دواین زانیاری لەبارەی بۆردومانی فرۆکەکانی تورکیا لە زینی وەرتێ

لەلایەن ستاندار Posted on 283 جار بینراوە

ستاندەر

دوای ئەوە لەبەرەبەیانی ئەمڕۆوە فڕۆکە جەنگیەکانی تورکیا بە نزمی لە ئاسمانی زینی وەرتێ و باڵەیان دەسوڕانەوە و چاودێری ناوچەکەیان دەکرد کەمێک بەر لە ئێستا لۆفەی سیپانی و کانیێ ستێرۆکانی لە زینی وەرتێ و سێکانیان و، کونەکۆتری لەدۆڵی باڵەیان بۆردوومان کرد،  هەرچەندە تاکو ئێستا زەرەروو زیانەکانی بۆردوومانەکە دیار نییە بەڵام تاکوو ئێستا فڕۆکە جەنگیەکانی تورکیا لەئاسمانی ئەو ناوچانە دەسوڕێنەوە.

جێگای باسە زیاد لە 8 مانگە فڕۆکەی چاودێری تورکیا بەردەوام چاودێری قەندیل وگوندەکانی ئەو بنارە دەکات، بەدوای فڕۆکەی چاودێریش هەندێک جار فڕۆکەی جەنگی دێت و بۆردومانی ئەو ناوچانە دەکات.

ئەوە لەکاتێکدایە ئەو شوێنانەی زینی وەرتێ کە ئەمشەو بۆردوومانکراون چەند ڕۆژێک بەر لە ئێستا  هێزێکی یەکەی حەفتای یەکێتی وهێزی هاوبەشی لیوای حەوتی پیادەی سۆران لەو شوێنە جێگیرکراوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.