ستاندەر
ئاژانسی هەواڵی فرانس پرێس ئاشکرای دەکات کەئەمڕۆ پێنج شەمە لەخۆپیشاندانەکانی شاری ناسریەی ناوەندی پارێزگای زیقار ١٣ کەس بوگوللەی هێزەئەمنییەکان کوژراون و ٧٥ کەسیش بریندار بوونە، ئاژانسەکە لەزاری چەند بەرپرسێکی عێراق ئەو داتایەی بڵاوکردۆتەوە، هەربەپێی ئاژانسەکە لەئێستادا قەدەغەی هاتوچۆ لەلایەن بەرپرسانی ئەمنی ئەو شارە راگەیەندراوە و بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی شارەکەش داوای لەهاوڵاتیان دەکات بەپەلە ڕو لەنەخۆشخانەکان بکەن بەمەبەستی بەخشینی خوێن بە بریندارەکان.
شایەنی باسە لەدوای ئەوروداوانە ئەمڕۆ بەفەرمانی عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی عێراق و فەرماندەی گشتی هێزەچەکدارەکان هێزێکی زۆری سەربازی رەوانەی ناسریە و نەجەف و شارەکانی خواروی عێراق کراوە بەمەبەستی سەرکوت کردنی خۆپیشاندەران و گەڕان بەدوای ئەوکەسانەی کە شەوی رابردوو بارەگای سەرەکی قونسوڵخانەی ئێرانیان لەنەجەف سوتاند.