ستاندهر پێش چەند ساتێک کەناڵی” TRT عڕبی” ھەواڵێکی بڵاوکردەوە گوایە لە منبجەوە موشەکێک ئاراستەی مزگەوتێک لەشاری کلسی تورکیا کراوە و بەو ھۆیەوە چەندین کوژراو و بریندار ھەیە. چاودێران باسلەوەدەکەن کە عەفرین موشەکی وا بەھێزی نییە بۆیە پێشبینی دەکرێت تورکیا خۆی چەند ڕۆژێکە ئەو شوێنانەی ناو تورکیا بۆردومان دەکات بەناوی کورد.
ستاندهر بەپێی سەرچاوەیەک لەناو حوکمەتی ھەرێم، پارتی و یەکێتی لەھەوڵی ئـەوەدان حوکمەت ھەڵبوەشێنەوە و لەرێگەی پەرلەمانەوە حوکمەتێکی تر بەخێرای تەشکیل بکەن، ئـەمەش بەپێی ھەواڵێکی ئـەمرۆی رۆژنامەی ئـاژانس. لەحاڵەتی شکستھێنانیان لەم ئـەگەرەدا پارتی و یەکێتی پێکەوە پۆستە بەتاڵەکانی حوکمەت لەلای خۆیانەوە پر دەکەنەوە، بەم شێوەیە: پۆستی وەزیری کشتوکاڵ بە وەکالەت دەدرێتە نەورۆز مەولود، وەزیری شارەوانی و ...
ستاندەر بەپێی زانیاریەكانی پێگەی “المعلومة” شاندەكەی حكومەتی هەرێم كە پێكهاتبون لە نێچیرڤان بارزانی وقوباد تاڵەبانی ود.فۆاد حسین كاتێك لەگەڵ عەبادی كۆبونەتەوە رازیبوونە بە رێژەی 12.67 بۆ بودجەی هەرێم بۆ ساڵی 2018. پێگەكەی رایگەیاندوە كە ئەم زانیاریەی لە لێداونێكی ئیبتسام ئەلهیلالی پەرلەمەنتاری عێراقی لە دەوڵەتی یاسا وەرگرتوە.
ئایا كورد دەتوانێت یارییەكە لەتورك بباتەوە ؟ نووسینی: مایکڵ رۆبن وەرگیڕانی: بەھمەن ئەحمەد پاش ھێرشێکی سەربازی چەند رۆژە، سوپای تورکیا ھەنگاوەکانی بەرەو ناوشاری عەفرین دەستپێکرد کە ناوچەیەکی سوریایە و پاش کۆنترۆڵکردنەوەی لەدەستی رێکخراوی قاعیدە و دەوڵەتی ئیسلامی لەلایەن کوردەکانەوە حکومداری دەکرێت. دەسەڵاتدارانی تورکیا دەڵێن ناوچەیەکی ئارام بۆ دورخستنەوەی مەترسییەکان دروستدەکەن و بۆ ئەو مەبەستەش بە ...
ستاندەر بەپێی زانیاریەكی رۆژنامەی “الاخبار اللبنانیة” وەزیری دەرەوەی توركیا مەولود چاویش ئۆغلو پرۆژەی رێكەوتنێكی ستراتیژی لەنێوان ئەنكەرەو تەهران وبەغدا ودیمەشق بە پێشنیار داوەتە عەبادی بەمەبەستی زاڵبوون بەسەر كێشەكانی ناوچەی رۆژهەڵات -كەلەنێوانیادا پرسی كوردە-. هەر بۆ هاندانی عێراق بۆ چوونە ناو ئەو رێكەوتنە، توركیا ئەم بێشنیارانەی پێشكەش بە عەبادی كردوە: دەرچونی سوپای توركیا لە سەربازگەی بەعشیقە. ...
ستاندهر بەپێی ھەواڵێک کە له المعلومة بڵاوكراوهتهوه دوا وەفدی کورد بۆ بەغدا کە پێکھاتبوو لە سەرۆکی حکومەت و جێگرەکەی و سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی ھەرێم، زۆر بەی سیادەی ھەرێمی کوردستانیان دۆڕاندووە ڕازیشبوونە بە ڕێژەی ۱۲% ی پشکی ھەرێم لەبودجەی ۲۰۱٨ کە پێشتر حزبە کوردستانیەکان ناڕەزایەتیان بەرامبەر دەربڕیوەو جەختیان دەکردەوە کە نابێت دەسکاری ۱۷% ی بەشەبودجەی ھەرێم ...
ستاندهر دوێنێ سێشەممە مامۆستا علی باپیر ئهمیری كۆمهڵی ئیسلامی سەردانی دەزگای ستاندەری کرد و لەگەڵ ستافی ستاندەر کۆبوویەوە لەکۆبونەوەکەدا باسی بارودۆخی ئێستای ھەرێم و ناوچەکە کرا وە باس لە گرینگی دروستکردنی بەرەیەکی فراوان کرا، جەخت لەوەکرایەوە کە بۆ تێپەڕاندنی ئەو دۆخە پێویستە لایەنەکانی دەرەوەی دەسەڵات بەرەیەکی بەھێز دروست بکەن ھەم لەسەر ئاستی ھەرێم و ھەم ...
ماکگۆرک لە کۆبانییە.. بەراستی ئەمەریکا بێدەنگە؟! نیاز حەمید ستاتیۆی رۆژئاڤا ، پشتیوانی یەکەم و دووەمیشی خەڵکەکەیەتی..ئەمە پرینسیپە. ماکگۆرک لە سەفەرە مەکوکییەکانی ، چاڵاکانە بە بەرنامەیەکی دارێژراو بۆ جێبەجێکردنی ئەجندای ئەمەریکا لە هەوڵ و خەباتدایە. ماکگۆرک دوای پەلاماری دەولەتی تورکیا بۆ سەر عەفرین ، بۆیەکەمجارە لە رۆژئاڤای کوردستاندایە ، ئەمەش واتای سیاسی و سەربازیی هەیە بۆ ...
ستاندهر د. ھەڵمەت غەریب مامۆستای زانکۆ لەمیانی پێشکێشکردنی سیمینارێک لە کۆلێژی یاساو زانستە سیاسیەکان لەژێر ناونیشانی “چارەنوسی کەرکوک لەگەمەی ھەڵبژاردنەکانی عێراقدا” وتی کورد لەھەڵبژاردنی ڕابردووا ھەشت کورسی لەکۆی دوانزە کورسی بازنەی ئینتیخابی کەرکوکا بەدەست ھێناوە، بەھۆی ئەوەی کورد لەو ھەڵبژاردنەیا پێگەی لاوازبووە ڕەنگە لەو ھەڵبژاردنەیا ئەو کورسیانەی لەدەست بدات، وە ئیرادەیەکی سیاسیش لە عێراقا ھەیە ...
پهیامێك له كۆسرهت رهسولهوه لهبارهى هێرشهكانى سهر عهفرین بهناوى خواى گهورهو میهرهبان زۆر بهداخهوه له چهند رۆژی رابردووهوه سوپاى توركیاو چهند هێزێكی تر ئۆپەراسیۆنێكی سەربازی گەورەیان بۆ سهر عهفرینى رۆژئاواى كوردستان دهستپێكردووه، ئهم ههنگاوه مایهى نیگهرانى ههموومانهو داواكارین ههرچی زووه توركیا ئهو هێرشانه بوهستێنێ و چیتر خهڵكى سڤیل نهكرێنه قوربانى ململانێ سیاسی و سهربازییهكان. روون ...