شێرزاد شێخانى
له‌شۆڕشى شێخ عه‌بدوڵڵاى نه‌هرى و شێخ سه‌عيدى پيران وشێخ مه‌حمودى نه‌مره‌وه ، تا شۆڕشى ئه‌يلول بهڕێبهرايهتى مه‌لا مسته‌فا به شۆڕشى نوێى كوردستانيشه‌وه ، سه‌ركرده سياسى وڕۆڵهكانى كوردستان خه‌باتيان له‌پێناو كوردايه‌تيدا بوو . قهزيهى نه‌ته‌وه‌يه‌ك هه‌بوو هانى ئه‌دان بۆ ئه‌وه‌ى رێگه‌ى خه‌بات و تێكۆشان بگرنه به‌رو سينگى خۆيان بكه‌نه قه‌ڵغانى ديفاعكردن لهوجوودو ئازادى نه‌ته‌وه‌كه‌يان ..
له‌دواى راپهڕينهكهى ساڵى 1991 ئه‌و روحيه‌تى كوردايه‌تى به‌ره‌و كزى رۆيشت . له‌گه‌ڵ يه‌كه‌م هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستانيشدا سروشتى خه‌باته‌كه لهكوردايهتييهوه گۆڕدرا بۆ حزبايه‌تى و ، هه‌ر له‌و ساوه له‌سه‌ر ره‌نگى ئاڵاى حزبه‌كان ململانێى تووندوتيژو ته‌نانه‌ت رووبه‌روو بوونه‌وه‌ش روويدا تا ئاستى شه‌ڕى براكوژيشهوه كه ماڵوێرانى بوو بۆ مييللهتهكهمان .. دواى رووخانى رژێمى پێشووى سه‌داميش سروشتى ئه‌م خه‌باته حزبيهكهش گۆڕا بۆ ململانێى باڵه‌كانى ناو حزبه‌كان ..
له‌گه‌ڵ رژانى بودجه‌و پارهيهكى زۆرى به‌غداش به‌سه‌ر هه‌رێمى كوردستاندا ، حزبه‌كان تا بيينهقاقايان نوقمى گه‌نده‌ڵى بوون . ئيدى سروشتى ململانێى باڵه‌كانى حزبيش گۆڕا بۆ وه‌لائى شه‌خسى تاكه سه‌ركرده‌يه‌ك له‌ناو باڵه‌كاندا .
هه‌ڵكشانى گه‌نده‌ڵى له‌ناو كايه‌ى حوكمڕانيدا ، به‌شێكى زۆرى سه‌ركرده سياسيه‌كانى كرده خاوه‌ن كۆمپانياى تايبه‌ت ، لێره‌شدا سروشتى حزبايه‌تى به‌گشتى گۆڕا بۆ موڵكداريهتى كۆمپانياو ودهسكهوتى پرۆژه‌و مقاوهلاتى حكومى و كاركردن له تيجارهت و مۆنۆپۆڵكردنى گشت بواره‌كانى ژيان به كه‌رتى په‌روه‌رده‌و تهندروستيشهوه كه له‌زۆربه‌ى وڵاتانى جيهاندا ئه‌م كه‌رته هه‌ستيارانه هه‌ميشه به‌ده‌ست حكومه‌ته‌كانه‌وه بوه ، به‌ڵام لهكوردستانهكهى خۆماندا ، سه‌ركرده گه‌نده‌ڵه‌كان ته‌نانه‌ت ده‌يانه‌وێ هه‌واى دهوروبهريشمان بكه‌نه پاره و باج وسه‌رانه بۆ خزمه‌تى كۆمپانياكانيان .
سه‌دام حوسێن ، به‌و هه‌موو ديكتاتۆرييهت و خوێنرێژيى خۆيه‌وه ، به‌ڵام له‌به‌ڕێوه‌بردنى حوكمى وڵات‌دا نه‌يده‌هێشت كه‌سێكى خوار خۆى گه‌نده‌ڵى بكات . گومان له‌وه‌دا نيه كه‌وا سه‌دام ره‌نگه به‌ده‌يان مليار دۆلاريشى له‌بودجه‌ى وڵات بۆ خۆى گڵدابێتهوه كه تا ئێستا چاره‌نوسى زۆريان ديار نييه ، له‌وانه‌شه ئه‌وه‌ى وتراوه له‌م باره‌يه‌وه هه‌مووشى خه‌ياڵ بێت ، به‌ڵام ئه‌و به‌هيچ شێوه‌يه‌ك رێگه‌ى نه‌ئه‌دا دارودهستهكانى لهگهندهڵێدا تێوه‌بگلێن و ببنه خاوه‌ن مليۆنه‌ها دۆلار !. ئه‌وانه‌ى لاى خۆمان بچووكترين مهسئووليان ئێستا خاوه‌ن مليۆنان و ههندێكيشان خاوه‌ن ملياره‌ها دۆلارن .. جا ئه‌گه‌ر به‌وه‌نده‌ش بوهستنايه هه‌ر ئه‌مانوت قه‌ينا ، به‌ڵام ئه‌وانه چاويان تێر نابن ، وه‌كو ئهژديهاكهى زوحاك هه‌ميشه ده‌ميان كردۆته‌وه بۆ مژينى خوێنى خه‌ڵكى بهشمهينهتى كوردستانه‌وه .
جاران كوڕى كورد زۆر شانازى به پێشمه‌رگايه‌تى خۆيه‌وه ئه‌كرد ، ئه‌سڵه‌ن ئه‌وه‌ى رۆژێك پێشمه‌رگايه‌تى نه‌كردبايه خۆى بهقهرزاربارى ميللهتهكهى ئه‌زانى كه رۆژانێك نه‌چۆته شاخ ، ئێستا‌و دواى ئه‌و ره‌فتارانه‌ى سه‌ركرده كۆنه‌كانى شاخ ، خه‌ڵكى پێشمهرگايهتيشيان له‌به‌رچاو كه‌وتوه . باسى حيزبايهتيش له‌ولاوه ، خه‌ريكه ئه‌ويش ئه‌بێته عهيبهكى كۆمه‌ڵايه‌تى ، چونكه هه‌ر حزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌كان وپاشكۆيهكانيهتى ئه‌م واقيعه تاڵهيان به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌دا هێناوه .
سياسه‌ت به گشتى له‌كوردستاندا بوههته درۆيه‌كى گه‌وره ، زۆر به ده‌گمه‌ن سه‌ركرده‌يه‌كى راستگۆ ببينيه‌وه . يان ده‌سه‌ڵاتدارو زاڵمه ، يانيش پاشكۆيهو سه‌ر به‌حزبێكى ده‌سه‌ڵاته بۆ به‌رژه‌وه‌ندى خۆى چاو له‌هه‌موو خراپهكارييهكانى ده‌سه‌ڵات داده‌پۆشێ به حزبه ئيسلاميهكانيشهوه كه راستگۆيهتييان تێدا زۆر لاواز بوه‌و ئه‌وانيش خه‌ريكى پاراستنى به‌رژه‌وه‌نديه‌كانى خۆيانن .
حزبه‌كانى ده‌سه‌ڵاتى ئه‌مڕۆ لهرابردوويهكى زۆر تاريكدا ده‌ژين ، هيچيان روئيايه‌كى واقيعبينانهيان نيه بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ پێشكه‌وتنه‌كانى كۆمه‌ڵگاى مرۆڤايه‌تيدا ، ئێستاش پێيان وايه بهزهبروزهنگو ترساندن‌و تۆقاندن و هه‌ندێ جاريش بهبرسيكردنى خه‌ڵك ده‌توانن پارێزگارى لهدهسهڵاتهكانيان بكه‌ن . پێيان وايه هه‌ر وه‌كو زه‌مه‌نى ساڵى شه‌سته‌كان به يهكدوو ميدياى چه‌واشه‌كارو چه‌ند قه‌ڵه‌مێكى بهكرێگيراو ده‌توانن كۆمه‌ڵگا لێخوڕن ، غافل له‌وه‌ى كه ئێستا خه‌ڵك نه‌ك هه‌ر رۆژنامه ناخوێننه‌وه و سه‌يرى ميدياى حكومى و حزبى ناكه‌ن ، به‌ڵكو تاقه‌تى خوێندنه‌وه‌ى يه‌ك كتێبيشيان نه‌ماوه . راستگۆترين ميديا لاى كۆمه‌ڵگه‌ى ئيستا ميدياى فهيسبوكه كه فه‌زايه‌كى كراوهيهو هه‌موو دهميش به‌رده‌سته ، بۆ هه‌واڵى راست دروست كه‌س ناچيته سه‌ردانى سايته‌كانى حزب‌و ده‌سه‌ڵات ، هه‌ر بۆيه‌ش فه‌يسبوك ئه‌مڕۆ بۆته كاريگه‌رترين چه‌كى ده‌ست هاوڵاتيان هه‌م بۆ شۆڕش دژى ده‌سه‌ڵاته چه‌وسێنه‌ره‌كان، هه‌ميش بۆ فشار خستنه سه‌رده‌سه‌ڵات لهرێگاى كه‌شفكردنى گه‌نده‌ڵى وخراپ به‌ڕێوه‌بردنى وڵات .
سه‌يره حزبێك وابزانێ كه‌وا بهخشينى چه‌ند كۆمپانيايه‌ك بهژماريهكى كه‌م و، كردنه‌وه‌ى ده‌رگاى گه‌نده‌ڵى له‌به‌رده‌م مه‌سئوله حزبيهكان ده‌توانێ تا سه‌ر ده‌سه‌ڵات به‌ده‌سته‌وه بگرێ . سه‌يره حزب وا تێبگات كه‌وا بهرازيكردنى دڵى دوو هه‌زار مه‌سئول ئه‌توانێ كۆنترۆڵى شه‌ش مليۆن كه‌س بكات ، ئه‌م عهقليهتى ستالينييهى ساڵانى په‌نجاكان تێپه‌ڕى وجارێكى تر ميللهتيش ئه‌وه‌نده ساويلكهو بێخهبهر نييه له گۆرانكارييهكانى ده‌وروبه‌رى ، ئه‌و شووره پۆڵايينهى ستالين كاتى خۆى به‌ده‌ورى يه‌كێتى سۆڤييه‌تدا دروستى كردبوو ، له‌م سه‌رده‌مه مه‌حاڵه زيندوو ببێته‌وه، چونكه ئێٍستا فه‌زا كراوهيهو لهسهيداوهو سێتاقان و وڵووبهو ته‌نانه‌ت شوانهكانى سه‌ر سنوريش ئاگادارى هه‌واڵى شۆڕش و راپه‌ڕينه‌كانى هه‌موو دونيان . زۆر هه‌ڵه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانى كوردستان ئه‌گه‌ر وا تێبگه‌ن به‌دروشمى ( سه‌گه‌كه‌ت برسى بكه به‌دوات ئه‌كه‌وێ ) ده‌توانن تا سه‌ر يارى به موقهدهراتى خه‌ڵكه‌وه بكه‌ن ، غافڵ له‌وه‌ى زۆربه‌ى شۆڕشه‌كانى دونيا له‌پێناو نان و ئازاديدا بوه به شۆڕشى كوردستانيشه‌وه .
زۆر ياغنيشن گه‌ر وا تێبگه‌ن به بڕينى كاره‌باى ماڵان و زيادكردنى باج له‌سه‌ر خه‌ڵك له‌به‌رامبه‌ر كاره‌باى به‌رده‌وامى ماڵه مه‌سئوله‌كان وبه‌خشينى كۆمپانيا زهبهلاحهكانيان له‌باج ، ده‌توانن ده‌سه‌ڵاته‌كه‌يان بپارێزن ، رۆژێك دێ رق وقيينى خه‌ڵك ئه‌ته‌قێته‌وه له‌هه‌مبه‌ر ئه‌و ناعهدالهتيانه وه‌كو ئه‌وه‌ى ئێستا له‌عيراق روو ئه‌دات.
حزبه‌كانى ده‌سه‌ڵات ئێستاش به‌هه‌مان ريتمى هه‌ر ده‌سه‌ڵاتێكى ديكتاتۆريانه ره‌فتار له‌گه‌ڵ ميللهتهكهيان ئه‌كه‌ن ، جاران خه‌ڵكى ناڕازى لهمهيخانهكاندا گرێى دڵيان ده‌كرايه‌وه، به‌و حيسابه مرۆڤى بێهۆش حيسابو كيتابى له‌گه‌ڵ ناكرێ ، ئێستاش هه‌مان ئه‌و كه‌سانه ديسان لهمهيخانهكاندا ده‌رده دڵى خۆيان داده‌رێژن . جاران بهنديخانهكانى هه‌يئه‌ى خاصه‌و شوعبه‌ى پێنجى ئه‌منى به‌عس جێگاى تێكۆشه‌رانى ميلله‌ته‌كه‌مان بوون ، ئێستاش ده‌يان هه‌يئه‌ى سه‌ر به حزب هه‌ن كه كه‌س نازانێ شوێن ومهكانيشيان له‌كوێيه ! .
هه‌ڵه‌يه‌كى گه‌وره‌يه گه‌ر حزبه‌كانى ده‌سه‌ڵات بكه‌ونه هه‌مان وه‌همى ده‌سه‌ڵاته ديكتاتۆره‌كان كاتێك بير له‌وه بكه‌نه‌وه كه‌وا مهشغوڵكردنى گه‌نجان به نێرگه‌له‌و تلياك كێشان وكردنه‌وه‌ى مه‌لها وزيادكردنى ژماره‌ى مهيخانهكان وسازدانى فيستڤاڵى سينه‌ماو كۆنسێرتى ئهنساو ئهليساوه ده‌توانن تا سه‌ر گه‌نجانى ئه‌م كوردستانه تهخدير بكه‌ن ، ژنانيش به موسهلسهلهى توركيه‌وه خه‌ريك بكهنو، پياوانيش به راكه‌ڕاكه بۆ بژێوى ژيانى خێزانه‌كانيان .
ئێستا له‌عيراق شۆڕشێكى گه‌وره به‌رپا بوه‌وه له‌دژى هه‌موو نوخبه سياسهكانى عيراق ، گه‌نجانى عيراق نه‌ك هه‌ر به‌ده‌سه‌ڵاتى تايفه‌گه‌رى وئايينى رازى نابن ، به‌ڵكو ته‌نانه‌ت به‌پياوێكى ناگهندهڵى وه‌كو عادل عهبدولمههديش رازى نين ورووخانديان ، كار گه‌يشته سه‌ر ئه‌وه‌ى ته‌حه‌دداى ئێرانيش بكه‌ن وكونسڵگهرييهكانيشى بسووتێنن و هاوڵاتيانى شيعه مه‌زه‌بى ئێرانيش له‌سه‌ردانى مه‌زاره پيرۆزه‌كان مه‌نع بكه‌ن . هه‌ر ئه‌و جيلهى ئێستاى كوردستانيش خه‌ريكه ئه‌و نوخبه سياسيه‌ى ئێستاى له‌به‌ر چاو ئه‌كه‌وێ و ، ئه‌و جيلهش تا سه‌ر بێده‌نگ نابێ به‌رامبه‌ر ئه‌م هه‌موو ناعه‌داله‌تى وگه‌نده‌ڵى وسياسهتى به‌ڕێوه‌بردنى وڵاته‌كه‌ى . ئه‌وسا نه بهڵتهچييهكانى ده‌سه‌ڵات به‌هانايه‌وه دێ ، نه ده‌توانن خه‌ڵكى له‌وه زياتر چه‌واشه بكه‌ن ، كۆمپانيا زهبهڵاحهكانى گهندهڵكارانيش ناتوانن ده‌سه‌ڵاته‌كه بپارێزن ..
جا عيبره‌ت وه‌رگرتن لهگۆڕانگارييهكانى ده‌وروبه‌ر كارێكى باشه ، ئيتر به‌سه .. به‌راستى به‌سه ..