ستاندەر- ئەوێنە مەسعود عەبدولخالق، خاوەن ئیمتیازی دەزگای ستاندارد ئاماژە بەوە دەکات لەماوەی یەک مانگدا سێ تۆمەتیان دراوەتە پاڵ کە سەرجەمیان تۆمەتی بێ بنەمانو سەرجەمیان یەک سەرچاوەیان ھەیە. ئەو دەڵێت “ئەو ھێزەی لەسنوری ھەولێر باڵادەستە کە پارتیە، دەیەوێت دەرمانبکات، چونکە سکاڵاکان بێ بنەمان”. ئاوێنە، ھەولێر: خاوەنی دەستگای ستاندارد مەسعود عبدولخالق بەئاوێنەی ڕاگەیاند “لەماوەی دەست بەکاربونامەوە پانزە ...
ستاندەر دەزگای ستاندەر بۆ توێژینەوە و ڕاگەیاندن لە بەیاننامەیەکدا ڕایدەگەیەنێت ” سەرەڕای سکالا راستەوخۆکانی دەسەڵات بۆجارێکی تر بەڕێگایەکی تر سکاڵایەکی قانونی دژی دەزگای ستاندەر لەھەولێر جوڵێنراوە، سکاڵای ئەوجارە لەرێگای بزوتنەوەی ئیسلامیە کە پەیوەندی بە بڵاوکردنەوەی کتێبێک ھەیە لە سایتی ستاندەر لە ساڵی ٢٠١٥، دوای تێپەربونی دوو ساڵ و نیو نازانرێ لەبەرچی لەو تەوقیتە ئەو بابەتە ...
ستاندەر دوای ئەوەی لەماوەی ڕابردوو بە بڕیارێکی ناقانونی لەلایەن پۆلیسی ھەولێر دەست بەسەر ئۆفیسی دەزگای ستاندەر دا گیرا و کارکردنی لێ قەدەغە کرا، ئەمرۆ بە بڕیاریک لەلایەن وەزارەتی رۆشنبیری پەخشی کەناڵی ئێن ئارتی لە سیستەمی دیجیتاڵ وەستێرا. جێ ی باسە لەکاتی داخستنی دەزگای ستاندەر بەرێوەبەری پۆلیسی ھەولێر ڕایگەیاند بەھۆی ئەوەی قسەی نەشیاویان بەرامبەر ریفراندۆم کردوە ...
ستاندەر رۆژی جوارشەممە ٢/٨/٢٠١٧ لەکۆبونەوەی دەزگای ستاندەر بەسەرپەرشتی مسعود عبدالخالق لەگەڵ دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆفی ھەریمی کوردستان بەسەربەرشتی ضياء بطرس لەدیدارەکە تیشک خرایە سەر رەوشی مافەکانی مرۆڤ بەگشتی ومافی رۆژنامەنوسان بەتایبەت لە ھەرێم. لەم کۆبونەوەیەدا مسعود عبدالخالق وێرای دەربرینی سوپاسگوزاری بۆ ھەڵوێستی دەستەی مافی مرۆڤ لەکەیسی دادگایی کردنی ستاندەر گوتیشی : بۆ ئەوەی مافەکانی مرۆڤ ...
ستاندەر ئەمرۆ 29ی حوزەیرانی 2017 (ئیریک مۆس هوسکیت) بەربرسی مافی مرۆڤی نوسینگەی هەولێر لە نوێنەرایەتی نەتەوەیەکگرتوەکان لە عێراق (UNAMI) لەگەڵ سەرۆکی دەزگای ستاندەر (مەسعود عبدالخالق) کۆبویەوه بەمەبەستی ئاگاداربوون لە پێشێلکارییەکان بەرامبەر “دەزگای ستاندەر” كراوە. لە بەشێکی دیدارەکەدت، دوای روونکردنەوەی ووردەکاری پێشیلکاریەکان لەلان سەرۆکی دەزگای ستاندەر، بەربرسی مافی مرۆڤی لە نەتەوەیەکگرتوەکان (ئیریک مۆس هوسکیت) رایگەیاند، وەک ...
شێرزاد شێخانی هێشتا نە ریفراندۆم كراوە نە سەربەخۆییش راگەیەندراوە، لەئێستاوە نەیارانی دەسەڵاتدارانی دەوڵەتی داهاتوی بارزان دەكرێنە دەرەوە..گرتنی كاك مەسعود عەبدولخالق و داخستنی دەزگای ستاندەرو هەڕەشە لەچالاكوانی مەدەنی و فشاری دەسەڵاتی پارتی لەسەر میدیاكاران ورۆشنبیران ئاماژەن بۆ شوناسی ئەو دەوڵەتەی كە بارزانی ئەیەوێ ریفراندۆمی بۆ ساز بكاتو بەدەر لەویستی هەمو دونیاو دەوروبەرو ناوخۆش بیگەینێتە ئاستی سەربەخۆیی.. ...