بڕوا ستار لە کۆمەڵگە پێشکەوتووەکاندا تاکەکان هەر یەکە و بە ئەرک و بەرپرسیاریەتیەکەوە خۆیان پابەند کردووە و ڕۆڵی هەر یەکەیان لە پێشکەوتنی کۆمەڵگەدا جێگای تایبەتی خۆی هەیە، بۆیە ئەم کۆمەڵگەیانەی کەوا لە چاوی ئێمەوە هەمیشە بەرز دەنرخێندرێن و بەردەوام لە پێشکەوتندان، هۆکارەکەی گەڕانەوەیە بۆ ئەو هەماهەنگییەی کەوا تاکەکان لە نێو خۆیاندا هەروەها لەگەڵ دەستەڵاتداران دەیکەن، ...
ستاندەر ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ ئاشکرای دەکات، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە ئێستادا دەستیانکردووە بە دروستکردنی بنکەیەکی سەربازی نوێ لە باشوری پارێزگای حەسەکە، کە پێشتر ئەو شوێنە بنکەی بەرگری بەڕێوبەرایەتی خۆسەر بوو. لەم دوایانەدا پەیوەندی وڵاتانی زلهێز لە سوریا بەتایبەت پەیوەندی نێوان تورکیا و ڕوسیا بەرەو ئاڵۆزی هەنگاوی ناوە، ئەو هەنگاوەی ئەمریکاش لەو کات و ...
ستاندەر تاریق حەرب پسپۆری یاسایی لەنامەیەکی بۆ محمد تۆفیق عەلاوی کاندیدی ڕاسپێردراو بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێ، هۆشداری داوەتێ لە تەواو بوونی وادەی یاسایی و داوای لێکردووە پەلە بکات لە پێکهێنانی کابینە وزاریەکەی. ئەو پسپۆرەی یاسا ئاماژەی بەوە کردووە لەدوای کۆتایی وادەی یاسایی بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێ کە سی ڕۆژە ئەو وادەیە درێژ ناکرێتەوەو چونکە ئەو ...
ستاندەر شێخ عەبدولڕەحمان عەبدولسەمەد بەرزنجى کوردێکى خەڵکی شاری کەرکوکە و لە بەغداد دادەنیشێت، پاش 1ی تشرینی یەکەمی ساڵی 2019ه، وەک دەنگێکى ناڕازى و یەکێک لە ڕێکخەرانى خۆپیشاندەرانى گۆڕەپانى تەحریر بەدەرکەوت. هەینى دوێنێش چەند چەکدارێکى دەمامکدراو لە نزیک گۆڕەپانەکە هەوڵى فڕاندنیان دا و سەرکەوتووبون لەو هەوڵە.
ستاندەر پەڕلەمانتارێکى فڕاکسیۆنى کۆمەڵ، لە پەڕلەمانى عێراق ڕایگەیاند، پشکى کورد لە حکومەت پەیوەندى بەوەوە هەیە ئایا کورد بە یەک لیست بەشدارى دەکات یاخود نا، ئەگەر بەیەک لیست نەبێت کاتێک هاتینە سەر بابەتى بەشداریکردن ئەوە پەیوەندى بەوەوە هەیە ئایا بە وەزیر بەشدارى دەکەین یاخود نا. دەکرێت وەزیرەکان مۆرکى حزبایەتیان پێوە بێت، دەکرێت وەزیرێک بە پێشنیارى یەکێتى و وەزیرێک ...
ستاندەر شەممەى ئەمڕۆ عەلی خامنەیی، رێبەری باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران دواى پێشوازیکردن لە فەرماندە و بەرپرسانی هێزی ئاسمانی ئێران ڕایگەیاند، دواى هەموو ئەو سزایانەى ئەمریکا بە سەرى سەپاندوین، ئێستا ئێران خاوەن هێزێکی ئاسمانی زۆر بەهێزە و هەموو ئامانجەکانیان شکستیهێناوە.
ستاندەر شەوى ڕابردوو، چەکدارانى داعش لە ئاوی ئەڵوەند چوونەتە گوندی عەلی سەعدونى ناوچەى خانەقین، ژمارەیان پێنج چەکدار بووە و هێرشیان کردۆتە سەر ئەو ناوچەیە. باوکێک بەناوی ئەحمەد حسێن عەلی و کوڕەکەی بەناوی تەحریر ئەحمەد حسێن دەکوژن و برازایەکەشی بەناوی فوئاد محەمەد بریندار دەکەن. زانیارییە هەواڵییەکان باس لەوە دەکەن ئەو چەکدارانە بە قەناس تەقەیان لە هاوڵاتیان کردووە.
ستاندەر هەینى ئەمڕۆ، لە گوندی (زورکان)ى سەر بە ناحیەی سەنگەسەر ـ قەزای پشدەر (قەڵادزێ) ئەفسەرێک بەناوى بەناوی (س، ح، ب) بە گوللە برینداربوو. بە پێی زانیارییە میدیاییەکان بێت، هۆکارەکەى تا ئێستا نادیارە. بریندارەکە لە دایکبووی ساڵی 1975 ەو پیشەی ئەفسەرە لە لیوای 130ی ڕاگەیاندن.
ستاندەر ئێستا لە جیهاندا ڤایرۆسی کۆڕۆنا بە تەواوى تەشەنەى سەندووە و بڵاوبووەتەوە، بەم هۆیەش پێویستە هاوڵاتیان خۆى لێ بپارێزن. یەکێک لە ڕێنماییەکانى خۆپاراستنیش دەمامکە. لە هەولێر وەک دەگوترێ، پێشتر نرخى دەمامکێک تەنیا ٥٠٠ دینار بوو، بەڵام ئێستا لە شەقامى پزیشکان نرخى گەیشتۆتە ٧ هەزار دینار. ئەوەش بەهۆى زۆرى داوا، لەسەرى بووە بە ئەزمە و کەمى ...
ستاندەر هەینى ئەمڕۆ، یاسای چاکسازی لە مووچە و دەرماڵە و بەخشین و ئیمتیازاتەکان و خانەنشینی لە هەرێمی کوردستان-عێراق، لە رۆژنامەی وەقایعی کوردستان بڵاوکرایەوە. ئەوەش دواى ئەوە دێت، ٤ ی ئەم مانگە سەرۆکى هەرێم یاساکەى واژۆکرد. دەقی یاساکە: سەرچاوە/ زەمەن پرێس