بەهۆی کێشە ناوەخۆییەکانی یەکێتی جارێکیتر لە ڕێککەوتنەکەی لەگەڵ پارتی پاشگەزدەبێتەوە

لەلایەن ستاندار Posted on 231 جار بینراوە

ستاندەر

یەكێتی نیشتمانی كێشە بۆ رێككەوتنەكەی لەگەڵ پارتی دیموكرات دروست دەكات، ئەوەش بەهۆی ئەوەی كاندیدی پۆستەكانی بۆ یەكلانابێتەوە.

بە پێی هەواڵێکی ماڵپەری شارپرێس، لەكۆبوونەوەی رۆژی یەك شەممەی مەكتەبی سیاسی یەكێتی باس لەوە كراوە، كە دەبێت پێداچوونەوە بەو رێككەوتنە بكەن لەگەڵ پارتی دیموكرات بۆ پێكهێنانی حكومەت واژوویان كردووە.

هەر بەپێی زانیارییەكان، یەكێتی بەبیانووی ئەوەی بەرچاویان روون نییە، بۆیە دەیانەوێت گفتوگۆی زیاتر لەسەر رێككەوتنەكە بكەن لەگەڵ پارتی‌و گۆڕانكاریش لەچەند بەندێكی بكەن، بەتایبەتی ئەو بەندانەی پەیوەندی بەدابەشكردنی پۆستەكان هەیە.

زانیارییەکان باس لەوە دەکەن، كە یەكێتی بەهۆی ئەوەی كاندیدی پۆستی سەرۆكی پەرلەمان‌و تەنانەت پۆستی جێگری سەرۆكی حكومەتی بۆ یەكلانابێتەوە، بۆیە دەیەوێت گۆڕانكاری لەپۆستەكان بكات‌و بۆ ئەوەش گفتوگۆ لەگەڵ پارتی بكاتەوە.

لەناوخۆی یەكێتی ناوی هەریەكە لە رێواس فایەق‌و بێگەرد تاڵەبانی دەهێنرێت بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆكی پەرلەمان، بەڵام بەهۆی ئەوەی هەریەكێكیان لەلایەن باڵێكی حیزبەكەوە پشتگیری دەكرێن، ناتوانرێت یەكێكیان وەك كاندید یەكلابكرێتەوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.