ستاندەر سەرچاوەیەکی باڵا لە نێو یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان بە ستاندەری ڕاگەیاند لەنێو یەکگرتوی ئیسلامی هەوڵێک هەیە بۆ ڕازیکردنی ئەمینداری ئێستای ئەو حزبە بۆ ئەوەی لەکۆنگرەی ئەوجارە کە بڕیارە شەممەی داهاتوو بەڕێوەبچێت خۆی هەڵنەبژێرێتەوە و دەستبەرداری خۆکاندیدکردن بێت. لەکۆنگرەی ئەوجارەی یەکگرتوو چوار کەس خۆیان بۆ پۆستی ئەمینداری گشتی یەکگرتوو کاندید کردووە کە یەکێکیان ئەمینداری ئێستای یەکگرتووە، ...
ستاندەر سامان گەرمیانی، ئەندامی پێشووی سەرکردایەتی یەکێتی،یەکێک لەو سەرکردانەی یەکێتی کە نەیتوانی پارێزگاری لە شوێنەکەی بکات لەسەرکردایەتی یەکێتی ڕایگەیاند،تا کاتژمێر چوار و نیوی بەیانی، دووەم دەنگی سەر ئاستی بازنەی گەرمیان بووم، پێیانوتم:دووەم دەنگیت و دەرچوویت، کەچی دواتر بەقودرەتی قادر، ناوەکەم دیار نەما. سامان گەرمیانی بە دەنگی ئەمریکاشی وتووە،من لەگەڵ لاهور تاڵەبانی نزیک بووم، گەنجێک بوو، حەزم ...
ستاندەر عوسمان بانیمارانی، سەرکردەی پێشووی یەکێتی و یەکێک لە کاندیدانی دەرنەچووەکانی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی بە ماڵپەری باسنیوزی راگەیاند، لە پرۆسەی هەڵبژاردندا لە میانی کۆنگرەی چوارەمی یەکێتی، دەرنەچوێندرام. هەروەها ووتیشی،لە کاتی خۆیدا ئەوانە ئاشکرا دەکەم، شایەنی باسە هەریەکە لە سامان گەرمیانی و بەرزانی ئەحمەد کوردە و نەرمین عوسمان و هەڵۆ پێنجوێنی و عوسمان بانیمارانی،کە ئەندامی سەرکردایەتی پێشوی یەکێتی ...
ستاندەر کەمێک پێش ئێستا سەرۆک کۆماری عێراق دکتۆر بەرهەم نامەی دەستلەکارکێشانەوەی لە پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق ئاڕاستەی ئەنجوەنی نوێنەرانی عێراق کرد، بەپێی زانیاریەکانی ستاندەر،بەهۆی زۆری فشاری لایەنە سیاسیەکانی عێراق لەسەر دیاریکردنی کەسێک بۆ کاندیدکردنی بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراق کە دڵخوازی شەقامی عێراقی نەبێت ئەو بڕیارەی داوە، سەرۆک کۆمار لە نامەی دەستلەکارکێشانەوەکەیدا ئامژەی بەوەکردووە،هیچ خێرێک ...
ستاندەر هۆشیار عبداللە پەرلەمانتاری بزوتنەوەی گۆڕان لەئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەبەیانامەیەکدا ئاشکرای دەکات کەوا ڕێکەوتنی گەورە و مەترسیدار لەنێوان لایەن گەورەکانی عێراق و حیزبی کوردیش کراوە سەبارەت بەتێپەڕاندنی یاسای هەڵبژاردن، بەتایبەت ئەو ڕێکەوتنەی کەلەسەر چۆنێتی دابەشكردنی بازنەكان و مسۆگەركردنی كورسیی حزبەكان و ناوچە جێناكۆكەكان كراوە. هۆشیار عبداللە لەبەشێكی تری بەیانامەکەیدا دەڵێت: هەڵەیەكی گەورە لە یاسای هەڵبژاردنەكاندا هەیە ...
ستاندەر رەجەب تەیب ئەردوگان سەرۆک کۆماری تورکیا لەمیانەی پێشکەشکردنی وتارێکیدا رایگەیاند: هێز رەوانەی لیبیا دەکەین، ئەمەش لەپێناو پارێزگاری کردن لەحکومەتی ئەو وڵاتە، لەدرێژەی وتارەکەیدا ئەردوگان گوتی: رۆژی ٨ ی مانگی داهاتوو داواکاری حکومەتی لیبیا بۆ ڕەوانەکردنی هێزی تورکیا بۆ ئەو وڵاتە جێ بەجێ دەکەین، ئەمەش لەپێناو پارێزگاری کردن لە حکومەتی لیبیا و دوبارە نەبوونەوەی کودەتای ...
بەڵگەنامەیەکى مێژوویى مەترسیدار دژى مەسەلەى کورد لە سوریا و تورکیا و عێراقدا.. ڕێکەوتنامەى ((ئەدەنە))ى ساڵى 1998 و هەڵوێستى تورکیا و سوریا لەبەرامبەر کورد و پەکەکەدا.. ========================== نهوزاد عوسمان • پێشەکیەکى مێژوویى: دیاریکردنى سنورى نێوان تورکیا و سوریا لە میانەى ئەو هۆکارانەى کە جەنگى جیهانى یەکەم دروستیکردن پێویستى بە ڕێکەوتنێکى تورکى- فەڕەنسى دەکرد بەهۆى ئەوەى فەڕەنسا ...
دلشاد مهجید لە ڕۆژی ١١/٢٥ ی ئەمساڵ ھەر پێنج حزبی کوردستانی لەبەغداد( نەوەی نوێ و ئایندە بە ( ٤) نوێنەر، بزووتنەوەی گۆران بە ( ٥) نوێنەر ، کۆمەڵی ئیسلامی بە (٢) نوێنەر ، یەکگرتووی ئیسلامی بە (٢) نوێنەر ، ھاوپەیمانیەکەی دکتۆر بەرھەمیش بە ( ٢) نوێنەر ) یەکەم کۆبوونەوەی خۆیان سازدا.. بڕیاری پێکھێنانی گروپی ١٥ ...
ئارام سەعید پێش دەستپێک پرسیارێکی گرنگ هەیە کە ئەویش لەبەرژەوەندی کێ یە مێژوی نەوشیروان مستەفا لەکەدار بکرێت؟ کێن ئەوانەی سود لەوە دەبینن؟ نەوشیروان مستەفا سەرەرای تەمەنیکی دریژ لە سیاسەتکردن و خەباتی شاخ، دەساڵی کۆتایی ژیانی لەخۆبردوییەکی گەورە ی هەبوو کە شانی دایە بەر خەباتێکی سەخت ئەویش روبەروبونەوەی گەندەڵیی و سیاسەتی هەردوو حزبی سەرەکی پارتی و ...
ستاندەر بەگوێرەی بەدواداچونێک ماڵی شێخ جەنگی براوەی یەکەمی کۆنگرەن و ئەو کاندیدانەشی لەسەر د.بەرهەم ساڵح حیسابن هیچیان دەرنەچوونە. بەپێی بەدواداچونی ئاوێنە، دوا ئەنجامی جیاكردنەوەی دەنگەكان، لاهورو ئاراس شێخ جەنگی برای براوەی سەرەكی چوارهەمین كۆنگرەی یەكێتی بون. كۆسرەت رەسوڵ لەبری خۆی دو كوڕەكەی (شاڵاوو دەرباز)ی هێنایە پێشەوە. بەرهەم ساڵح كرایە ئامانجو جگە لەوەی خۆی بەتەزكیە چوە ...