ستاندەر چەند ناوەندیكی عیراقی ڕاپۆرتیان بلاوكردۆتەوە (كە لینكەكەی لەخوارەوەیە )تیایدا باس لەوە دەكەن هەرچی دەردەسەری عیراقە خستویانە ئەستۆی هەریمی كوردستان وبارزانی ،لەوانە هینانی سوپای توركیاو هێنانی سوپای ئیران ودزینی نەوت و چاكسازی نەكردن .. ئەوە لەكاتیكایە ئەو عیراقە خۆی لەبنەچە كیشە بوەو پیچەوانەكەی ڕاستە كە بوویتە دەردەسەری بۆ كورد ، بە پیی ڕای چاودیران ئیستا ...
ستاندەر لهكۆبوونهوهى سێ سهرۆكایهتییهكهى ههرێمى كوردستان، یهكێك لهو خاڵانهى كه باسكراوه بۆ یاساى چاكسازى زیادبكرێت، جێگیركردنى كهمترین مووچهى خانهنشینییه به ٤٠٠ههزار دینار. بەگوێرەی زانیاریەكانی پەیسەرپرێس بۆچوونى مهسرور بارزانى سهرۆكى ئهنجومهنى وهزیران بهوجۆرهبووه، كه لهئێستادا بارودۆخى دارایى ههرێمى كوردستان ناتوانێت قورسایى ئهوه ههڵبگرێت و كهمترین بڕى مووچه به ٤٠٠ ههزار دینار دیاریبكرێت. سهبارهت به دیاریكردنى ٣٠٠ ...
ستاندەر لەبارەی دەنگۆی دواخستنی كۆنگرەی چوارەمی یەكێتی، لەتیف شێخ عومەر وتەبێژی یەكێتی ئەمرۆ چوارشەممە رایگەیاند كۆنگرە لە وادەی دیاریكراوی خۆیدا ئەنجامدەدرێت و ئامادەكاریەكان لە تەواو بون دایە و دواناخرێت. جێی باسە رۆژی 21-12-2019 یەكێتی نیشتمانی كوردستان چوارەمین كۆنگرەی خۆی ببەستێت، و ئەندامانی كۆنگرەش زیاتر لە 1000 كەس دەبن.
محەمەد ئەمین پێنجوێنی چەند جارێک لە بەرنامەکانی تەلەفزیۆنەوە یان لە نووسینەکانمدا، کەم تا زۆر باسی ئەو پرۆژە گرنگەی (مام جەلال)م، کردووە. پرۆژەکە بریتی بوو لە: رێکخستنی کۆنفرانسێک لە سەر ئاستی سەرۆک دەوڵەتانی ڕۆژھەڵاتی ناوین و جیھان، بۆ ئاشتی لە تورکیا و ناوچەکەدا. !!. پوختەی چیرۆکەکە وەکو خۆی دەخەمە بەر دیدەی ئێوەی ئازیز ڕۆژی ١٢/١٥…… لە ...
ستاندهر هەینی ڕابردوو ڕێکەوتی ۱۳/۱۲ بۆردی چاودێری دەزگای ستاندەر کۆبونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا، لەسەرەتادا سکرتێری دەزگا (دکتۆر قارەمان) ڕاپۆرتی سێ مانگی کارو چاڵاکیەکانی دازگاکەی خستەڕوو و پاشان بەجیا ڕاپۆرتی بەشەکانی دەزگا لەلایەن بەرپرسی بەشەکان خوێندرایەوە. دکتۆر ڕعد رفعە بەرپرسی بەشی توێژینەوە لەڕاپۆرتەکەی دا ڕایگەیاند لەماوەی سێ مانگی ڕابردوو توانراوە لەلایەن بەشی توێژینەوەی دەزگا شەش توێژینەوە ...
ستاندەر پارێزەرانی خۆبەخش لە کەیسی سێ موچەی ئەوساڵی فەرمانبەرانی هەرێم لەبەیاننامەیەکدا ڕایدەگێنن سەرەڕای تێپەڕبوونی چوار مانگ و نیو بەسەر تەبلیغی دادگا بۆ حکومەتی هەرێم سەبارەت بە موچەی سێ مانگی ئەوساڵی فەرمانبەران، بەڵام تاکو ئێستا حکومەتی هەرێم وەڵامی دادگای نەداوەتەوە لەکاتێکدا پێویست بوو لەماوەی دوو هەفتە وەڵامی دادگا بدرێتەوە. لەبەیاننامەکەیاندا ئەو گروپەی پارێزەرانی خۆبەخش ئاماژەیان بەوە ...
ستاندەر بەگوێرەی زانیاری ئاژانسەكانی هەواڵی عێراقی ناوی چەند كاندیدێك بۆ پۆستی سەرۆك وەزیرانی عێراق گەیشتۆتە سەرۆك كۆماری عێراق. بەگوێرەی ئاژانسی هەواڵی عێراقی خۆپیشاندەران ناوی دادوەر “رائد جوحی” وەك كاندید بۆ پۆستی سەرۆك وەزیران ئاراستەى سەرۆک کۆمار کراوە. هەر لەوبارەیەوە ئاژانسەكە لە زارى سەرچاوەیەکەوە بڵاویکردوەتەوە، ناوى هەریەکە لە محەمەد شیاع سودانی و مستەفا کازمی و ئەسعەد عیدانییش ...
ستاندەر ئەمرۆ وەفدی خانەی راپەراندنی بزوتنەوەی گۆڕان لەگەڵ مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان لە هەولێر كۆبونەوە بۆ تاوتوێكردنی جێبەجێكردنی رێكەوتنی نێوانیان لە پێكهێنانی حكومەت. مەحمود محەمەد وتەبێژی پارتی لەدوای كۆبونەوەكە رایگەیاند هەردوو پشتیوانی كارەكانی حكومەت دەكەن و ئەو نیگەرانیانەش كە هەنە لەسەر كاروباری حكومەت و جێبەجێكردنی رێكەوتن بە نیەت نیە بەڵكو هەولدەدرێت چارەسەر بكرێت بەشێكیشی ...
سامانی وهستا بهكر کوردو سێ هەڵەی مێژووی کوشندە کە ئەگەر بەرژەوەندی تاکەکەسی لێدوورخرایەتەوە ئەوا ئێستا ئیستا مێژوو ڕەوتێکی جیاوازی گرتبوو. سود وەرگرتنی تورک لە کورد: لەوەتەی تورک کۆچیان کردووە بۆ ئەنادۆڵ و لێێنیشتەجێ بوون کەیفیان بە کوردستان و ئەرمینیا نایە و بە ڕێگری خەونی دێرینی نەتەوەییاتی خۆیانی ئەزانن وەک لەمپەڕێک و جیاکەرەوەی وڵاتانێ “تۆران” کە ...
ستاندەر د. شێرکۆ جەودەت سەرۆکی فڕاکسیۆنی یەکگرتوو لەپەڕلەمانی کوردستان بە دیجیتاڵ میدیای سپێدەی ڕاگەیاندووە، پلانێکی مەترسیدار لەئارادایە بۆ بەلاڕێدابردنی یاسای چاکسازی. ناوبراو وتوشیەتی بەپێی خەمڵاندنەکانی وەزارەتی دارایی بەجێبەجێکردنی یاسای چاکسازی بڕی ۱۰۰ ملیار دینار بۆ دارایی گشتی هەرێم دەگەڕێتەوە کە دەتوانرێت لەڕێگەیەوە ۲۰۰ هەزار گەنجی بێکار و دەرچوی زانکۆ و پەیمانگاکانی دابمەزرێت. شێرکۆ جەودەت گوتوشیەتی، ...