ستاندار

بایەخدار هەواڵی کوردستان

عەلی عەونی بۆ سەعدی پیرە: دڵتان بەو کلیکە خۆشە کە لە حەویجە بە خەیاڵی حەڵەبجە (ھەڵەبجە)وە بۆتان کراوە

لەلایەن ستاندار Posted on 739 جار بینراوە
ستاندەر عەلی عەونی، ئەندامی سەرکردایەتیی پارتی بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: “کەرکووک فرۆشرا و خیانەتێکی گەورەی لێ کرا و ڕادەست کرا، ئەوان دڵیان بەو کلیکە خۆشە کە لە حەویجە بە خەیاڵی حەڵەبجە (ھەڵەبجە)وە بۆیان کراوە”. جێ ی باسە ئەو تۆمەتبارکردنەی ئەو بەرپرسەی پارتی بۆ یەکێتی دوای ئەوە دێت کە یەکێتی رایگەیاندوە لە ھەولێر و دھۆک دەنگەکانیان دەستکاری ...
زیاتر بخوێنەوە
بایەخدار هەواڵی کوردستان

حیزبی سۆشیالست دیموکراتی کوردستانیش ھاتە ریزی حیزبە ناڕازیەکانی ئەنجامی ھەڵبژاردن

لەلایەن ستاندار Posted on 753 جار بینراوە
ستاندەر دوای کۆبونەوەکەی دوێنێ ی شەش لایەنی سیاسی ھەرێمی کوردستان لە ھەولێر بۆ ڕەتکردنەوەی ئەنجامەکانی ھەڵبژاردن حیزبی سۆشیالست دیموکراتی کوردستان بە سەرۆکایەتی محەمەدی حاجی مەحمود ڕایگەیاند پاڵپشتی لەداواکاری شەش لایەنە سیاسەکە دەکەن و، ئەنجامەکانی ھەڵبژاردن ڕەتدەکەنەوە.
زیاتر بخوێنەوە
وتار

ده‌ست وه‌ردانی ده‌ره‌كی له‌سنوره‌وه‌ تا صندوق

لەلایەن ستاندار Posted on 633 جار بینراوە
کەمال ئەسکەندەر به‌رله‌وه‌ی بچمه‌ سه‌ر ناوه‌ڕۆكی وتاره‌كه‌م ئه‌م وته‌یه‌ی ستالین به‌بیرهه‌موان دێنمه‌وه‌ كه‌زۆر جوان له‌باره‌ی پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن ده‌ڵێ :گرنگ نیه‌ كێ ده‌نگ ده‌دا ، گرنگ ئه‌وه‌یه‌ كێ ده‌یژمێرێ؟ له‌ڕاستی دا ئه‌زمونی ڕابردووی به‌ڕێوه‌چونی هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌باشوری كوردستان به‌وه‌ی 5/12 یشه‌وه‌ به‌ڵگه‌یه‌كی ڕوونی ووته‌كه‌ی ستالین ده‌سه‌لمێنێ ، هه‌ر بۆیه‌ نه‌زیهی و خاوێنی هه‌ڵبژاردن ئه‌وه‌نده‌ی په‌یوه‌سته‌ به‌ ده‌سه‌ڵاتی ...
زیاتر بخوێنەوە
وتار

هەلبژاردن… يان بێ ئیرادەكردنی دەنگدەر

لەلایەن ستاندار Posted on 960 جار بینراوە
هيواسەید سەلیم ئەگەر هەلبژاردن گەرانەوە بێت بۆ ئیرادەی دەنگدەر لە پیادەكردنی مافێكی تاكەكەسی و هەلبژاردنی ئەو كەسەی كە دەنگدەر بەشایەنی نوێنەرایتی خۆی هەلیدەبژێرێت، ئەوا هەر رێگریەك وەیان یاركردنێك بەو پرۆسەیە مانای رێگری دەگەیەنێت لە پیادەكردنی ئەو مافە كە یاسا نووسراو گەردونیەكان بەهەر تاكێكی ئازادی داوە. لە پرۆسەی هەلبژاردن لە عێراق و كوردستان جار بۆ جارێكی ...
زیاتر بخوێنەوە
بایەخدار هەواڵی کوردستان

یەکێتی: قبوڵناکەین دەنگەکان تەنھا لەیەک ناوچە بەدەست بژمێردرێتەوە

لەلایەن ستاندار Posted on 677 جار بینراوە
ستاندەر محەمەد عوسمان ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی یەکێتی لە پشکی کەرکوک ڕایدەگەیەنێت ھەژمار کردنەوەی دەنگەکان بەدەست ڕەت دەکەینەوە یان دەبێت لە ھەموو عێراق ئەنجام بدرێت یاخود رێگا نادەین لە ناوچە و شارێک بکرێت. ناوبراو بە دوارۆژی راگەیاندوە یەکەم بونی یەکێتی پەیوەندی بەوە ھەیە چوار ساڵە پێکھاتەکانی لە کەرکوک پاراستوە. جێی باسە زانیاریەکان ئاماژە ...
زیاتر بخوێنەوە
وتار

ئاخۆدەسەڵات دەبێ ئەم دووگیانی یە لای چ مامانێک دابنێ ؟ 

لەلایەن ستاندار Posted on 701 جار بینراوە
یوسف سوارە قادر  هەر کە سەرۆک وەزیرانی حکومەتی عێراق کاتی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقی دیاری کرد کە 12/5/2018 دیاری کرا بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن جووت حزبی دەسەڵات لەڕۆژی بڕیاردانەوە کەوتنە خۆ ئامادەکردن کۆکردنەوەی ڕاوێژکارەکانیان بۆئەوەی لە سوچێکەوە بتوانن هەندێک ساختە بکەن لەهەڵبژاردنەکاندا کەکاری هەمیشەیی ڕابردوویانە کەتێیدا پسپۆڕیەتیان تێدا هیناوە لەگەڵ ئەم کارەدا مێژوویەکی باشیان هەیە ...
زیاتر بخوێنەوە
وتار

ئەم خولەی پەرلەمان جەنگاوەری پێویستە

لەلایەن ستاندار Posted on 747 جار بینراوە
  سامانـی وەستا بەکـر تروس ومەترسـی هەمورادکردنەوەی دەستوری عێراق گەورەترین و گرانترین کاری پەرلەمانتارە هەڵبژێراوەکانـی ئەم خولەی پەرلەمانـی عێراق ئەبـێ، لەو هەموارەیا کار بۆ کەمکردنەوە بگرە تا ئاستـی نەمانـی سەرجەم ئەو مادە دەستورییانە ئەکرێ کە گرنگن بۆ دروست کردنـی هەرێمـی زیاتر و پارێزەری سیستمـی فیدراڵـییشن. ئەم شەڕە تەنها بەو کەسانە ئەکرێ کە حیزب بەکارئەهێنن بۆ ...
زیاتر بخوێنەوە
هاوپۆلنه‌كراو

جارێکیتر بانگخوازی دەنگخواز قسەی کردەوە

لەلایەن ستاندار Posted on 900 جار بینراوە
ئاری غازی لە دیمانەیەك لەگەڵ ڕۆژنامەی ئاوێنە، حاجی کاروان جارێکیتر دەست بە چەواشەکاری دەکاتەوە بەرامبەر هاوپەیمانی و شەکر لە زاری تاڵی دەشکێنێت. دیارە هێندە مەستی دەنگهێنان بووە، سەرزەنشتی کادیران و ئۆرگانەکانی یەکگرتوو و ڕەخنەکان لە گروپەکانیان، بە گلەیی و ناڕازی بوونی ئەمیندارەکەشییەوە لەدوای بەرنامەکەی لە ڕووداو هەروا بە ئاسانی لەبیرچۆتەوە. ئەرێ تۆ بڵێی حاجی هێندە ...
زیاتر بخوێنەوە
وتار

کەبابەکەی شاسوار عبدالواحید بەرەو کوێمان دەبات؟

لەلایەن ستاندار Posted on 773 جار بینراوە
عەزیز موستەفا من نامەوێت باس لەچۆنیەتی دەرکەوتن و کۆکردنەوەی ئەو سەروەت و سامانە یان پڕۆژە و کارخانانە بکەم کە شاسوار وەکو باقی سەررمایەدارەکانی نزیک لە دەسەڵات لەھەردوو زۆن کەبەشێوەی ھەڵتۆقین دوور لەیاسا و معیارە تیجاری و سەرمایەگوزاری جیھانی پێیی گەیشتوون. من سەرەتا وای بۆ دەچووم کە ئەو گەنجە ھەوڵدەدات بەشێکی سەرمایەکەی بۆ شاردنەوەی نامەشروعیەکان و ...
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی کوردستان

کامەران مەنتک: هەڵبژاردن تاڕادەیەک گرێدای کۆت و بەندی کەلتووریە

لەلایەن ستاندار Posted on 768 جار بینراوە
ستاندەر کتۆر کامەران مەنتک مامۆستای زانستە سیاسیەکان لە زانکۆێ سەلاحەدین دەڵێت ئەم هەڵبژاردنە دۆخێکی زۆر تاێبەتی هەیە، لە لایەک خەڵکی کوردستان ئیجگار ماندوو بوە لە زۆربەی ئەو هێزانەی لەسەر گۆڕەپانی سیاسیدان لە هەرێمی کوردستان، چوونکە هێزی تاقیکراوەن و لە رابوردودا نەیانتوانیوە ئەو بەڵێنانەی کە لە ‌هەڵبژاردنەکان بە خەڵکیان داوە جێ بە جێ بکەن، هەڵبژاردن لە ...
زیاتر بخوێنەوە