راپۆرتێكی نهێنی: داواكاریەكانی توركیا لە ئه‌مریکا لەبارەی پەكەكە ئاشكرادەكات

لەلایەن ستاندار Posted on 553 جار بینراوە

ستاندەر

بەگوێرەی راپۆرتێك كە بالوێزخانەی ئەمریكا لە ئەنقەرە ئاراستەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكای كردووە چەند زانیاریەك لەبارەی چۆنیەتی بەرەنگاربونەوەی پەكەكە خراوەتە روو.

لە بەشێكی راپۆرتەكە ئاماژە بۆ داواكاریەكانی توركیا كراوە لە ئەمریكا بۆ كۆنترۆلكردنی زیاتری پەكەكە و چالاكیەكانی لە عێراق، توركیا داوای كردوە ئەمریكا بەهیچ شێوەیەك لە عێراق مامەلە لەگەل پەكەكە و لایەنەكانی نزیك لەوان نەكەن. لەبارەی كەمپی مەخمور توركیا داوای كردووە بەیەكجاری ئەو كەمپە دابخرێت و رایگەیاندووە لەژێر كاریگەری پەكەكەیە.

دەقی راپۆرتەكە بخوێنەوە

راپۆرتی نهێنی ژماره‌ 07ANKARA548
ئاماده‌کراو له‌ 12-03-2007
له‌ باڵیۆزخانه‌ له‌ ئه‌نقه‌ره‌ بۆ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌
پێداچونه‌وه‌ و پۆلێنکردنی: باڵیۆز Wilson Joseph
بابه‌ت: نێرده‌ی تایبه‌ت بۆ به‌رنگاربونه‌وه‌ی په‌که‌که ‌ RALSTONتاوتوێی هه‌نگاوه‌ واقیعیه‌کان ده‌کات
2- له‌ گه‌ڵ باڵیۆز نارده‌ی تایبه‌تی ئه‌مریکا بۆ به‌ره‌نگابونه‌وه‌ی په‌که‌که‌ ژه‌نه‌رال Joseph Ralston له‌ گه‌ل هاوپیشه‌که‌ی ژه‌نه‌راڵ Edip Baser له‌ ئه‌سته‌نبول له‌ 8 ئازار یه‌کتریان بینی.
Baser به‌رێوه‌به‌ری گشتی کاروباری ئاسایشی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ Hayati Guven و ستافه‌که‌ی له‌ گه‌ڵدا بو. Baser چاوی به‌و دۆسیه‌یه‌ی باڵیۆزخانه‌ی تورکیا له‌ واشنتۆن له‌ 21 شوبات دابویان به‌ ژه‌نه‌راڵ ڕالستون خشانه‌وه‌. باسه‌ر داوای کرد که‌ هه‌ر دو لا نا‌مه‌که‌ بگه‌یه‌نن به‌حکومه‌تی عێراق، یه‌ک تا دو‌ هه‌فته‌ دواتریش کۆبونه‌وه‌ی سێ قۆڵی ساز بکرێت. هه‌روه‌ها باسی دیبا‌تی سیاسی له‌ تورکیا له‌سه‌ر په‌یوه‌ندی فه‌رمی له‌ گه‌ڵ کورده‌کانی عێراق کرد، ئاماژه‌ی دا به‌وه‌ی له‌ کاتێکدا ریتۆریکی کوردی عێراق زیاتر وروژێنه‌ر وتو‌ند بێت  ئه‌گه‌ره‌کانی به‌رده‌میان بۆ په‌یوه‌ندیکردن که‌م ده‌بنه‌وه‌.

3- راڵستون و باسیر رێکه‌وتن هه‌ر تاوتوێکردنێکی بابه‌تی دوه‌م ( گرتن و راده‌ستکردنه‌وه‌ی سه‌رکرده‌کانی په‌که‌که‌) له‌ که‌ناڵه‌ جیاکاندا‌ ئه‌نجام بدرێن. سه‌باره‌ت به‌ داوای تورکیا له‌ حکومه‌تی عێراق تا راگه‌یاندنێکی توند بۆ ئیدانه‌کردنی په‌که‌که‌ بڵاوبکاته‌وه‌ و واژۆی رێکه‌وتنی دژه‌ تێرۆریزمی نێوان تورکیا و عێراق بکات، راڵستون پێی وابو ده‌رکردنی راگه‌یاندنێکی له‌و جۆره‌ له‌لاین حکومه‌تی عێراقه‌وه‌ سه‌رکه‌وتو نه‌بێت و له‌ پراکتیکدا کاریگه‌ری ئه‌وتۆی نابێت و پێی باشتر بو داوا له‌ حکومه‌تی عێراق بکرێت راگه‌یاندنی ئه‌یلولی 2006 بخاته‌ کار و ئه‌ویش به‌ده‌رکردنی بریارێک بۆ قه‌ده‌غه‌کردنی هه‌مو جۆره‌ مامه‌ڵه‌یه‌ک ( یاخود مامه‌ڵه‌ی تایبه‌ت وه‌ک له‌ بواری چه‌کدا) له‌ گه‌ڵ په‌که‌که‌.

4- پوخته‌ی ئه‌م خاڵه‌: هه‌ر دو به‌رپرسی تو‌رکی پێداگریان له‌ ده‌رکردنی راگه‌یاندنه‌که‌ کرد و باسیر وتی حکومه‌تی تورکیا سه‌یری پێشنیازه‌که‌ی راڵستون ده‌کات.
5-  راڵستون سه‌باره‌ت به‌داخستنی کامپه‌کانی په‌که‌که‌ له‌سه‌ر سنوری عێراق و تورکیا پێشنیازی کرد تورکیا کامپێک که‌ به‌لایه‌وه‌ له‌ هه‌مویان گرنگتره‌ دیاری بکات و داوا له‌ حکومه‌تی عێراق بکات دایبخه‌ن، چونکه‌ سه‌لمێندراوه‌ واقیعی نیه‌ داوایان لێ بکرێت هه‌مو کامپه‌کان دابخه‌ن و داوایه‌کی له‌و جۆره‌ هیچ ئاکامێکی نابێت. ده‌شکرێت دواتر هێزه‌ سنوریه‌کانی تورکیا و عێراق چاودێری کامپه‌که‌ بکه‌ن تا دڵنیابن که‌ به‌داخراوی ده‌مێنێته‌وه‌. راڵستون جه‌ختی کرده‌وه‌ که‌ ئه‌مریکا تێده‌گات داخستنی یه‌ک کامپ کافی نیه‌، به‌ڵام ده‌بێت به‌دوای ئه‌و ئامانجانه‌دا برۆین که‌ وه‌ک نمونه‌ دوباره‌ بکرێنه‌وه‌. باسیر رازی بو که‌ ورده‌کاریه‌کانی چه‌ند کامپێکی په‌که‌که‌ بدات بۆ داخستنیان و داواشی له‌ راڵستون کرد ئه‌مریکا پێشنیازه‌کانی بنوسێت و ئه‌ویش رازی بو.

کامپی مه‌خمور
6- Guven باسی لێدوانه‌کانی کۆمسیۆنی باڵای په‌نابه‌رانی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتوه‌کان له‌ گه‌ڵ تورکیا و عێراق له‌ 5 ئازار له‌سه‌ر کامپی مه‌خمور کرد، هه‌رچه‌نده‌ هه‌ر سێ لایه‌ن گه‌یشتنه‌ رێکه‌وتنی ته‌واو له‌ سه‌ر ده‌قێکی رێکه‌وتنه‌که‌ سه‌باره‌ت به‌گه‌رانه‌وه‌ی ئاره‌زومه‌‌ندانه‌ی نیشته‌جێبوانی کامپه‌که‌‌ بۆ تورکیا، هه‌روها گه‌یشتنه‌ ده‌رئه‌نجامی هاوبه‌شیش که‌ ده‌بێت کۆمسیۆنی باڵا پێشنیازی رێکه‌وتنێکی تر ئاماده‌ بکات بۆ چاره‌سه‌ری مه‌ودا درێژ بۆ ئه‌وانه‌ی نایانه‌وێت بۆ تورکیا بگه‌رێنه‌وه‌، هه‌ر سێ لا ئه‌م بابه‌ته‌ له‌ کۆبونه‌وه‌ی ناوه‌راستی مانگی نیسان له‌ جنێف باس ده‌که‌ن.
7- Guven گله‌یی کرد که‌ ئیدیعای ئه‌مریکا و نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتوه‌کان که‌ عه‌ناسره‌کانی په‌که‌که‌ له‌ کامپه‌که‌ لابراون راست نیه‌، وتیشی به‌پێی هه‌ڵسه‌نگاندنی ده‌زگای هه‌واڵگری تورکیا به‌رپرسی کامپه‌که‌ و 31 که‌س له‌ 43 ئه‌ندامی هه‌ڵبژێردراو بۆ ئه‌نجومه‌نی کامپه‌که‌ ئه‌ندامی په‌که‌که‌ن. له‌ درێژه‌ی قسه‌کانیدا باسی مانگرتن له‌ خواردنی 12-15 نیشته‌جێی کامپه‌که‌ی کرد وه‌ک پرۆتێست دژ به‌شێوازی مامه‌ڵه‌کردنی عه‌بدوڵلا ئۆجه‌لان له‌ زینداندا، هه‌روه‌ها ئیدیعای کرد ئه‌مه‌ و چه‌ند روداوێکی تر ده‌یسه‌لمێنن که‌ نیشته‌جێبوانی کامپه‌که‌ ئازاد نین له‌ بریاردان بۆ گه‌رانه‌وه‌ بۆ تورکیا. راشیگه‌یاند ده‌بێت ده‌رکردنی په‌که‌که‌ زۆر رون و ئاشکرا بێت پێش ئه‌وه‌ی واژۆی رێکه‌وتنی سێ قۆڵی واژۆ بکه‌ن.
8- ژه‌نه‌راڵ رالستون پیرۆزبایی له‌ Guven کرد بۆ سازدانی ده‌قی رێکه‌تنامه‌ی سێ قۆڵی، ئه‌مه‌ له‌ کاتیكدا مه‌سه‌له‌ی به‌رپرسی که‌مپ و چه‌ند هه‌ڵچونی ده‌رونی نیشته‌جێبوانی کامپه‌که‌ مایه‌ی مه‌راقن، رالستون جه‌ختی کرده‌وه‌ له‌وه‌ی نابێت تورکیا ئامانجی‌ سه‌ره‌کی له‌ یادبکات، ئه‌ویش داخستنی کامپه‌که‌یه‌. Guven و باسیر ئاماژه‌یان دا که‌ تورکیا سوره‌ له‌ سه‌ر داخستنی کامپه‌که‌.
9- داواکاری تری تورکیا: باسیر داوای کرد ئه‌مریکا رێنمایی سه‌رجه‌م کارمه‌ندانی له‌ عێراق بکات که‌ هیچ په‌یوه‌ندیه‌ک به‌ په‌که‌که‌ و گروپه‌ په‌یوه‌نداره‌کانه‌وه‌ نه‌که‌ن،
باسیر باسی کۆبونه‌وه‌ی 8 ئازار له‌ سه‌ر ئاستی جێگری وه‌زیر ” وڵاتانی دراوسێ” له‌ به‌غداد کرد و پێشنیازی کرد مه‌سه‌له‌ی په‌که‌که‌ بابه‌تێکی کۆبونه‌وه‌که‌ بێت. له‌ کۆتاییدا داوای هه‌ماهه‌نگی تۆکمه‌تری هه‌واڵگرئ نێوان ئه‌مریکا و تورکیا له‌سه‌ر په‌که‌که‌ کرد.
10- له‌ سه‌ر بابه‌تی په‌یوه‌ندی له‌ گه‌ڵ په‌که‌که‌، ژه‌نه‌راڵ رالستون جه‌ختی کرده‌وه‌ له‌ هه‌ڵوێستی نه‌گۆری حکو‌مه‌تی ئه‌مریکا که‌ په‌که‌که‌ رێکخراوێکی تێرۆریسته‌ و له‌ گه‌ڵیاندا په‌یوه‌ندی ناکه‌ن. به‌شێک له‌ یه‌که‌کان له‌ عێراق چه‌ند جارێک به‌هه‌ڵه‌ په‌یوه‌ندیان له‌ گه‌ڵ گروپه‌کانی سه‌ر به‌ په‌که‌که‌ کردوه‌ و وتیشی به‌ توندی کار ده‌که‌ن ئه‌مه‌ رونه‌داتوه‌. رالستون له‌ سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌ قسه‌ی له‌ گه‌ڵ کۆماندۆی گشتی Petraeusکردوه‌ که‌ به‌ده‌وری خۆی پێی باش بو له‌ گه‌ڵ کۆماندۆیه‌کی‌ باڵای تورکیا دابنیشێت و ئه‌و بابه‌ته‌ باس بکرێت.
11- باڵیۆز رایگه‌یاند که‌ یه‌کسه‌ر دوای کۆبونه‌وه‌ی 10 ئازار له‌ به‌غداد به‌لایه‌نی که‌مه‌وه‌ یه‌ک کۆبونه‌وه‌ له‌ سه‌ر ئاستی وه‌زیر ساز ده‌کرێت و داوامان له‌ حکومه‌تی عێراق کردوه‌ که‌ بابه‌تی ئاسایش خاڵێکی ئه‌جندای کۆبونه‌وه‌که‌ بێت. ره‌نگه‌ به‌شداربوانی کۆبونه‌وه‌که‌ هه‌لیان بۆ نه‌ره‌خسێت باسی په‌که‌که‌ بکه‌ن، به‌ڵام له‌ کۆبونه‌وه‌ی دواتر له‌ پێشه‌کی بابه‌ته‌کان ده‌بێت.
باڵیۆز کۆرته‌یه‌کی هه‌ماهه‌نگئ هه‌واڵگری ئه‌مریکا و تورکیای له‌ سه‌ر په‌که‌که‌ باسکرد.
12- تێکستی نامه‌ی تو‌رکیا که له‌ 21 شوبات‌ دراوه‌ به‌ ژه‌نه‌راڵ رالستون.

نامه‌که‌ی 21 شوبات 2007
له‌ سه‌ر بنه‌مای لێکتێگه‌یشتنی هاوبه‌ش نێوان نارده‌ تایبه‌یته‌کان بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی په‌که‌که له‌ ئاکامی کۆبونه‌وه‌یان له‌ 30 کانونی دوه‌م 2007 له‌ ئه‌نقه‌ره، حکومه‌تی تورکیا پێشنیاز ده‌کات ئه‌م ئیجرائاتانه‌ له‌لایه‌ن نێرده‌ تایبه‌ته‌کانه‌وه‌ له‌ کۆبونه‌وه‌ی داهاتویاندا په‌سند بکرێن، به‌مه‌به‌ستی تۆکمه‌کردنی هاوکاری نێوان تورکیا و ئه‌مریکا و عێراق بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی چالاکیه‌کانی په‌که‌که‌ / کۆنگره‌ی گه‌ل له‌ باکوری عێراق ئیجرائاتی پێویست بۆ دژایه‌تیکردنی په‌که‌که‌ په‌سند بکرێن:
آ- حکومه‌تی عێراق رایبگه‌یه‌نێت که‌ په‌که‌که‌ / کۆنگره‌ی گه‌ل رێکخراوێکی تێرۆریسته و نیه‌تی خۆی له‌ رونکردنه‌وه‌یه‌کدا رابه‌گه‌یه‌نێت له‌سه‌ر رۆشنایی ره‌شنوسی رێکه‌وتن بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی تیرۆریزم که‌ له‌ شوباتی 2006 دراوه‌ به‌ حکومه‌تی عێراق.
ب- گرتنی سه‌رکرده‌کانی په‌که‌که‌ که‌ له‌ باکوری عێراقن و راده‌ستکردنیان به تورکیا، به‌تایبه‌ت موراد قه‌ره‌یلان، دوران که‌لکان، مسته‌فا کاراسو و جه‌میل بایک. له‌ سه‌ر ئه‌مانه‌ زانیاری ورد له‌ گه‌ڵ کۆپی رونکردنه‌وه‌کانی ئینته‌رپۆڵ دراون به‌ حکومه‌تی عێراق.
ج- کۆتایی هێنان به‌ کامپه‌کانی په‌که‌که‌ / کۆنگره‌ی گه‌ل، ئه‌مه‌ش به‌و کامپانه‌ی ناوچه‌ی سینات-هه‌فتانیان ده‌ست پێبکرێت، له‌ ناوچه‌کان به‌درێژایی سنوری عێراق و تورکیا له‌ رۆژئاواوه‌ به‌ره‌و رۆژهه‌ڵات به‌رده‌وام بێت و دواتر چاودێری و کۆنترۆڵی هاوبه‌شیان بۆ بکرێت. کۆتایی تێکسته‌که‌
13- ژه‌نه‌راڵ رالستون پێشئه‌وه‌ی ئه‌نقه‌ره‌ به‌جێبهێڵێت هه‌لی بۆ نه‌ره‌خسا له‌ سه‌ر ئه‌م په‌یامه‌ قسه‌ بکات. WILSON

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.