ستاندار

بایەخدار هەواڵی کوردستان

كاتی كۆبونەوە لەسەر ئاستی باڵای یەكێتی و پارتی ئاشكرادەبێت

لەلایەن ستاندار Posted on 330 جار بینراوە
ستاندەر بەمەبەستی تاوتوێكردنی كێشە و گرفتەكانی نێوانیان، بریارە هەردوو مەكتەبی سیاسی پارتی و یەكێتی كۆبونەوەیەك ئەنجامبدەن. بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی بڵابونەتەوە هەردوو حیزب وەفدیان بۆ كۆبونەوەكە ئامادەكردووە، بەڵام تا ئێستا وردەكاریەكەی بڵاونەكراوەتەوە بەهۆی كێشەی زینی وەرتێ و كۆمەلێك كێشەی تری كەلەكەبونی نێوان یەكێتی و پارتی پەیوەندی ئەو دوو حیزبە بەرەو خراپ بوون رۆیشتووە
زیاتر بخوێنەوە
بایەخدار هەواڵی کوردستان

 ئایا كورد هیچ مەرجێكی پێشوەختەی بۆ دانوستان لەگەل كازمی هەیە

لەلایەن ستاندار Posted on 526 جار بینراوە
ستاندەر بەشیر خەلیل حەداد جێگری دووەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەبارەی دانوساتەنەكانی پێكهێنانی حكومەتی عێراق رایدەگەیەنێت:” كورد هیچ مەرجێكی پێشوەختەی بۆ مستەفا كازمی دانەناوە بۆ دانوستانەكان”. وتیشی:” داواكاری هەرێمی كوردستان پابەند بوونە بەدەستور و پاراستنی شایستەی هەرێم و پابەندبون بەو رێكەوتنانەی پێشتر لەنێوان هەرێم و بەغدا ئەنجامدراون”.
زیاتر بخوێنەوە
بایەخدار هەواڵی کوردستان

بەتۆمەتی بەهەدەردانی سامانی عێراق بۆ كوردستان هەولێك دژی وەزیری دارایی دەستیپێكرد

لەلایەن ستاندار Posted on 344 جار بینراوە
ستاندەر ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لیژنەی نەزاهە رایدەگەیەنێت قبولناكەین فوئاد حوسێن وەزیری دارایی بمێنیتەوە بەهۆی بەهەدەردانی سامانی عێراق. یوسف كەلابی پەرلەمانتاری عێراق لە لێدوانێكی رۆژنامەوانی رایگەیاندووە:” فوئاد حوسین نوێنەرایەتی گەلی عێراقی نەكردووە بەلكو تەنها نوێنەرایەتی هەرێم و بەرژەوەندیەكانی دەكات”. دەشلێت:” زۆرینەی پەرلەمانتارانی عێراق قبولناكەن جارێكی تر ناوبراو ببێتەوە وەزیری دارایی یان هەر پۆستێكی تر ...
زیاتر بخوێنەوە
بایەخدار هەواڵی کوردستان

لێدوانی فەرمی حكومەتی عێراق لەبارەی ئەگەری كەمكردنەوەی مووچە

لەلایەن ستاندار Posted on 396 جار بینراوە
ستاندەر لە راگەیەنراوێكدا ئەمیندارێتی گشتی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق،   لەلاپەڕەی رەسمی خۆی لە فەیسبوك، رایگەیاند: ئەو لێدوانانەی بڵاوكراونەتەوە سەبارەت بە دەستكاریكردنی سیستەمی ئێستای موچە، پەنابردنە بەر پاشەكەوت و یاخود كەمكردنەوەی موچەی فەرمانبەران، رەتدەكەینەوە. پێشتر عەلا فەهد، وتەبێژی ئەمێندارێتییەكە بە رۆژنامەی “سەباح”ی راگەیاندبو: وەزارەتی دارایی تاوتوێی چەند پێشنیارێك دەكات سەبارەت بە دەستكاریكردنی سیستمی ئێستای موچە لەسایەی گۆڕانكارییە ...
زیاتر بخوێنەوە
بایەخدار هەواڵی کوردستان

نهنیەکی گرینگ لە کۆبوونەوەکەی (م س)ى پارتی – هۆکاری دەسپێشخەری پارتی بۆ هێورکردنەوە بارودۆخەکە ئاشکرا دەبێت

لەلایەن ستاندار Posted on 680 جار بینراوە
ستاندەر بەپێی زانیاریەکانی ستاندەر کە لە سەرچاوەیەکی نزیک لە مەکتەبی سیاسی پارتیەوە دەستی کەوتووە لەکۆبوونەوەی دوێنێیاندا هەر یەک لە نێچیرڤان بارزانی و فازڵ میرانی و ئازاد بەرواری پێیان وابووە ئەو شێوازەی مامەڵەکردن لەگەڵ یەکێتی گونجاو نییە بۆ ئیستا ، دەمەتەقییەکى زۆر کرا، ئەوانە ڕایان وابوو کە :1- یەکیتی نیشتمانی وەک جاران نەماوە هەر تەنازول بکات،و ...
زیاتر بخوێنەوە
وتار

زینی وەرتێ و ئاسایشی نەتەوەیی ئەمەریکا

لەلایەن ستاندار Posted on 748 جار بینراوە
هیوا سەید سەلیم لە گەرمەی ناکۆکیکان لەسەر بردنی هێز بۆ زینی وەرتێ، درەنگانی شەو بوو رۆژنامەنووسێک لە سلێمانی پەیوەندی پێوەکردم و پرسی. – ئەرێ زینی وەرتێ چەندە لە فرۆکەخانەی هەریرەوە دوورە؟ سەرەتا وامزانی ئەویش وەک گاڵتەپێکردنەکەی مامۆستاکەی زانکۆ ئەو پرسیارەم بە تەنزەوە لێدەکات، دواتر درێژەی پێداو ووتی: (پۆستێکم لەسەر ئاڵۆزیەکانی زینی وەرتێ نووسی، دواتر هاوڕێیەکی ...
زیاتر بخوێنەوە
بایەخدار هەواڵی کوردستان

لە دوو رۆژدا چوار لیستی كاندیدە وەزاریەكانی حكومەتی نوێێ عێراق بڵاودەكرێتەوە

لەلایەن ستاندار Posted on 359 جار بینراوە
ستاندەر بەگوێرەی بەدواداچونێكی رۆژنامەی شەرقولئەوسەت كە ئەمرۆ دووشەممە بڵاوكراوەتەوە لە ماوەی دوو رۆژی رابردوو چوار لیست كە هەریەكەیان لە 22 ناو پێكهاتوون بۆ كاندیدە وەزاریەكانی كابینەی نوێی حكومەتی عێراق بڵاوكراونەتەوە، كە بەهەولی لایەنە سیاسیەكان بە دژی یەك لێكی داوەتەوە. بەگوێرەی راپۆرتەكە بڵاوكردنەوەی ئەو لیستانە، جه‌نگى ده‌روونى و دوورخستنه‌وه‌ى هه‌ندێك ناوى دیاریكراوه‌ له‌ حكوومه‌ته‌كه‌، هه‌روه‌ها به‌شێكیشى ...
زیاتر بخوێنەوە
بایەخدار هەواڵی کوردستان

ناوەرۆی بەرنامەی كۆبونەوەیەكی سەرۆكی هەرێم ئاشكرادەبێت

لەلایەن ستاندار Posted on 540 جار بینراوە
ستاندەر بەگوێرەی سەرچاوەكانی هەوال ئەمرۆ نێچیرڤان بارزانی لە سەرۆكایەتی هەرێم كۆبونەوەیەك لەگەل جێگرەكانی و راوێژكارانی سەرۆكایەتی هەرێم ئەنجامدەدات. تەوەری كۆبونەوەكان بریتین لە گرژیەكانی ئەم دواییەی یەكێتی و پارتی و كۆرۆنا و پرسی پێكهێنانی حكومەتی نوێی عێراق. جێی باسە سەرۆكی هەرێم بریارە دەستپێشخەریەكبكات بۆ كۆبونەوەی یەكێتی و پارتی بەمەبەستی چارەسەركردنی كێشەكانیان.
زیاتر بخوێنەوە
بایەخدار هەواڵی کوردستان

یەكێتی وەڵامی دەستپێشخەریەكەی پارتی دایەوە

لەلایەن ستاندار Posted on 385 جار بینراوە
ستاندەر دوای ئەوەی دوێنێ بەسەرپەرشتی مەسعود بارزانی، سەرۆكی پ.د.ك لە كۆبونەوەی مەكتەبی سیاسی پێشنیاری ئەنجامدانی كۆبونەوەی دوو قۆڵی لەگەل یەكێتی كرد، لەبەرامبەردا یەكێتی وەڵامی پێشنیارەكەی دایتەوە. بەگوێرەی سەرچاوەیەك كە بەشارپرێسی رایگەیاندووە یەكێتی پێشوازی لەو هەولەدەكات بۆ كۆبونەوە و چارەسەری كێشەكان. سەرچاوەكە وتوشیەتی چاوەرێ دەكەن پارتی بەفەرمی داوای كۆبونەوە بكات تا ئەوانیش وەڵامی دەستپێشخەریكە بدەنەوە.
زیاتر بخوێنەوە
بایەخدار هەواڵی کوردستان

شیکاری ستاندەر بۆ دۆخی ئیسلامیەکانی کودستان و ئاشکراکردنی سیناریۆکانی بەردەمیان بۆ داهاتوو

لەلایەن ستاندار Posted on 550 جار بینراوە
ستاندەر دوای روخاندنی ڕژێمی بەعس : ساڵی ۲۰۰۳ حزبی بەعس و حوکمڕانی سەددام بەهاتنی ئەمەریکا و داگیرکردنی عێراق کۆتایی هات ٫ ئیسلامیەکانی کوردستان ئەگەر چی دژی بەعس بون بەڵام ئەو کات خۆشحاڵ نەبون بەهاتنی ئەمەریکا ٫ پێشتریش لەکۆبونەوەیەی ئۆپۆزسیۆنی عێراقی کەئەمەریکا تاوتوێی پێشهاتەکانی عێراقی دوای سەددامی لەگەڵ کردبون نەیانتوانی بەشدارێکی کارابن بەهۆکاری ئەوەی بزوتنەوەی یەکبونی ...
زیاتر بخوێنەوە