ستاندەر عەبدولڕەحمان مستەفا کاندیدی دەرنەچووی وەزارەتی داد لە کابینەکەی مستەفا کازمی لەڕونکردنەوەیەکیدا ئاشکرای دەکات کە کەمال کەرکوکی داوای لێکردووە کاندیدی وەزارەتی داد بێت و ڕەتیدەکاتەوە کاندیدی یەکێتی یان دکتۆر بەرهەم بووبێت. چاودێرێکی سیاسیش پێیوایە هۆکاری دەرنەچوونی عەبدولڕەحمان مستەفا ئەوە بووە ناوبراو کاندیدی پارتی بووە لەکاتێکدا ئەو وەزارەتە پشکی یەکێتیە، دەشڵێت گومان دەکەم فواد حسێنیش کە ...
نەبەز جەلال پاش ددان بەخۆداگرتن و پشتیوانیەکی زۆری بزوتنەوەی گۆڕان، بۆ گەڕاندنەوەی ئاشتەوایی و هێمنی پرۆسەی سیاسی و یەکگرتوویی هەرێمی کوردستان، وەک هێزیکی کاریگەری سیاسی ناوچەکە ، کەوتۆتە دۆخێکی ئاڵۆز و ھەڵواسراوەوە لە ئاڕاستەی کار و بڕیاری سیاسییدا، بێگومان گۆڕان وەک دەنگ، ڕوونكردنەوەو پەیامی دیار و ئاشکرای ھەیەو ئاڕاستەکانی ڕوونن، بەڵام سستی لە کرداری بەرجەستەو ...
ستاندەر بەپێی زانیاریەکانی ستاندەر بزوتنەوەی گۆڕان و یەکێتی نیشتیمانی لەئێستادا لێژنەیەکیان پێکهێناوە بۆ تاوتووێکردنی گۆڕانکاریەکانی ئەو دوایانەی عێراق و هەرێم، و کارکردن بۆ واژۆکردنی ڕێککەوتننامەیەکی نوێ لەنێوانیاندا کە خاڵەکانی ڕێککەوتننامەکەی دەباشان بگرێتە خۆ. جێگای باسە کۆبوونەوەکەی پەڕلەمانی کوردستان بۆ هەڵگرتنی پارێزبەندی لەسەر پەڕلەمانتار سۆران عومەر ناڕەزایەتی زۆری حزبەکانی هەرێمی بەدوایخۆیدا هێنا و بزوتنەوەی گۆڕانیش بەنیازە ...
ئازاد جەلال ـ سلێمانى من بۆچوونێکى جیاوازم لەبارەى ململانێکەوە هەیە. پێموایە شەڕەکە لە نێوان پارتى و کۆمەڵ نیە. بەڵکو شەڕەکە لە نێوان دوو دەزگاى ئەمنیە لە کوردستان کە هەر یەکەیان بارتەقاى یەک وەزارەت سیخوڕ و موعەتەمیدیان هەیە. لە ڕوانگەى پارتیەوە سۆران عومەر نزیکە لە دەزگایەکى ئەمنى سلێمانیەوە و زۆربەى زانیارییەکانیش کە هەیەتى لەوێوە وەرى دەگرێتء ...
ئارام هادی قسەکانی هێمن هەورامی لەکۆنگرە ڕۆژنامەوانیەکەی دوێنێدا لەسەر یەکێتی، جارێکیتر دواخستنی کۆبونەوە چاوەڕوانکراوەکەی سبهینێی نێوان مەکتەبی سیاسی (یەکێتی و پارتی) لێکەوتەوە، ئەمە جگە لەوەی گەر پارتیەکان پارێزبەندیان لە سۆران عومەر وەرگرتبێتەوە، بەدیوەکەیتردا گۆڵێکیشیان لەخۆیان و لەکەسی دووەمی حزبەکەی خۆیانکرد کە تەمسیلی پارتی دەکات لە سەرۆکایەتی حکومەتدا، هەروەها لەداهاتودا کاردانەوەی خراپی ناوخۆیی و دەرەکی بەدوادادێت، ...
ستاندەر ئەسوان كلدانی ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لە پێكهاتەی ئاشوری، لەسەر هەڵگرتنی پارێزبەندی لەسەر پەرلەمانتار سۆران عومەر رایدەگەیەنێت: لەپەرلەمانی كوردستان كەسانێك كراونەتە نوێنەری ئێمە كە بونەتە ئامرازی ناشرینكردنی پێكهاتە ئاینی و نەتەوەییەكان و پارتی هەر جارەو بەجۆرێك بەكاریان دەهێنێت. دەشڵێت: 11 نوێنەرەكەی پێكهاتە ئاینی و نەتەوەییەكان لەپەرلەمانی كوردستان خائین و جاشن. ئەسوان كلدانی هەڕەشەش دەكات ...
نهژاد ڕهسول (دۆخی ئێستای پەرلەمانی کوردستان ) ئەرکی پەرلەمان کۆکردنەوەی زیاتر لەهێزێک و کەلتورێک و دینێک و مەسلەحەتێک و موقەدەسێکە ئەرکی دانانی بەها و دروسکتردنی شوناسێکە ٫شوناسێکی نەتەوەی و سیاسی و یاسای ! بۆیە کارل شمیت دەپرسێ ئایا پەرلەمان شوێن و چەکەرەی دیموکراتیە تە یان هەلوەشاندنەوە و پەکخستنی رۆل و ئەدای پەرلەمانتارانیەتی و پەرلەمانەکانە؟ ئەم ...
ستاندەر حکومەتی عێراق پێشنیازیان بۆ حکومەتی هەرێم کردووە کە ئەوان خۆیان بەپێی سیستەمی بایۆمەتری و لەڕێگەی بانکە حکومیەکانەوە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دابەش بکەن. بەپێی زانیاریەکانی شارپرێس حکومەتی عێراق پێشنیاری بۆ شاندی دانوستانکاری هەرێم کردووە کە حکومەتی عێراق خۆی لەڕێگەی بانکە حکومیەکانەوە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بەپێی بایۆمەتری دابەش بکات، بەڵام ئەو پێشنیارە لەلایەن حکومەتی هەرێم ڕەتکراوەتەوەو ...
ستاندەر رۆژنامەی ئیندیپێندێنتی بەریتانی لە راپۆرتێكدا دۆخی ئابوری عێراق بە زۆر مەترسیدار وەسف دەكات و رایدەگەیەنێت عێراق ناتوانێ مووچەی فەرمانبەرانی بدات. لە راپۆرتێكی رۆژنامەكە هاتووە لەدوخی ئێستا دابەزینی نرخی نەوت بۆ سەر عێراق زۆر لە هەرەشەی ڤایرۆسی كۆرۆنا و سەرهەڵدانەوەی داعش مەترسیدار ترە. هەروەها رایگەیاندووە عێراق كە زیاتر لە 90%ی داهاتی لەسەر فرۆشتنی نەوتە، دابەزینی ...
ستاندەر پەرلەمانتارێكی پارتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت پێنەدانەوەی وەزارەتی دارایی بە پارتی بۆ فشاری لایەنە شیعیەكان دەگەرێتەوە. خالیدە خەلیل پەرلەمانتاری پارتی لەمبارەیەوە رایگەیاند ” بەهۆی فشاری بەردەوامی لایەنە شیعیەكان لە كابینەكەی مستەفا كازمی لەشوێنی وەزارەتی دارایی بریاردرا وەزارەتی دەرەوە بە پارتی بدرێت”. وتیشی ئێمە پابەندین بە پشتیوانی حكومەتی نوێ و گفتوگۆ سیاسیەكانیش بۆ تێپەراندنی ...