ابتسام الهلالی وكۆتایی دۆێت بە 328- ئارێز عبدالله أحمد.
زیاتر بخوێنەوە
بایەخدار هەواڵی کوردستان

وەزەتی دەرەوەی بەریتانیا چەندین پێشێلکاری دەسەڵاتدارانی ھەرێم بڵاودەکاتەوە

لەلایەن ستاندار Posted on 378 جار بینراوە
ستاندەر وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا ڕاپۆرتی ساڵانەی مافەکانی مرۆڤ و دیموکراسی بۆ ساڵی ٢٠١٧ بڵاوکردەوە کە لە بەشێکیدا پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ لە عێراق و ھەرێمی کوردستان خراوەتە ڕوو لە ڕاپۆرتەکە ھاتووە پێشێلکارییەکانی مافی ئازادی ڕادەربڕین لە عێراق بە گشتی و لە ھەرێمی کوردستان بەتایبەتی جێگەی نیگەرانییە، دەشڵێت، بەگوێرەی ئەو ڕاپۆرتانەی دەست وەزارەتەکە کەوتوون، لە ساڵی ڕابردوودا ...
زیاتر بخوێنەوە