پارتی دواین ھەڵوێستی لەبارەی ھەڵبژاردنەکانی کوردستان ڕاگەیاند

لەلایەن ستاندار Posted on 386 جار بینراوە

ستاندەر
کاکەمین نەجار ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی ڕایدەگەیەنێت “ئێمە پێمان باشە ھەڵبژاردنی پێش وەخت(پێش تەواو بوونی ئەو ھەشت مانگ)ە بکرێت و لەو قەیرانە ڕزگارمان بێت چونکە بۆشایی لەشوێنی وەزیرەکان و پۆستەکان دروست بووە ئێمە داوامان لەحکومەت و پەرلەمان کردووە چونکە وەک دەڵێن ئێستا تۆپەکە لە گۆڕەپانی حکومەت و پەرلەمانە بۆ دیاریکردنی ڕۆژی ھەڵبژاردن لەھەرێمی کوردستاندا،ئەگەر وادەیان دیاریکرد پێش ئەو ھەشت مانگە ئەوا ئێمە پێشوازی لێدەکەین وە ئەگەر وادەشیان دیارینەکرد و ویستیان ئەو ھەشت مانگە تەواو بکەین ئەوا ئێمە بۆ ھەردوو حاڵەتەکە پێشوازی دەکەین و ئامادەین.”
ناوبراو بۆ دەنگی ئەمریکا لەبارەی بایکۆتی ھەڵبژراندنی حیزبەکەی لە کەرکوک وتی “بۆ پێکھێنانی ھاوپەیمانی گەورە تا کورد بەیەک لیست دابەزێت پارتی ھیچ مەرجێکی نەبوو لەبەر ئەوەی ئێمە پێمان باشبوو ھەموو کورد بەیەک لیست دابەزێت بەڵام نەکرا خەڵکی تر چوو بەجیا لیستی پێشکەش کرد ھاوپەیمانیان پێکھێنا و ئێمەیان بەجێھێشت ئیتر ئێمەش بەوجۆرە بڕیارماندا کەلەکەرکوک بەشداری ھەڵبژاردنەکان نەکەین”

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.