ستاندەر مامۆستایەكی ئایینی لە پارێزگای هەڵەبجە، نامەیەک ئاڕاستەی لاهور شێخ جەنگی، هاوسەرۆکی یەکێتی دەکات و رایدەگەیەنێت، هەوڵ بدە کاری نەوعی ئەنجام بدەیت، “هەرگیز لە بیری ئەوەدا نەبیت رۆژێک تۆ ببیتە هەڵگیرسێنەری شەڕی ناو کورد“. مامۆستا تاهیر بامۆکی لەنامەیەکدا كە لە تۆری كۆمەڵایەتی فەیسبوكەوە ئاراستەی لاهور شێخ جەنگی، هاوسەرۆکی یەکێتی كردووە، نوسیویەتی، “ئومێدەوارم بتوانیت ...
ستاندەر وتەبێژی فراكسیۆنی پارتی لەبارەی بەشداریكردن یان نەكرنی فراكسیۆنی یەكێتی لە كۆبونەوەی هەفتەی داهاتووی پەرلەمان رایگەیاند ” خۆشحاڵ ئهبین بهشدارى کۆبونهوهکان بکهن، بهڵام ئهگهر بهشداریش نهکهن کۆبونهوه ئهنجام دهدرێت و دواناخرێت”. پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی فراكسیۆنی پارتی لە لێدوانێكی بۆ هاوڵاتی وتیشی ” چهند راپۆرتێکى لیژنهکان تهواو بووهو دراوهته سهرۆکایهتى پهرلهمان بهتایبهت لهسهر لهشکرکێشییهکانى تورکیا بۆ ...
ستاندەر ئەگەرچی رێكەوتنێكی سەرەتایی كراوە لەنێوان پارتی و یەكێتی بۆ ئەوەی رۆژی شەممەی داهاتوو لە سەرۆكایەتی هەرێم وەفدی ئەو دوو حیزبە لەسەر ئاستی مەكتەبی سیاسی یەكتر ببینن و لەبارەی كێشەكانی نێوانیان گفتوگۆ بكەن بەڵام بەگوێرەی سەرچاوەیەك دیسان ئەگەری تێكچونی ئەو كۆبونەوەیە هاتۆتە ئارەوە. سەرچاوەیەك بە ستاندەری راگەیاند ئەو وتارەی بەرپرسی لقی دووی پارتی لەبارەی سەردانەكەی ...
ستاندەر ئەحمەد كانی ئەندامی ئەنجومەنی سەركردایەتی پارتی و بەپرسی لقی دووی ئەو حیزبە لە وتارێكدا لە ژێر ناونیشانی (جەنابی لاهور) لەبارەی هاتنی لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆكی یەكێتی بۆ هەولێر نوسیویەتی بڕۆن عیلاجی دەردەكانی خۆتان بكەن و بەڵا و دەنگەدەنگتان دوور بكەنەوە. هەولێر جێگە بۆ ژاوەژاو و تاڵانچیایەتی و كەڵەگایەتی ناكاتەوە.. دەشلێت:” كە هەولێر لە ژێر دەستی ...
ستاندەر ئەحمەد سەحاف وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق ڕایدەگێنێت تورکیا بەبێ هیچ ڕاوێژێک لەگەڵ حکومەتی ناوەندی عێراق لە هەرێمی کوردستان خەریکی ئیستیفزازی سەربازیە. وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە گوتوشیەتی عێراق کارتی فشاری زۆری لەبەردەستە بۆ ئەوەی لەدژی تورکیا بەکاریبێنێت بەڵام پێمانوایە گفتوگۆی سیاسی دەتوانێت چارەسەری گرفتەکان بکات، دەشڵێت لەئێستادا کاری لەپێشینەی عێراق ڕووبەڕووبونەوەی داعش و بەرەوپێشبردنی وەبەرهێنان و ...
هاوڕێ کوردی کاتێك گوێمان لە ووشەی کورد ـ کوردستان دەبێت، زوو بەپیری ئەوە دەجین، لەکام ساڵ و کام جوگرافیا، هێرشمان کراوەتە سەر، وە لەکام داستانی نەبەردی کوڕە خوێن گەرمەکانمان گیانیان بەختکردووە. ئەوەشمان دێتەوە یاد، کام حیزب بەهاوکاری کام دەوڵەتی داگیرکار، خوێنی براکانیان نۆش دەکرد لەجیاتی شەراب! خۆ هێندەی دوژمن، بگرە زۆر زیاتریش خوێنی یەکتریان ڕژاند، ...
ستاندەر سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی كوردستان رایدەگەیەنێت ناچنە ژێرباری بریاری یەكێتی بۆ پەكخستنی پەرلەمان و هەفتەی داهاتوو دانیشتەكانی پەرلەمان دەستپێدەكەنەوە. ئومێد خۆشناو سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی لەبارەی وەستانی دانیشتنەكانی پەرلەمانی بە میدیای حیزبەكەی راگەیاندوە”هیچ ڕێگایەكی یاسایی و پەیڕەوی نییە ڕێگا بە هیچ لایەنێك بدات كارەكانی پەرلەمان پەكبخات”. راشیگەیاند ئەوان ناچنە ژێر باری بڕیاری سەركردایەتی یەكێتی ...
كمال محمد كاتێك حیزب و بنەماڵە توانای جێبەجێكردنی هیچ پرەنسیبێكی سیاسی وئەخلاقی و مرۆیی نەبوو بێ گومان تەواوی بوار و شانە ئەخلاقی و سیاسییەكانی بەتەواوەتی لەناو ئەبرێت ئیتر گەشتن بەم پلەیە هەرچی ناوێكی بۆ دابنێین لەروی نەبونی ئەخلاقی سیاسییەوە دروستەو دەشێت وەك ئەنجامێكی نەبونی ئەخلاقیش بیری لێ بكرێتەوە ئەگەر كردارەكانیان لە مێژەوە تا ڕۆژگاری ئەمڕۆمان ...
ستاندەر ئارێز عەبدولڵا، ئەندامی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی رایدەگەیەنێت داهاتی دەروازە سنوورییەكانی هەرێمی كوردستان دەچێتە خەزینەی حكومەتی هەرێمەوە، كە بەقسەی ئەو لەگەڵ ئەوەی هەندێك تێبینی لەسەریان هەیە، بەڵام ئەو بەهەدەردانەی لە لەدەروازەكانی هەرێمدایە وەك ئەوە نییە، كە لەناوچەكانی تری عێراق دا هەیە. ئارێز عەبدوڵڵا لەلێدوانێكی رۆژنامەوانیدا راشیگەیاند، هەرێم ڕێگر نابێت لە جێبەجێكردنی سیاسەتی دەوڵەت و دووبارە ڕێكخستنەوەی ...
ستاندەر لاهور شێخ جەنگی ئەمرۆ سێ شەممە گەیشتە هەولێر، بەگوێرەی سەرچاوەیەكیش بریارە ناوبراو چەند كۆبونەوەیەكی حیزبی ئەنجامبدات و چاوی بە سەردانی چەند نوینەرایەتی وڵاتانیش بكات، لەپەیامێكیشدا گوتی حزب ئامرازێكه بۆ خزمهتكردنی خهڵك و ههركهسێك خزمهتی پێناكرێت با حزبایهتی نهكات. لەدیدارێك لەگەل كادیرانی حیزبەكەی لەهەولێر، لاهورشێخ جەنگی رایگەیاند:” دهبێت سهركردایهتی یهكێتی خزمهتكاری خهڵك بێت و لاهەموو ...