ستاندار

بایەخدار وتار

ئامینە کاکە باوە ، ئەو ژنەی بۆ ژیان ناژی ، بۆ بەرخودان دەژی !

لەلایەن ستاندار Posted on 1452 جار بینراوە
  ئیدریس سدیق سیمبولی ژنی مەرد و ئازا و تێکۆشەر ، زۆرن ئەو شێرە ژنانەی بە هەڵوێستی دلێرانە ، بیر و باوەڕ و مۆڕاڵی بەرز ٫ بە دەستی خۆیان مێژووی گەلەکەیان بە شکۆمەندی دە نەخشێنن ، براسکۆفیا ، رۆزا ، زۆیا ، مەستورەی ئەڕدەڵان و ……. ، لە گوندی تورجانی شاری سەقزی رۆژهەڵات لەناو ئێش ...
زیاتر بخوێنەوە
بایەخدار هەواڵی کوردستان

رووسیا بەڵێنكی گەورەی پشتیوانی بە كورد دەدات دژی داگیركاریەكانی توركیا لە رۆژاڤا

لەلایەن ستاندار Posted on 1786 جار بینراوە
ستاندەر وەفدێكی باڵای سەربازی ڕووسیا لە شاری حەسەكە لەگەل مەزلوم كۆبانێ فەرماندەی هێزەكانی سوریای دیموكرات لەبارەی هەرەشەكانی توركیا بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی سەربازی لە رۆژاڤای كوردستان كۆبویەوە. بەگوێرەی زانیاریە میدیاییەكان وەفدە سەربازیەكەی رووسیا لەو کۆبوونەوەیەدا رەتیان كردۆتەوە پشتیوانی یاخود رێگا بەهیچ ئۆپەراسیۆنێكی سەربازی توركیا بدەن، زیاتر لەوە بە فەرماندەیی هێزەكانی  هەسەدەیان گوتووە: خۆڕاگربن لە گێرانەوەی ئەو ...
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی جیهان هەواڵی کوردستان

جیاوازیەكانی سەدر و بارزانی قوڵتر دەبێتەوە چوارچێوەی هەماهەنگیش دەیەوێت سوودی لێببینێت.

لەلایەن ستاندار Posted on 732 جار بینراوە
ستاندەر دوای ئەوەی موقتەدا سەدر رایگەیاند، ئەوان هەڵوەشاندنەوەی پەڕلەمان و ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە بە چارەسەری یەكلاكەرەوە بۆ رزگاركردنی عێڕاق لەو دۆخە چەقبەستووە دەزانن. زانیارییە میدیاییەکان ئەوەیان گوت: سەدر داوای لە پارتی و سوننەكان كردووە هەمان هەڵوێست بنوێنن، بەڵام وەڵامی ئەوان بۆ داواكاری سەدر تا ئێستا ئەرێنی نییە، بە فەڕمی هیچ پشتیوانییەكی ئەو داواکاریەی سەدر ناكەن. ...
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی جیهان هەواڵی کوردستان

حكوومەتی هەرێم و بەغدا لەسەر پرسی نەوت پێدەنێنە قۆناغێكی نوێی شەڕی یاسایی.

لەلایەن ستاندار Posted on 613 جار بینراوە
ستاندەر لەنوێترین بەرەو پێشچووندا حكوومەتی هەرێمی كوردستان سكاڵایەكی دژی ئیحسان عەبدولجەبار، وەزیری نەوتی عێڕاق تۆمار كردووە، ئەمەش دوای ئەوە دێت لە بەغدا سكاڵا دژی كۆمپانیا نەوتییەكانی هەرێمی كوردستان لە لایەن وەزارەتی نەوت كرا. بەگوێرەی زانیاری ئاژانسی هەواڵی عێڕاق ڕیپۆرت: “هەرێمی كوردستان و بەغدا چوونەتە قۆناغێكی نوێی شەڕی یاسایی لە رێی دادگاوە”. ئاژانسەكە دەڵێت: حكوومەتی هەرێم ...
زیاتر بخوێنەوە
بایەخدار هەواڵی جیهان هەواڵی کوردستان

هەوڵەكانی پارتی بۆ هەڵدانەوەی لاپەرەیەكی نوێ لەگەڵ ئێران شكست دەخوات.

لەلایەن ستاندار Posted on 873 جار بینراوە
ستاندەر دوای ئەوەی لەسەرەتای مانگی رابردوو بۆ راگرتنی هێرشە موشەكیەكانی سەر هەولێر، وەفدێكی باڵای پارتی بەسەرپەرشتی وەزیری ناوخۆی حكوومەتی هەرێم لە تاران، لەگەڵ بەرپرسانی ئەمنی و سەربازی ئێران كۆبوویەوە، بە ئامانجی كۆتایی هێنانی هێرشەكانی ئێران بۆ سەر هەولێر بە پاساوی بوونی مۆساد و ڕەواندنەوەی نیگەرانییەكانی ئەم وڵاتە، بەڵام هێرشەكەی چەند ڕۆژی رابردووی سێ درۆنی ئێرانی ...
زیاتر بخوێنەوە
بایەخدار دیمانە و راپۆرت هەواڵی کوردستان

ئاژانسێكی گەورەی ئەمریكا لەسەر كورد هێرشی توند دەكاتە سەر ئەردۆغان

لەلایەن ستاندار Posted on 857 جار بینراوە
ستاندەر ‌سەرۆكە ئیسلامگەراکەی توركیا. ناتۆ بەكاردەهێنێت بۆ ئەوەی دەستی كراوە بێت هێرشبكاتە سەر هاوپەیمانەكانی ئەمریكا ئەمەی سەرەوە دەقی راپۆرتێكی تەلەفزیۆنی فۆكەس نیوزی ئەمریکیە كە یەكێكە لەو میدیایانەی كاریگەریان لەسەر سیاسیەتی دەرەوەی ئەمریكا هەیە. ئاژانسەكە دەڵێت ئەردۆغان داهاتی ناتۆ بەكاردەهێنێت بۆ هێنانەدی بەرژەوەندیە تایبەتیەكانی خۆی. راپۆرتەكەی تەلەفزیۆنی فۆكەس نیوز دەشڵێت لەچەند هەفتەی رابردوو رێگری خۆی پیشاندا ...
زیاتر بخوێنەوە
هاوپۆلنه‌كراو

ئێران بەنیازە 12 سەرچاوەی ئاو لەسەر هەرێمی كوردستان‌و عێراق بگرێتەوە

لەلایەن ستاندار Posted on 661 جار بینراوە
ستاندەر  ڕێكخراوی ئایندە بۆ پاراستنی ژینگە لە چوارچێوەی ڕاپۆرتێكدا لیستی ناوی ئەو ڕووبارانەی ئامادە كردووە، کە ئێران لە عێراق دایبڕیون کە ڕێڕەویان بگۆڕێ بۆ ئەوەی تەنیا لەناو ئێراندا بمێننەوە. ئەمەی خوارەوە لیستی ناوەكانن: 1- ڕووباری ئەڵوەن كە بەناو شاری خانەقیندا تێدەپەڕێت. 2- ڕووباری زابی بچووك لە سنووری سلێمانی. 3- ڕووباری کارون، لە بەرزاییەکانی (بەختیاری)ی ئێرانەوە ...
زیاتر بخوێنەوە
وتار

ئایا ھەڵبژاردن دەتوانرێت لە وادەی خۆیدا بەرێوەبچێت؟

لەلایەن ستاندار Posted on 826 جار بینراوە
سەرباز تاڵەبانی/ ماستەر لە ھەڵبژاردن ھەرچەندە سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستان بەپێی ئەو دەسەڵاتەی پێیدراوە مەرسومێکی دەرکرد بۆ دیاری کردنی خولی شەشەمی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە بەرواری ١/١٠/٢٠٢٢. ئەوەی ئاستەنگە لەبەردەم بەرێوەچونی ھەڵبژاردن لەوادەی خۆیدا ئەوەیە کە لایەنە سیاسیەکان کۆک نین لەسەر ھەمواری یاسای ھەڵبژاردن و شێوازی کاراکردنەوەی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردن و راپرسی، بە و پێیەی ...
زیاتر بخوێنەوە
وتار

چۆن منداڵەکانمان بەشێوەیەکی تەندروست پەروەردە بکەین؟

لەلایەن ستاندار Posted on 1006 جار بینراوە
  وەلید محەمەد بێگومان زۆربەی خێزانەکان گرنگی و بایەخێکی زۆر بە پەروەردەکردنی منداڵەکانیان دەدەن، چونکە منداڵ توێژێکی هەستیار و گرنگی ناو کۆمەڵگایەو پەروەردەکردنیان لە خێزانێکەوە بۆ خێزانێکی ترو لەژینگەیەکەوە بۆ ژینگەیەکی تر جیاوازەو خێزان یەکەمین دامەزراوەی پەروەردە و بەردی بناغەی پەروەردەی منداڵانە, هەر بۆیە پەروەردەکردنی منداڵ هەر لەو کاتەی لەسکی دایکیدایە دەستپێدەکات تا تەمەنی هەژدە ...
زیاتر بخوێنەوە
بایەخدار هەواڵی کوردستان

بۆ دەربازبوون لە چەقبەستوویی و دوای بەیاننامەكەی سەدر وەفدێكی باڵای چوارچێوەی هەماهەنگی دێنە هەولێر

لەلایەن ستاندار Posted on 689 جار بینراوە
ستاندەر   بەگوێرەی زانیاری میدیا عێراقیەكان وەفدەكە لەگەل لایەنە سەرەكیەكانی هەرێمی كوردستان كۆدەبێتەوە، دەبازبوون لە قۆناغى بنبەستى سیاسى و پرۆسەى پێکهێنانى کابینەى نوێى حکومەتى عێراق تەوەرى سەرەکى دیدار و کۆبونەوەکانى شاندەکەدەبێت. هاتنی ئەو وەفدە دوای رۆژێكە لە هەوڵی نوێی موقتەدا سەدر بۆ هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمانی ئێستای عێراق و ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە، كە بەگوێرەی زانیاریەكان، سەدر داوادەكات ...
زیاتر بخوێنەوە