ستاندەر
كەمێك پێش ئێستا سولێمان سۆیلۆ وەزیری ناوخۆی توركیا لە راگەیەنراوێكدا دەستی لە پۆستەكەی كێشایەوە، ئەویش بەهۆی ئەو رەخنە زۆرەی كە لەسەر راگەیاندنی قەدەغەی هاتووچۆ بۆ دوو رۆژی رابردوو ڕووبەروی بویەوە، بەگوێرەی بۆچونی پسپۆران ئابوری توركیا بەهۆی ئەو بریارە زیانی زۆری بەركەوتووە، بریارەكە لە پەراوێزی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی كۆڕۆنا لە لایەن وەزارەتی ناوخۆی توركیا راگەیەنرا.
ناوبراو لە راگەیەنراوەكەیدا هەروەها داوای لێبوردنی لەگەلی توركیا و سەرۆكی ئەو وڵاتە كرد و رایگەیاند مەبەستی ئەوە نەبوە زیان بە وڵاتەكەی بگەیەنێت بەڵكو بە نیەتێكی پاشەوە ئەو بریارەی داوە.