محەمەد سالار (پاشا) قەتەر دەوڵەتێکی بچوکە، دەکەوێتە نیمچە دوورگەی عەرەبی، رووبەرەکەی بریتیە لە (11.500 کم دووجا)، واتە نیوەی رووبەری پارێزگای سلێمانی!، ژمارەی دانیشتوانی بریتیە لە (320.000 هاوڵاتی)، لەرووی جوگرافی سێ لای ئەو دەوڵەتە بریتیە لە ئاوی کەنداوی عەرەبی، خاوەنی تەنها یەک دەروازەی وشکانیە لەگەڵ شانشینی سعودییە. لە (حوزەیرانی 2017) لەکۆتا رۆژەکانی مانگی رەمەزان هەر یەک ...
هیوا سەید سەلیم كاتێك لاپەرەكانی مێژووی كوردان هەڵدەدەیتەوە، دەبینین زۆر جاران رووبەڕووی دوو بژاردە كراونەوەتەوە كە بە ناچاری دەبێت یەكێكیان هەڵبژێرێت، ئەویش بژاردەی خراب یان خرابتر، واتا كەمترین جار خراوەتە بەردەم خراب و باش، هەر بۆیەشە تا ئێستا بە تەواوی بە ئامانجەكانی خۆی نەگەیشتووە. لە كۆماری مهاباد سۆڤیەتیەكان كە پشتیان لە قازی موحەمەد و كۆمارە ...
د. نیاز نەجمەدین پێشەکیی رۆژاڤا هەر کەموکوڕییەکی هەبوبێت، سێ وێنەی پیشانداین کە دەکرێت لێیانەوە فێرببین: “بیناکردن لە بری داگیرکردن، بەرگرییکردن لە بری هەڵهاتن، خەندە و پێکەنین لە بری شیوەنکردن “. ……………. بایکۆت وەک بەرگریی بایکۆت…. بەرگریی میللەتێکە بەرامبەر بە دەوڵەتی داگیرکەر، دەوڵەتێک بەر لەوەی لە روی سەربازیی و سیاسییەوە داگیرمان بکات لە روی ئابوریی و ...
ئومید ناسح جیهانی دوژمنانی کورد هەمیشە بەرامبەر بە هەڵوێست و تێکۆشانی کورد دوو دەستەواژە بەکاردێنن ئەوانیش دەستەواژەی “کوردی باش” و “کوردی خراپ”ە. مەبەست لە کوردی خراپ هەموو ئەو پێشمەرگە و گەریلا و شەرڤان و سەرکردە و کەسایەتییە سیاسی و چالاکانەی کوردە کە دژی داگیرکاری و پاکتاوی نەژادی کورد دەجەنگ و ڕێگە بە ژێردەستەیی کورد نادەن ...
ستاندەر بریارە بەیانی خۆپیشاندانەکانی بەغدا و شارەکانی خواروی عێراق بەشێوەیەکی فراوانتر دەست پێ بکەنەوە، بەپێی زانیارییەکان خۆپیشاندانەکەی بەیانی جیاوازترە لەخۆپیشاندانەکانی رابردوو، چونکە بەشێکی زۆر سەندیکاکان و وەرزشوانان و هونەرماندان بەشداری تیایدا دەکەن، چاوەڕوانیش دەکرێت بەبەراورد لەگەڵ خۆپیشاندانەکانی رابردوو خۆپیشاندانەکەی بەیانی هێمنانەتر بێت و جگە لەپۆلیسی فیدراڵی و هێزە یاسایەکان هیچ هێزێکی تر نەبیندرێت لەمەیدانی تحریر. ...
ستاندەر کۆمەڵیک ئەندامی کۆنگرێس و سینات لەپارتی کۆماری و دیموکراتی، داوای بانگهێشتی بەپەلەی فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات “مەزڵوم کۆبانێ” دەکەن، هەریەک لە” لیندز گراهام، مارشا بلاکبێرن، کریس ڤان هۆلینگین شاهین، ریچارد بلۆمینتاڵ ” داوا لەمایک پۆمپیۆ وەزیری دەروەی ئەمریکا دەکەن ڤیزای بەپەلە بۆ مەزڵوم کۆبانێ ئامادە بکات بەمەبەستی بانگهێشت کردنی ناوبراو بۆ ئەمریکا. ئەم بانگهێشتە ...
ستاندەر بەپێی ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز لەکۆبوونەوەی دوێنێی کۆنگرێسی ئەمریکادا تورکیا تۆمەتبارکراوە بەبەکارهێنانی چەکی قەدەغەکراوی فۆسفۆری سپی، لەمبارەوە “جەیمس جێفری” نوێنەری تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا بۆ سوریا لەبەردەم ئەندامانی کۆنگرێس گوتی: هێزەکانی ئەمەریکا بەڵگەیان بینیوە لەسەر ئەنجامدانی تاوانی جەنگ لە سوریا لەلایەن هێزەکانی تورکیاوە لەمیانەی هێرشەکەیاندا بۆ سەر کوردەکانی سوریا، بۆ ئەم مەبەستەش ئەمریکا لێکۆڵینەوە دەکات لەهەوڵاکانی بەکارهێنانی ...
ستاندەر دوای ئەوەی دۆناڵد ترمپ هۆکاری نیگەرانی ئەمریکای لەکورد گەڕاندوە بۆ بەشداری نەکردنی کورد لە جەنگی دووەمی جیهانی لە بەرژەوەندی ئەمریکا، لە ئێستادا جەیمس جیفری نێردەی تایبەتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بۆ کاروباری سوریا هۆکاری پشت کردنە کوردەکان لەلایەن ئەمریکا ئاشکرا دەکات و ڕایدەگەنێت، کاتێک حزبە کوردیەکان ڕیفراندۆمی سەربەخۆیان ئەنجامدا بۆ جیابوونەوە لە عێراق هیچ پرسیان ...
ستاندەر دەربارەی هاوکاری کردنی ئاوارەکان و کوردەکانی رۆژئاڤا، “جوتیار عادل” وتەبێژی حوکمەتی هەرێم بەدەنگی ئەمریکای راگەیاندووە: “ئێمه خهڵكی خۆمان ببینین لهوبهر سنورهوه لهبرسی و سەرمادابن، بهوجۆره نابێت ئێمه لێیان بڕوانین , ئامادهین لهقوتی خۆمان ببڕین و بیدهینه ئاوارهكان و برا كوردهكانی خۆمان ئهگهرچی دۆخی ئابوری ههرێمی كوردستان دیاره، بهڵام سنور دانهخهین لهبهردهم هاتنی ئاوارهكان لهسوریا ...
ستاندەر ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بڵاوی کردۆتەوە ئەمرۆ سێشەم وەزیری بەرگری ئەمریکا “مارک ئیسپەر” سەردانی عێراق دەکات، بەپێی زانیارییەکانی رۆیتەرز وەزیری بەرگری ئەمریکا بەمەبەستی کشانەوەی هێزەکانیان لەسوریاوە بۆ عێراق سەردانی ئەو وڵاتەی کردووە و بریاریشە لەگەڵ هەریەک لە”عادل عەبدولمەهدی” سەرۆک وەزیران و وەزیری بەرگری عێراق کۆببێتەوە، پێشتر بەرپرسانی عێراق ئاشکرایان کردبوو ئەمریکا مۆڵەتی لەعێراق وەرنەگرتووە و ...