ستاندەر وەزیرێكی پێشووی عێراق حكومەتی هەرێم بە بەرپرسیار دەزانێت لەبەرامبەر ئەو دۆخەی ئێستای هاوڵاتیانی هەرێمی تێكەوتووە و رایدەگەیەنێت نەیانتوانیوە سوود لە نیەتپاكی كازمی وەربگرن. محهمهد شیاع سودانی، وهزیری پێشووی بازرگانیی عێراق و ئهندامی ئێستای ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگهیاند، ڕاگرتنی پشكی ههرێم لهلایهن بهغداوه كه بههۆی ههڵهی بهرپرسانی ههرێمهوه بوه، زیانی گهورهی به خهڵكی كوردستان گهیاندووه، ...
ستاندەر جهعفهر ئیبراهیم ئیمینكی راوێژكاری باڵای نێچیرڤان بارزانی سهرۆكی ههرێمی کوردستان و ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی لەبارەی شەرەكانی نێوان توركیا و پەكەكە لەسنوری هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت: لایەنی سەرەکی سەرکردایەتی هەرێمی کوردستانە پێویسته بجووڵێت و تەنیا رۆڵی سەرکۆنە و سەیرکردن و قوربانیدان نەبێت.هەردوولایەنی رووبەڕبوونەوەکە بەزەییان نییە کاتێکدا رووبەڕووی لایەنێکی لاواز دەبنەوە”. ناوبراو لەوتارێك لەژێر ناونیشانی “بژاردەی ...
ستاندەر پێگەی وەسیقەنێتی عێراق لە بەدواداچونێك رایدەگەنێت، وەفدی هەرێمی كوردستان لەگەل بەغدا نەگەیشتونەتە رێكەوتن، هۆكارەكەشی ئەوەیە بەغدا لە پێگەی هێزەوە دانوستانی لەگەل هەرێم كردووە نەك لاوازی، لەبارەی مەرجەكانی بەغدا بۆ سەر هەرێم ئاماژەی بەچەند خالیك كردووە، گرنگترینیان: بەغدا داوای لە هەرێم كردووە دەسەڵاتی تەواوی بەسەرداهاتەكانی هەرێم لە خالە سنوریەكان و باج و نەوت هەبێت بەرامبەر ...
ستاندەر مامۆستایەكی زانكۆ لە هەولێر لە پەیامێكدا كە ئاراستەی مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عێراقی كردووە داوای لێدەكات لەبارەی چارەنووسی مووچەی فەرمانبەرانی هەریم بڕیاری یەكلاكەرەوە بدات. د.رەعد رەفعەت، مامۆستای زانكۆی سەڵاحەدیین لەژێرناونیشانی (بانگەوازێك لە گەلی كوردەوە) پەیامێكی ئاراستەی سەرۆك وەزیرانی عێراق كردووە داوای گواستنەوەی راژەی فەرمانبەران بۆ بەسەر بەغدا دەكات و لە بەشێكی پەیامەكە هاتووە:” پابهندكردنى ...
ستاندەر ئاژانسی (باسنیوز) كە میدیایەكی حیسابكراوە لەسەر پارتی، رایگەیاندووە لە سەرچاوەیەكی ئاگاداری نێو سەركردایەتیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانەوە زانیاریمان دەستكەوتووە، حەڤدە ئەندامی سەركردایەتیی یەكێتی تووشی پەتای كۆرۆنا بوون و ئەندامانی مەكتەبی سیاسیشیان لەنێو دایە. نوسیویەتی لە مەكتەبی سیاسی یەكێتی هەریەك لە قادر عەزیز و رزگار عەلی تووشی كۆرۆنا بوونە. جێی باسە بە فەرمی تاكو ئێستا یەكێتی ...
ستاندەر وەفدی هەرێمی كوردستان نەگەیشتونەتە رێكەوتن لەگەل بەغدا لەسەر پرسی بودجە و شایستەی دارایی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان و رادەستكردنی نەوت بە بەغدا و فرۆشتنی لە رێگای كۆمپانیای سۆمۆوە. بەپێی زانیارییەکانی كەناڵی نەوت و گازی كوردستان، عێراق بە مەرجەکانی کورد رازی نەبووەو، ئەو بڕە پارەیەش نادات کە کورد داوای کردووە، ئامادەش نییە داهاتی نەوت لە بری نەوت وەربگرێت. ...
ستاندەر بڕیارە سبەی یەكشەممە سەركردایەتی یەكێتی لەبارەی دۆخی ئێستای كوردستان و پرسی مووچە و چەند پرسێكی تر كۆببێتەوە. د.سۆران جەمال تاهیر، ئەندامى مەکتەبى سیاسى یەکێـتى نشتیمانى کوردستان لەمبارەیەوە بە ئێس ئێن ئێنی راگەیاندووە: “سبەى یەکشەممە کۆبوونەوەى سەرکردایەتى یەکێتى لە شارى سلێمانى بەڕێوە دەچێت و وتوێژ لە بارەى سەرجەم ئەو پرسانە دەکرێت کە ئێستا دەگوزەرێت لە ...
ستاندەر ئەمڕۆ هاوسەرۆکایەتیی دەستەی بەڕێوەبەریی کۆما جڤاکێن کوردستان- کەجەکە، پەیامێکی لەبارەی دەستدرێژیەكانی توركیا بڵاوکردەوە. کەجەکە هۆشیداریداوە كە دەوڵەتی تورک دەیەوێت ئەو جوگرافیایەی ئیمپراتۆریی عوسمانی تیایدا باڵادەست بووە، داگیر بکاتەوە و بیخاتەوە بندەستی خۆی، ڕاشیدەگەیەنێت:”وتەکانی عەمرۆ موسا وەزیری دەرەوەی پێشووی میسر، کە وتبوی تورکیا هێرش دەکاتە سەر وڵاتانی عەرەبی و دوژمنایەتیی عەرەبەکان دەکات، جارێکیتر بۆ ریسواکردنی ...
ستاندەر د.فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق رایدەگەیەنێت حكومەتی هەرێم گرێبەستی لەگەل 55 كۆمپانیای بواری نەوت كردوە تا ئێستا بۆ بەرهەم هێنانی نەوت، بەشێكیشیان ئێستا كشاونەتەوە. ناوبراو لەبارەی فرۆشتنی نەوت بە ئیسرائیل رایگەیاندووە حكومەتی هەرێم گرێبەستی لەگەل چەند كۆمپانیایەك كردووە بۆ بە بازاركردنی نەوتی هەرێم، لەكاتی فرۆشتنیشی بەشێكی ئەو نەوتە دەفرۆشترێتە ئیسرائیل. وەزیری دەرەوەی عێراقیش وتی ...
ستاندەر هۆشیار زێباری سەرکردەیەکی “پ د ک” لە نوسینێکی تویتەر ڕایدەگێنێت چڕی پەلامار و هێرشە سەربازیەکانی ئەو دوایانەی تورکیا گۆڕانکاریەکی جیوسیاسی مەترسیدارە، و چڕی هێرشەکانیش جێگەی نیگەرانی و گومانە. ئەو سەرکردەیەی پارتی گوتوشیەتی بانگەوازی سەرکردەکانی تورکیا بۆ زیندوکردنەوەی داگیرکردنی موسڵ گرینگترین هۆکاری گومانمانە لە هێرشەکانی ئێستای ئەو وڵاتە.