ستاندەر بەپێی بەدواداچونێکی ستاندەر لەکۆنگرەی ئەوجارەی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان سەڵاحەدین محمد بەهادین دەنگەکانی بەراورد بە کۆنگرەی ڕابردوو بەڕێژەیەکی بەرچاو کەمیکردووە و نەکەیشتۆتە ڕێژەی دو لەسەر سێی دەنگەکان. لەکۆنگرەی حەوتەمی ئەو حزبە سەڵاحەدین محمد بەهادین دەنگی ٨۰۱ ئەندامی کۆنگرەی بەدەستهێنابوو بەڵام لەکۆنگرەی ئەوجارە دەنگی ٥٤٦ ئەندامی لەکۆی ۹۰۰ ئەندام بەدەستهێناوە کە ناکاتە ڕێژەی دو لەسەر سێی ...
ستاندەر پەرلەمانتارێکی یەکێتی ئاشکرای دەکات بەم نزیکانە “دکتۆر بەرهەم ساڵح” دەگەڕیتەوە بۆ بەغدای پایتەخت، مەحمود خۆشناو پەرلەمانتاری یەکێتی بەپێگەی “المعلومە”ی راگەیاندووە: هاتنی بەرهەم ساڵح بۆ سلێمانی بۆ کاروباری حیزبی بووە و هیچ پەیوەندیەکی بە بەرەوپێشچونەکانی دۆخی ئێستای عێراقەوە نیە و لەماوەیەکی نزیکیشدا دەگەڕیتەوە بەغدای پایتەخت. لەلایەکی تر پەرلەمانتارێکی فراکسیۆنی سائیرون بەناوی “عەباس عەلێوی” ئاشکرای کردووە ...
ستاندەر ئەبوبەکر کاروانی کاندیدی ئەمینداری گشتی یەکگرتوو لەکۆنگرەی هەشتەمی حیزبەکەیدا لەمیانەی پێشکەشکردنی وتارێکیدا رایگەیاند: یەکگرتووی ئیسلامی بەقۆناغێکی گرینگ و هەستیاردا تێدەپەڕێت، دەشڵێت: دەبێت ئەم کۆنگرەیە بتوانێت گۆرانكاریی ڕیشەیی بكات لە كارەكانیدا. لەبەشێکی تری گوتارەکەیدا” ئەبوبەکر کاروانی” گوتی: پێویستە ئەندامانی كۆنگرە بوێربن لە بڕیارداندا، چونکە ئەگەر بوێر نەبین مێژوو بەجێماندەهێڵێت. شایەنی باسە یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان ئەمڕۆ ...
ستاندەر لە ووتاری م سلاح الدین لە كۆنگرەی 8 ی یەكگرتوو دانی بەوە نا كە ریفراندۆم لەبارچوە ،هۆكارەكەشی دایە ململانێی ناوەخۆ ، ئەوەش یەكەم جارە ئەندامێكی (ئەنجومەنی بالای ریفراندۆم)دان بەوە دەنێ كە ریفراندۆم شكستی هێنا ،
ستاندەر سەركردەی تەیاری حیكمە (بليغ أبو كلل) ئەو نهینیانەی ئاشكرا كرد كە لەنیوان كوتلەی بینا بەسەرۆكایەتی مالیكی و سەرۆك كۆمار روویدا ، بلیغ دەلیت سەرۆكی ئەو كوتلەیە زۆر بەبێئەدەبی گفت وگۆی كردوە ، لەسەرچاوەی تر ستاندەر زانیویەتی كە لەو گفت وگۆیە سەرۆك كۆمار پیی ووتون ئەگەر ئەو كاندیدەی ئیوە ڕابگەیەنم سەدان كەسی تر شەهید دەبن ...
ستاندەر شاناز ئیبراهیم ئەحمەد ئەندامی سەرکردایەتی گشتی یەکێتی لەنوسینێکیدا بەبۆنەی کۆتایهاتنی کۆنگرەی چوارەمی یەکێتی باس لە ژیاندنەوەی ڕێککەوتننامەی دەباشانی نێوان یەکێتی و گۆڕان دەکات و هیواخوازە ئەو کۆنگرەیە ببێتە هۆی ژیاندنەوەی ئەو ڕێککەوتنە. ناوبراو نوسیویەتی بەر لەهەرشتێک هیوادارم کۆنگرە و هەڵبژاردنی سەرکردایەتی نوێ ببێتە مایەی سەر لەنوێ داڕشتنەوە و پێداچونەوە بە سیاسەتی گشتی یەکێتییدا لە ...
سعید ههركی دەستور و یاسا و ژێر خانی ئابوری بەرهەمی سیستەمی سیاسی یە ، لەگرتنەبەری سیاسەتێکی ڕاست و دروست هیچ گومانی تێدانیە هەموو سیستەمەکە بەکۆی گشتی دروست دەردەچێت ،بەڵام خۆ ئەگەر پێچەوانەبوو ئەمە هەموو کایەکانی ژیان تێک دەچێت وێران دەبێت . بەسەرنج دانمان لە ووڵاتانی پێشکەوتوو دەبینین ئەوکاتە هەڵساونەتەوە و لەسەر پێی خۆیان وەستاون ، ...
ستاندەر: بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق لەسەر داوای ئەمریکییەکان دەستی لەکارکێشاوەتەوە، ڕۆژنامەی یو ئێس تودەی چاپی ئەمڕۆ ٢٧ی دیسێمبەر لە پاشکۆی دووەمی خۆرھەڵاتی ناوەڕاست-دا، ڕاپۆرتێکی لە سەر دۆخی عێراق بڵاوکردۆتەوە، لەپەرەگرافێکدا ئاماژەی بە نامەی دەستلەکارکێشانەوەکەی بەرھەم ساڵح سەرۆک کۆماری عیراق کردووە و بە یارییەکی زیرەکانەی وەسفکردووە کە دوای داوایەکی ئەمریکا ئەم کارەی کردووە. لەو ...
ستاندەر بەپێی راپۆرتێکی رۆژنامەی” شەرقلئەوسەت” ئەمریکا لەهەوڵی نێوەندگیری دایە لەنێوان حیزبەکانی رۆژئاڤای کوردستان، ئەمەش بەمەبەستی دروستکردنی گوتارێکی یەکگرتوو لەنێوان لایەنە سیاسییەکانی رۆژئاڤادا، لەدرێژەی راپۆرتەکەی ” شەرقلئەوسەتدا” هاتووە، بەرپرسانی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لەبنکەی سەربازی هێزەکانیان لەشاری “حەسەکە” خەریکی ئەنجامدانی دیدار و کۆبوونەوەن لەگەڵ بەرپرسانی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری باکوری رۆژهەڵاتی سوریا (رۆژئاڤا) و بەرپرسانی(ئەنەکەسە) لەپێناو دروستکردنی گوتارێکی یەکگرتوودا. شایەنی ...
ستاندەر بۆردی توێژینەوەی دەزگای ستاندەر نوێترین توێژینەوەی خۆی لەبارەی ئاییندەی یەكگرتوو لە پەراوێزی كۆنگرە لە ژێرناونیشانی (یەكگرتووی ئیسلامی لەبەردەم دوو ڕیانی كۆنگرە) بڵاودەكاتەوە، لە پێشەكی توێژینەوەكە هاتووە “هەوڵدراوە لە هەڵسەنگاندنەكان، ئەوەندە فایلەكان هەلنەدرێتەوە، چونكە لەو دەمە یەكگرتوو لە دۆخی ئۆپۆزیسۆنەو سەروبەری كۆنگرەشە، بای ئەوەندە نەرێنیەكان دیاری دەكرێت كە یارمەتیدەر بێت لەو قەیرانانەی تییكەوتوە –یان وەك ...